گابرێل مارتینێلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مارتینێلی لە کاتی یاریکردن بۆ ئەرسیناڵ لە ٢٠٢٠
زانیاری کەسی
ناوی تەواو گابرێل تیۆدۆرۆ مارتینێلی سیلڤا
ڕێکەوتی لەدایکبوون ١٨ حوزەیرانی ٢٠٠١ (٢١ ساڵ)
جێگای لەدایکبوون گوارولھۆس، بەڕازیل
باڵا ١٫٧٨ مەتر
جێگای یاری ھێرشبەر، باڵەکان
زانیاری یانە
تیمی ئێستا ئەرسیناڵ
ژمارە ١١
کاروانی لاوێتی
٢٠١٠–٢٠١٤ کۆرینسیانس
٢٠١٤–٢٠١٨ لتوانۆ
کاروانی پیشەگەری
ساڵەکان تیم یارییەکان گۆڵەکان
٢٠١٨–١٩ ئتوانۆ ١٧ (٦)
٢٠١٩- ئەرسیناڵ ٥٩ (١٣)
ھەڵبژاردەی نیشتیمانی
٢٠١٩- بەڕازیل خوار ٢٣ ساڵان ٨ (١)
٢٠٢٢- بەڕازیل ٣ (٠)

گابریێل تیۆدۆرۆ مارتینێلی سیلڤا (لەدایکبووی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٠١)، ناسراو بە گابرێل مارتینێلی، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری بەڕازیلییە کە یاری دەکات وەک ھێرشبەر بۆ یانەی پرێمییەرلیگ یانەی ئەرسیناڵ و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل.

لە گوارولھۆس لە بەڕازیل لەدایکبووە و گەورە بووە، مارتینێلی دەستی بە کاروانی پیشەگەری لە یانە کرد بۆ ئیتوانۆ، پێش ئەوەی لە تەممووزی ٢٠١٩، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا گرێبەستێک لەگەڵ ئەرسیناڵ واژوو بکات.

لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، مارتینێلی یاری بۆ بەرازیل دەکات لە ئاستی خوار تەمەن ٢٣ ساڵان. یارمەتی بەڕازیلی دا بۆ بردنەوەی مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپی لە تۆپی پێی پیاوان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠.

کاروانی یانە[دەستکاری]

ئتوانۆ[دەستکاری]

لە شاری گوارولحوس لە ساو پاولۆ (شارێک لە بەڕازیل) لەدایکبووە، مارتینێلی لە ساڵی ٢٠١٠ دەستی بە کاروانی پیشەگەری کرد، یاری بۆ تیمی فوتساڵی کۆرینسیانس دەکرد.[١] دوای ئەوەی سەرکەوتوو بوو، لە ساڵی ٢٠١٥دا گواسترایەوە بۆ ئتوانۆ و دواتر لە مانچستەر یونایتد و بەرشەلۆنە تاقیکردنەوەی ئەنجامدا.[٢]

لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧، مارتینێلی یەکەم گرێبەستی پیشەگەری خۆی واژوو کرد تا تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.[٣] لە ١٧ی ئازاری ساڵی دواتردا یەکەم یاری پیشەگەری خۆی ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە جێگەی گۆڵکاری یارییەکە کلاودینھۆ لە بردنەوەی ٢–١ی جامی پاولیستا (جامێکی بەڕازیل) لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر سان بێنتۆ؛ لە تەمەنی ١٦ ساڵ و نۆ مانگیدا، بوو بە لاوترین یاریزان کە یاری بۆ یانەکە بکات لە سەدەکەدا.[٤]

مارتینێلی یەکەم گۆڵی لە پیشەگەریدا تۆمارکرد لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨، دووەم گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤–١ بەرامبەر تابۆن دا سێررا، بۆ جامی پاولیستا لەو ساڵەدا.[٥] بە شێوەیەکی ھەمیشەیی بەرزکرایەوە بۆ پێکھاتەی یەکەم بۆ جامی پاولیستای ٢٠١٩، شەش گۆڵی تۆمارکرد لە ماوەی پاڵەوانێتییەکەدا، کە گۆڵکاری یانەکە بوو لە پاڵەوانێتییەکەدا و گەیشتنە چارەکی کۆتایی؛ گرنگترین خاڵەکان بریتین لە بردنەوەی ٣–٠ بەرامبەر براگانتینۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٩.

ئەرسیناڵ[دەستکاری]

مارتینێلی بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان لەلایەن ژمارەیەک یانەوە سەرنجی لەسەر ھەبوو، بەڵام گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ یانەی پرێمییەر لیگ ئەرسیناڵ لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٩ واژوو کرد، بە تێچووی ٦ ملیۆن پاوەند (٤٦٫٩ ملیۆنی دراوی بەڕازیلی).[٦] بە ھەبوونی پاسپۆرتی ئیتاڵی، مارتینێلی ئەو مەرجانە نەیگرتەوە کە پێویستە بۆ یانەکانی ئینگلتەرا بۆ واژووکردنی یاریزانانی ئەمریکای باشوور نەبوو.[٧] ئەو لەگەڵ پێکھاتەی یەکەمی ئەرسیناڵ گەشتی کرد بۆ گەشتی پێش وەرزەکەیان لە ئەمریکا.[٨] گۆڵێکی تۆمارکرد لە یەکەمین یاری نا فەرمیدا، لە بردنەوەی ٣–٠ پێش وەرز بەرامبەر کۆلۆرادۆ ڕاپیدس ڕاپیدز لە ١٦ی تەممووز.[٩] پلانی سەرەتایی بۆ مارتنیلی کە لە سەرەتادا ئەوەبوو لە وەرزی یەکەمیدا بۆ تیمی دووەم و ئەکادیمیا یاری بکات، پاشان بە ھێواشی لە ھێل ئێندەوە (پێکھاتەی دووەم) بۆ پێکھاتەی یەکەم لە کاروانەکەیدا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاستە سەرنجڕاکێشەکەی پێش وەرز و کوالیتی مارتینێلی لە ڕاھێنانەکان ھانی ئارسیناڵ دا کە لەوانەیە ئامادەبێت بۆ باگکردنی بۆ پێکھاتەی یەکەم.[١٠]

٢٠١٩ ٢٠٢٢: وەرزی یەکەمی و پێشکەوتن[دەستکاری]

مارتینێلی لە ١١ی ئابی ٢٠١٩ یەکەمین یاری خۆی لە پریمەرلیگ ئەنجامدا لە بردنەوەی ١–٠ بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد، لە خولەکی ٨٤ وەک یەدەگ لە جێگەی ھێنریک میختاریان ھاتە یاریگاوە.[١١] لە ٢٤ی ئەیلوول، مارتینێلی دوو گۆڵی تۆمارکرد لە یەکەمین یاریی دا بۆ یانەکە کە بە شێوەی سەرەکی یاری بکات لە بردنەوەی ٥–٠ بەرامبەر یانەی چامپیۆنشیپ نۆتینگام فۆرێست لە جامی ئی ئێف ئێڵ. ئاستەکەی لەلایەن ڕاھێنەری سەرەکی یونای ئێمری ستایش کرا، کە وتی: «ئەوە برسییە لەوەی ئەو دەرفەتە ھەبێت بۆ یارمەتیدانی ئێمە، زۆر سەربەزرە، شەڕ دەکات. پێم گوت کە ئارام بێت بۆ دەرفەتی یاریکردن کە وەک خۆی دەیکرد بیکات. ئەوەی کرد. شایانی ئەوە بوو».[١٢]

مارتینێلی دووەم یاری خۆی بۆ ئەرسیناڵ ئەنجامدا لە بردنەوەی ٤–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ستاندەرد لیێج لە خولی ئەورووپا لە ٤ی تشرینی یەکەم، کە تێیدا دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد.[١٣] مارتینێلی بەردەوام بوو لە گۆڵ تۆمارکردن، گۆڵی یەکسان کردنەوەی تۆمار کرد لە بردنەوەی ٣–٢ لە یاریگای بەسەر ڤیتۆریا گیومارەنس لە ٢٤ی تشرینی یەکەم، بە لێدانی سەر.[١٤] لە قۆناغی چوارەمی جامی خولدا لە ٣٠ی تشرینی یەکەم، مارتینێلی دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد لە یارییەکدا کە ٥–٥ لەگەڵ لیڤەرپوول بەرامبەر بوون و ھەروەھا لە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە گۆڵی تۆمار کرد بەڵامئەرسیناڵ لە کۆتاییدا دۆڕا.[١٥] لە ئەنجامدا، بوو بە یەکەم یاریزان کە چوار جار گۆڵ تۆمار بکات لە چوار یەکەمین یاری کە بەشێووەی سەرەکی یاری بکات لەدوای ئیان ڕایت.[١٦][١٧] ڕۆڵی مارتینێلی لەلایەن ڕاھێنەری لیڤەرپوول یۆرگن کلۆپەوە ستایش کرا، کە بە «بەھرەی سەدەیەکە» ناوی برد.[١٨]

ڕۆڵگێڕانی مارتینێلی بووە ھۆی ئەوەی خەڵاتی یاریزانی مانگی ئەرسیناڵ بۆ مانگی تشرینی یەکەم وەربگرێت، کە ٧٥٪ی کۆی دەنگەکانی وەرگرت، دوای ئەو ماتۆ گاندۆزی و نیکۆلاس پێپێ بوون.[١٩] دوای دەستنیشانکردنی ڕاھێنەری کاتی فرێدی لونگبێرگ، مارتینێلی یەکەم یاری خۆی لە پریمەرلیگ بە شێوەی سەرەکی کرد، گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد بۆ ئەرسیناڵ لە بردنەوەی٣–١ بەارمبەر یانەی وێست ھام یونایتد لە ٩ی کانوونی یەکەم. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، مارتینێلی گۆڵێکی تۆمارکرد لە ٢١ ی کانوونی دووەم لە چێڵسی، کە بووە یەکەم لاو کە دە گۆڵ لە وەرزێکدا بۆ ئەرسیناڵ تۆمار بکات لەدوای نیکۆلاس ئەنێلکا.[٢٠] گۆڵەکە دواتر لەلایەن ھاندەرانی یانەکەوە بە گۆڵی وەرزی ئەرسیناڵ ھەڵبژێردرا.[٢١]

لە ٣ی تەممووز، مارتینێلی گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی چوار ساڵ واژوو کرد، لەگەڵ بژاردەی یانەکە بۆ ساڵێکی زیاتر، تا ساڵی ٢٠٢٥.[٢٢] ماوەیەکی کەم دوای ئەوە، مارتینێلی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دوورخرایەوە، بەھۆی پێکانەوە و نەشتەرگەری لە دوای ئەوەی لە ڕاھێنانەکان تووشی پێکان بوو لە ٢١ حوزەیران.[٢٣] لە ١٩ی کانوونی یەکەمدا گەڕایەوە و لە یەدەگەوە بەشداری کرد بۆ یاریکردن بۆ ١٩ خولەکی کۆتایی لە دۆڕاندنیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر ئێڤەرتۆن.[٢٤] لە کاتی گەرمبوون بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد لە جامی ئێف ئەی (یەکێتی ئینگلتەرا) لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، تووشی پێکان بوو بوو و ڕیس نیلسۆن جێگەی گرتەوە.[٢٥] مارتینێلی گەڕایەوە بۆ یاریکردن لە پاڵەوانێتی ئەورووپی لە ١٨ی شوبات، ١٣ خولەک یاری کرد لە یارییەکدا ١–١ بەرامبەربوون لەگەڵ بەنفیکا.[٢٦] یەکەم گۆڵی وەرزەکەی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٠ بەرامبەر شێفیڵد یونایتد لە ١١ی نیسان.[٢٧]

مارتینێلی یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە وەرزی ٢٠٢١–٢٢ بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد لە ٢٧ی تشرینی دووەم.[٢٨] ئەم گۆڵەی لە کۆتاییدا پلەی سێیەمی بەدەستھێنا لە جوانترین گۆڵەکانی وەرزەکە لەلایەن یانەی ئەرسیناڵەوە.[٢٩]

لە ١٨ی کانوونی یەکەمدا، دوو گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر لیز یونایتد سێ ڕۆژ دواتر، کە یەکەم دوو گۆڵی بوو لە پریمەرلیگ، یەکەم گۆڵەکەی بریتی بوو لە ٧٬٠٠٠ەم گۆڵی ئەرسیناڵ لە تۆپی پێی ئینگلیزی.[٣٠][٣١][٣٢] لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢، مارتینێلی بە دوو کارتی زەرد لە ماوەی چوار چرکەدا کرایە دەرەوە لە دژی وۆڵبەر ھاپتۆن.[٣٣] ئەمە یەکەم کارتی سوور بوو لە کاروانی پیشەیدا. کارتە سوورەکە ھەندێک مشتومڕی لێکەوتەوە کاتێک ھەردوو زەردەکەی وەرگرت لە ماوەی یەک کرداردا.[٣٤]

لە ٥ی ئابی ٢٠٢٢، مارتینێلی بۆ ئەرسیناڵ گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی٢–٠ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر یانەی کریستاڵ پاڵەس،[٣٥] کە بووە یەکەم بەرازیلی کە گۆڵی سەرەتایی وەرزەکە تۆمار بکات لە وەرزێکی پرێمییەرلیگدا.[٣٦][٣٧][٣٨]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

مارتینێلی لە بەرازیل لەدایکبووە و لە ڕەچەڵەکی ئیتاڵییە لە ڕێگەی باوکییەوە؛ خاوەنی ھەردوو ڕەگەزنامەی بەرازیل-ئیتاڵییە.[٣٩][٧] لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩، مارتینێلی لەلایەن ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل تیتییەوە بانگھێشت کرا بۆ ڕاھێنانی ئامادەکاری بۆ کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩.[٤٠] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، مارتینێلی بۆ بەرازیلی خوار ٢٣ ساڵان دەرکەوت لە فێستیڤاڵی یەکگرتووی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ئیسپانیا.[٤١]

لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢١، مارتینێلی لە پێکھاتەی بەڕازیل بۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینی ٢٠٢٠ ناونرا.[٤٢] لە ٣ی ئاب، مارتینێلی دووەم گۆڵی بەڕازیلی تۆمارکرد بە لێدانی سزا بۆ بردنەوە لە مەکسیک لە پێش کۆتایی ئۆڵۆمپیادا، پێش ئەوەی ببێتە خاوەنی مەدالیای زێڕین دوای ئەوەی بەڕازیل لە ئیسپانیا بردەوە چوار ڕۆژ دواتر .[٤٣]

لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ لە پێکھاتەی ٢٥ کەسی بەڕازیل بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢ دژی چیلی و بۆلیڤیا ناونرا.[٤٤][٤٥] مارتینێلی یەکەمین یاری نێودەوڵەتیی خۆی ئەنجامدا کاتێک بە یەدەگ لە جێگەی ڤینیسیۆس جونیۆر ھاتە یاریگاوە لە کۆتا ١٤ خولەکی بردنەوەی بەڕازیل ٤–٠ بەرامبەر چیلی لە یاریگای ماراکانا.[٤٦][٤٧]

شێوازی یاریکردن[دەستکاری]

ھێرشبەرێکی بەھێزە و ناسراوە جووڵە خێرا و کاریگەرەکانی، مارتینێلی دەتوانێت چەند یاریزانێکی ڕکابەر ببڕێت و ھەل دروست بکات یاخود گۆڵ تۆمار بکات.[٤٨][٤٩][٥٠]

میدیا[دەستکاری]

مارتینێلی بەشدار بوو لە زنجیرە درامای وەرزشی ئەمازۆن ھەمووی یان ھیچ: ئەرسیناڵ (ئینگلیزی: All or Nothing: Arsenal)، کە دۆکومێنتاری یانەکە بوو بە بەسەربردنی کات لەگەڵ ستافی ڕاھێنەران و یاریزانان و لە ھەردوو ناوەوە و دەرەوەی یاریگا بە درێژایی وەرزی ٢٠٢١–٢٢.[٥١]

ئاماری کاروانی وەرزشی[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ١٣ ئابی ٢٠٢٢[٥٢]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول لیگای دەوڵەت جامی نیشتیمانی جامی لیگا کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ئتوانۆ ٢٠١٨ پاولیستا - ٣ ٠ - - - ١٧ ٤ ٢٠ ٤
٢٠١٩ زنجیرەی D ٠ ٠ ١٤ ٦ - - - - ١٤ ٦
کۆی گشتی ٠ ٠ ١٧ ٦ - - - ١٧ ٤ ٣٤ ١٠
ئەرسیناڵ ٢٠١٩–٢٠ پرێمییەر لیگ ١٤ ٣ - ٣ ٠ ٢ ٤ ٧ ٣ - ٢٦ ١٠
٢٠٢٠–٢١ پرێمییەر لیگ ١٤ ٢ - ١ ٠ ١ ٠ ٦ ٠ ٠ ٠ ٢٢ ٢
٢٠٢١–٢٢ پرێمییەر لیگ ٢٩ ٦ - ١ ٠ ٦ ٠ - - ٣٦ ٦
٢٠٢٢–٢٣ پرێمییەر لیگ ٢ ٢ - ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٢ ٢
کۆی گشتی ٥٩ ١٣ - ٥ ٠ ٩ ٤ ١٣ ٣ ٠ ٠ ٨٦ ٢٠
ئەرسیناڵ خوار ٢١ ساڵان ٢٠٢٠–٢١ - - - - - - ١ ٠ ١ ٠
تەواوی کاروانی وەرزشی ٥٩ ١٣ ١٧ ٦ ٥ ٠ ٩ ٤ ١٣ ٣ ١٨ ٤ ١٢١ ٣٠


نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەتا ٦ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٥٣]
بەڕازیل
ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
٢٠٢٢ ٣ ٠
کۆی گشتی ٣ ٠

خەڵاتەکان[دەستکاری]

بەرازیل خوار ٢٣ ساڵان

جامی ئێف ئەی ١٩–٢٠

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی لاوی ساڵی پاولیستا: ٢٠١٩[٥٥]
  • پێکھاتەی ساڵی پاولیستا :٢٠١٩[٥٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Ele fez mais de 200 gols na base do Corinthians, foi para o Ituano e agora é testado no United" [He scored more than 200 goals at Corinthians' youth setup, went to Ituano and now is trialled at United] (بە پورتوگالی). ESPN Brasil. 28 July 2017. Retrieved 4 February 2019.
  2. ^ "Quem é Martinelli? Artilheiro da Copinha trocou o Corinthians pelo Ituano e é monitorado pelo Barça" [Who is Martinelli? Copinha goalscorer changed Corinthians for Ituano and is targeted by Barça] (بە پورتوگالی). Globo Esporte. 11 January 2019. Retrieved 4 February 2019.
  3. ^ "Promessa do Galo, Gabriel Martinelli assina até 2022" [Prospect of Galo, Gabriel Martinelli signs until 2022] (بە پورتوگالی). Jornal Periscópio. 4 November 2017. Retrieved 4 February 2019.
  4. ^ "Gabriel Martinelli é o atleta mais jovem a estrear no Ituano" [Gabriel Martinelli is the youngest player to debut at Ituano] (بە پورتوگالی). Ituano FC. 20 March 2018. Retrieved 4 February 2019. ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Taboão da Serra 1 × 4 Ituano – Com início avassalador, Galo vence e assume liderança" [Taboão da Serra 1–4 Ituano – With a storming start, Galo win and take on leadership] (بە پورتوگالی). Futebol Interior. 8 September 2014. Retrieved 4 February 2019.
  6. ^ "Gabriel Martinelli to join club". Arsenal F.C. 2 July 2019.
  7. ^ ئ ا "Gabriel Martinelli does not rule out he could play for Italy". Tribuna.com. Retrieved 22 January 2020. ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Rosser, Jack (2019-07-11). "Arsenal confirm pre-season tour squad with Koscielny missing". Evening Standard (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-21.
  9. ^ "Gabriel Martinelli scores as youthful Arsenal team open US tour with win". BBC Sport. 16 July 2019.
  10. ^ Watts, Charles, Arsenal transfer talk - Released list confirmed, Nketiah's contract, Marquinhos imminent and Lopez (بە ئینگلیزی), retrieved 2022-06-21
  11. ^ Chowdhury, Saj (11 August 2019). "Newcastle 0–1 Arsenal: Pierre-Emerick Aubameyang strike seals win". BBC Sport.
  12. ^ "Arsenal 5–0 Nottingham Forest: Unai Emery praises Gabriel Martinelli after League Cup brace". BBC Sport. 24 September 2019.
  13. ^ Sanders, Emma. "Arsenal 4–0 Standard Liege: Gabriel Martinelli impresses in ruthless win". BBC Sport. Retrieved 4 October 2019.
  14. ^ Sanders, Emma (24 October 2019). "Substitute Nicolas Pepe rescued Arsenal with two sublime free-kicks in the last 10 minutes of their Europa League group game against Vitoria Guimaraes at Emirates Stadium". BBC Sport.
  15. ^ Sanders, Emma (30 October 2019). "Liverpool beat Arsenal on penalties to secure their place in the quarter-finals of the Carabao Cup after 10 goals were scored in a thrilling contest at Anfield". BBC Sport.
  16. ^ Dawnay, Oliver (30 October 2019). "Gabriel Martinelli: Incredible stat emerges as Arsenal teenager nets seventh goal for Gunners against Liverpool". Talk Sport.
  17. ^ Olley, James (30 October 2019). "Liverpool 5-5 Arsenal: Four things we learned as Mesut Ozil and Gabriel Martinelli impress". The Standard.
  18. ^ "Jurgen Klopp waxes lyrical about Gabriel Martinelli: 'He came from wherever and is really unbelievable!'". Tribuna.com. Retrieved 30 December 2020. ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ "Martinelli is our October Player of the Month". Arsenal F.C. 8 November 2019.
  20. ^ Johnston, Neil (22 January 2020). "Arsenal showed the "togetherness and leadership" that Mikel Arteta is demanding as they overcame David Luiz's red card to twice fight back and share the spoils in an eventful London derby". BBC Sport.
  21. ^ "Martinelli wins 2019/20 Goal of the Season". Arsenal F.C. 18 August 2020.
  22. ^ Benge, James (3 July 2020). "James Benge on Twitter: "Gabriel Martinelli's contract is a four year deal with a club option to extend it"". Twitter.
  23. ^ "Martinelli signs new long-term contract". Arsenal F.C. 3 July 2020.
  24. ^ McNulty, Phil (December 19, 2020). "Eighth Premier League defeat for Gunners this season". BBC Sport.
  25. ^ "Mikel Arteta has revealed Gabriel Martinelli was 'in tears' after sustaining a worrying injury in the warm-up ahead of Arsenal's FA Cup tie on Saturday". Talk Sport. Retrieved January 10, 2020.
  26. ^ Dawkes, Phil (18 February 2021). "Bukayo Saka warned his Arsenal team-mates that they cannot put a foot wrong when they face Benfica in the second leg of their Europa League last-32 tie after his goal earned them a draw in the first game in Rome". BBC Sport.
  27. ^ "Gabriel Martinelli scored in his first start since January as Arsenal ended a run of four games without a win with victory over the Premier League's bottom club Sheffield United". BBC Sport. 11 April 2021.
  28. ^ Begley, Emlyn (27 November 2021). "Arsenal eventually broke Newcastle United down to leave Eddie Howe's side bottom of the Premier League without a win". BBC Sport.
  29. ^ "🏆 2021/22 Goal of the Season: The winner is…". 🏆 2021/22 Goal of the Season: The winner is… (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-18.
  30. ^ Mallows, Thomas (18 December 2021). "Two goals from Gabriel Martinelli helped Arsenal sweep past an injury-hit Leeds at Elland Road". BBC Sport.
  31. ^ James, Josh (18 December 2021). "Match report: Leeds 1-4 Arsenal". Arsenal F.C. Retrieved 23 December 2021.
  32. ^ James, Josh (20 December 2021). "Analysis: Our 7,000 top-flight goals". Arsenal F.C. Retrieved 23 December 2021.
  33. ^ "Martinelli sent off". Daily Express. 11 February 2022.
  34. ^ "Rio Ferdinand didn't hold back when asked for his opinion on Martinelli's crazy red card v Wolves". GiveMeSport (بە ئینگلیزی). 2022-02-10. Retrieved 2022-04-15.
  35. ^ "Martinelli wants to prove for Brazil to become a starter in the World Cup". Kuwait Online.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  36. ^ "Martinelli makes history with opening goal". Premier League. 5 August 2022. Retrieved 6 August 2022.
  37. ^ "Friday review: Arsenal open with a hard-fought win". Premier League. 5 August 2022. Retrieved 6 August 2022.
  38. ^ James, Josh (5 August 2022). "Three things we noticed against Palace". Arsenal F.C. Retrieved 6 August 2022.
  39. ^ Brown, Cy. "5 Things To Know About New Arsenal Attacker Gabriel Martinelli". Forbes.
  40. ^ "Martinelli, do Ituano, é chamado por Tite para treinos da Seleção na Copa América" [Martinelli, from Ituano, is called up by Tite for trainings of the Seleção in the Copa América] (بە پورتوگالی). Globo Esporte. 20 May 2019. Retrieved 4 June 2019.
  41. ^ "Seleção Brasileira Olímpica definida para encarar os EUA na Espanha" [Olympic Brazil squad set to face the USA in Spain] (بە پورتوگالی). Brazilian Football Confederation. 14 November 2019. Retrieved 14 November 2019.
  42. ^ "Com mudanças, Jardine anuncia os 22 convocados para defender o Brasil nas Olimpíadas de Tóquio". Globo Esporte. 2 July 2021. Retrieved 2 July 2021.
  43. ^ "Brazil defended their Olympic men's football title following a dramatic extra-time victory over Spain". BBC Sport. Retrieved August 8, 2021.
  44. ^ Greg Lea Contributions from Conor Pope (2022-03-24). "Brazil World Cup 2022 squad: Tite names his final qualification squad". fourfourtwo.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-28.
  45. ^ "Arsenal star Martinelli receives first Brazil call-up as Neymar returns for upcoming 2022 World Cup qualifiers | Goal.com". www.goal.com. Retrieved 2022-03-28.
  46. ^ "Internationals: Pepe, Tierney and Odegaard score". www.arsenal.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-28.
  47. ^ "Brazil vs. Chile - Football Match Summary - March 24, 2022 - ESPN". ESPN.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-28.
  48. ^ "Martinelli's 'all-round game exceptional' - Arsenal boss Arteta". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-01.
  49. ^ pmanalytics (2020-08-05). "Gabriel Martinelli – Player Analysis". PM Analytics (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-01.
  50. ^ Bil, Toni; zic. "Gabriel Martinelli: A spark of hope for Arsenal". Total Football Analysis Magazine (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-01.
  51. ^ "Full 'All Or Nothing' trailer released". Arsenal F.C. 19 July 2022. Retrieved 21 July 2022.
  52. ^ Martinelli لە ساکروێی
  53. ^ گابرێل مارتینێلی لە National-Football-Teams.com
  54. ^ "Men's Olympic Football Tournament Tokyo 2020". FIFA. FIFA. Retrieved 12 June 2022.
  55. ^ "Corinthians, Jean Mota e Martinelli dominam premiação do campeonato" [Corinthians, Jean Mota and Martinelli dominate the tournament's awards] (بە پورتوگالی). Federação Paulista de Futebol. 22 April 2019. Retrieved 23 April 2019.
  56. ^ "Corinthians e Santos dominam lista de melhores do Paulistão; veja seleção do campeonato". ge (بە پورتوگالی). Retrieved 2022-02-23.