ژیان لە دەرەوەی زەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

‌بونەوەری ئاسمانی بونەوەری ئاسمانی بە ئینگلیزی “Alien” ئەمانە جۆرە بونەوەرێکن لە دەرەوەی گۆی زەوی لە هەسارەیەکی تر دەژین راستی و دروستی بوونیان تاکو ئێستاش روون نیە بەڵام بەپێی بەڵگەی ئاینی و زانستی بێت بونیان هەیە چونکە لە گەردووندا ژمارەیەکی زۆر گەلاکسی هەیە بە تەنها لە گەلەئەستێرەی کاکێشانی خۆماندا نزیکەی ۵۰۰ ملیارد ئەستێرە هەیە کە هەیانە لە خۆر دەچێت و ژمارەیەکی زۆر هەسارەی تێدایە شارستانیەتەکانی دەرەوی زەوی ناتوانن زیاتر لە ئاستێك گەشە بکەن بەگوێرەی بیردۆزی فلتەری گەورە (Giant filter)، هەندێك ڕێگر هەیە لە سەرهەڵدانی بونەوەری زۆر هۆشمەند, بەگوێرەی ئەم بۆچونە بونەوەرەکان ناتوانن خۆیان بپارێزن لە ڕودانی لەناوچوون کە هۆکارەکەی سروشتیبێت یان کارەساتی تەکنەلۆجی. واپێشنیار کراوە هەر بونەوەرێك کە گەیشتە ئاستێکی بەرزی بەرەوپێشچوون لە هەمان کاتدا دەگات بە ئاستی لەناوچوون زووبێت یان درەنگ. هۆکارێكیتر کە بوونەوەری هۆشمەندی ئاسمانی ناتوانێت هەست بە بوونی ئێمە بکات ئەوەیە چونکە ئێمە بەگوێرەی ئەوان لە ڕابردوو دەژین، ئەگەر فەلەکناسێك لە بوونەوەرە ئاسمانی‌یەکان کە ٧ ملیۆن ساڵی ڕۆناکی لە ئێمە دوربێت، ئەگەر بە تەلەسکۆپ سەیرمان بکات ئەوە زەوی لە سەردەمی مایۆسین دەبینێت، بەهۆی کاتی پێچونی ڕۆناکی کە لە ئێمەوە دەگات بە هەسارەکەی ئەوان. ئەگەر بە زوومێكی زۆر بەهێز سەیر بکەن ئەوە گیاندارەکانی سەر زەوی دەبینن لە سەردەمی مایۆسین (٧ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا) بەڵام هیچ بەڵگەیەک بۆ بوونی مرۆڤ نادۆزنەوە. هۆکارێكیتر لەوانەیە بوونەوەرە هۆشمەندەکان دەمێكبێت گەلەئەستێرەیان جێهێشتبێت بەهۆی ئەوەی جێیەکی باشتریان دەستکەوتبیت لە هەندێك وێستگەی ڕابردووەکانیان بەگوێرەی گریمانەکەی جۆن سمارت هەموو بوونەرێك هەوڵی ئەوە دەدات بەروە شوێنی باشتر بڕۆن، لەوانەیە بوونەوەرە هۆشمەندەکانیش لەمێژبێت ئەم کارەیان ئەنجامدابێت، لەکاتێكدا مرۆڤایەتی هیچ زانیاریەکی لەسەر جێیەکی باشتر نیە جگە لە هەسارەی زەوی. هۆکارێکیتر ئەوەیە بۆی هەیە هەسارەی زەوی و هاوشێوەکانی هیچ بایەخێكی نەبێت بەگوێرەی بوونەوەرە هۆشمەندە ئاسمانیەکان. بۆی هەیە بوونی زۆری ئەم هەسارانەی کە هاوشێوەی زەوین جۆرە ڕۆتینیەتێکی دروستکردبێت لەلایەن بوونەوەری ئاسمانی هۆشمەند کە پێیان وابێت زەویش وەکو هاوشێوەکانی بێبایەخە وپێویست ناکات ڕەنجی بۆ بکێشن و وزەی بۆ سەرف بکەن. هۆکارێکیتر، بۆی هەیە ئەوان چاوەڕێی ئێمە بکەن، بۆی هەیە ئێمە تاوەکو ئێستا نەمانتوانیبێت نیشانەو نامەکانی ئەوان بخوێنینەوە، لەوانەیە ئەوان هەر بە ڕادیۆیی نیشانە نەنێرن، بۆی هەیە جۆرە شەپۆڵێك بەکاربێنن کە تاوەکو ئێستا ئێمە ئاشناییمان لەگەڵی نەبێت و هیچی دەربارەی نەزانین، بۆنمونە بۆی هەیە ئەوان شەپۆڵی کێشکردن بەکاربهێنن کە ئێمە هیچی دەربارەی نازانین، لەوانەشە نامەکانیان پێكهاتبێت لە نیشانەی زۆر زەبەلاح بەرەو خۆر ئاڕاستە بکەن. هۆکارێکیتر هەیە ئەویش شوێنی کۆمەڵەی خۆرە، هەروەك دەزانین کۆمەڵەی خۆر شوێنەکەی لە قەراغی گەلە ئەستێرەی ڕێگای کاکێشانە، بۆی هەیە بوونەوەرە هۆشمەندە ئاسمانیەکان زیاتر لە چەقی گەلەئەستێرەوە نزیكبن، ئەمەش دەبێتە بەربەستێکی گەورە لە گەیشتنی چ بەخۆیان چ نیشانەکانیان بۆ ئێمە، چونکە بۆ گەیشتنی نیشانەکانیان کاتێکی زۆری دەوێت، بە نزیکەیی نیشانەی ڕادیۆیی لە چەقی گەلەئەستێرە بۆ کۆمەڵەی خۆری خۆمان ٣٠ بۆ ٤٠ هەزار ساڵی دەوێت. لە کۆتاییدا دەمەوێ بەبیرتانبهێنمەوە کە چەندەها گریمانە هەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، ئەوانەی لە سەرەوە باسکرا بە پەسەندترینیان دەزانم، چونکە هۆکارەکان باس لە مەحاڵبوونێك دەکات شیاوی باوەڕکردنبێت نەوەك ئەم گریمانانەی کە پێیان وایە بوونەوەری هۆشمەندی ئاسمانی بریتین لە ڕۆبۆت، یاخود هەمان ئەم وەسفەی ئێمە بۆ مەلایکەتەکان دەکەین بۆ بوونەوەری ئاسمانی دەکەن، کە پێیان وایە ئەوەندە زیرەکن کە ئەگەر لەسەر زەویشبێت ئێمە هەستیان پێ نەکەین، ئەوەی جێگەی سەرنجبێت ئەو کەسەی بڕوای بە زانستە، بڕواش بە بوونی بوونەوەری هۆشمەندی ئاسمانی دەکات، کە هیچی دەربارەی نازانن و نابینن و هەستی پێناکەن، بەڵام هەر بڕواشی پێدەکات. وە هۆکارێکی تریش ئەوەیە ئێمە تەنها دەتوانین ۳ ڕەهەند بەکاربهێنین و ئەوان زیاتر بەکاردەهێن ئێمە تا ئێستا توانیومانە بونەوەری جۆری گرەیج بناسین ئەو بونەوەری کە لە هەموو شارستانیەتە کۆنەکان باسکراوە بۆ نمونەئه‌نۆناکی لە شارستانیەتی سۆمەریدا ناوی ئەو بونەوەرە ئاسمانیانەن کە خۆمان پێی ئەڵێین گرەیس هەر بۆیە لە زۆربەی لەوحەکاندا ئەبینین ئەم ناوە هاتوە و شوێنەکەیانی لەسەر زەوی دیاری نەکردوە چونکە ئەمانە لە هەسارەیەکی تر بوون ئەم گرەیجانە توانیویانە تێمان بگەیەنن کە ئەوانیش زانیاریان لەسەر ۱۸۰ جۆری تری بونەوەری هەیە. روداوی رۆزوێلئەمە یەکێکە لە روداوە هەرە سەرنج راکێشەکان و بەڵگەیەکی گەورەی ئەوانەیە کە باوەریان بە بوونی بونەوەری ئاسمانی هەیە (Aliens)، ئەم رووداوە لە مانگی حەوتی سالێ ١٩٤٧ لە شوێنێکی نزیك رۆزوێل لە نیو مەکسیکۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رووی دا. کە کەوتنە خوارەوەی دوو دەفری فریوی ئاسمانی بوو. پڕۆژەی هەسارەی شین لە ساڵی ۱۹۸۰ کتێبێک بڵاوکرایەوە لە نوسینی جێفەرسۆن سۆزا بە ناوی blue planet - alien technical research ئەم پەرتوکە زانیاری گرنگی تێدابوو دەربارەی هاتنی بونەوەرانی دیکە بۆسەر زەوی هەروەها سۆزا ئاماژە بە ۱۸۰ جۆری بێگانە دەکات کە لە هەسارەکانی ترەوە هاتون نوسەر ئاماژە بەوە دەکات کە باڵادەستانی ئەمریکا ڕەزامەندیان دەربڕیوە بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو بونەوەرانە لەسەر بنەمای وەرگرتنی تەکنەلۆجیا بەرامبەر لێکۆڵینەوەکانی ئەوان لەسەر مرۆڤ جێفەرسۆن سۆزا لە دەزگای حوکومەتی نەبینراو The invisible goverment ی ئەمریکی کاری کردوە پاش نوسین و بڵاوبونەوەی ئەم کێبە ناوبراو بێ سەروشوێن بوە و کەس دان بەوەدا نانێت لەو دەزگایە کاری کردوە ئەوەش زانراوە هەرکەسێ لەو دەزگایە کاربکات و نهێنی بدرکێنێ بێ سەروشوێن دەکرێ ئەو بەڵگەنامانەی لەو کتێبەدا بڵاوکراونەتەوە گەورەترین نهێنی سەر زەوی بون و تا ئەو کاتەش شاراوەبون لە لای خەڵک سۆزا باس لەوش دەکات دەسەڵاتدارانی ئیلومیناتی کە ئەوانیش لە لایەن ڕێکخراوێکی زۆر زۆر زۆر نهێنیتر کۆنتڕۆڵکراون ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر ئەوەی کە بێگانەکان مافی ئەوەیان هەبێ لێکۆڵینەوە لەسەر لەسەدا ۷ ی دانیشتوانی زەوی ئەنجام بدەن بێ ئەوەی ئەمان قسە بکەن لە پەرتوکەکەشدا باس لەوە کراوە کە ئەو بێگانانە بنکەی تایبەتی خۆیان هەیە لە ئەمریکا کە هەژدە قات لە ژێر زەویە و تاقیگەیەکیان داناوە بۆ لێکۆڵینەوە جێفەرسۆن دەشڵێت ئەو بێگانانە چەندان جار پارچەی گوشتی مانگای زیندویان لێ کردوەتەوەو نازانرێ بۆ چ مەبەستێ بەکاری دەهێنن.