کیلۆر ناڤاس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کیلۆر ناڤاس
بە ئیسپانی: Keylor Navas
لەدایکبوون (١٩٨٦-١٢-١٥) ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
Cartago، کۆستاریکا
وڵاتی وەرزشکۆستاریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونKeilor Antonio Navas Gamboa
Second family name in Spanish name
خزمەکانJuan Gabriel Guzmán
زمانی زگماکیئیسپانی
زمانەکانی ئاخاوتنئیسپانی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپgoalkeeper
ئەندامی تیپی وەرزشییانەی تۆپی پێی پاریس سان جێرمان
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان1
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨

کیلۆر ئەنتۆنیۆ ناڤاس گامبۆا ( بە ئیسپانی: Keylor Antonio Navas Gamboa  ; (لەدایکبووی (١٩٨٦-١٢-١٥) ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦ ) یاریزانێکی تۆپی پێی کۆستاریکایە و بە خواستن یاری بۆ یانەی نۆتینگام فۆڕێست دەکات.

سەردەمی یانەکان[دەستکاری]

ئەلباستێ[دەستکاری]

لە مانگی تەمموزی ٢٠١٠ ناڤاس پەیوەندی بە یانەی ئەلباسیتەوە کرد لە خولی پلە دووی ئیسپانیا. لەم وەرزەدا ٣٦ یاری بۆ تیپەکە ئەنجامداوە، بەڵام تیپەکەی دوای کۆتایی ھاتنی ڕیزبەندی خولەکە دابەزی.

لێڤانتی[دەستکاری]

لە وەرزی ٢٠١١/٢٠١٢ ناڤاس ھاتە لالیگا و بە خواستن پەیوەندی بە لیڤانتیەوە کرد، یەکەم یاری خۆی لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٢ ئەنجامدا و لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ٣-٠ لە ئەتلەتیک بلباو بردەوە. بلباو بۆ یەکەمجار سەرکەوت بۆ یۆرۆپا لیگ .

ڕیال مەدرید[دەستکاری]

درەوشاوەیی ئەو لە مۆندیالی ٢٠١٤ و بەرزبوونەوەی کۆستاریکا بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی وایکرد یانەی ڕیال مەدرید گرنگی پێبدات. لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ یانەی ڕیال مەدرید بە بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ کیلۆر ناڤاس کرد [١] و ئەویش بە گرێبەستێکی ٦ ساڵە پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد. [٢]

یەکەم یاری لەگەڵ تیپەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠١٢ بوو، بەڵام بۆ جامی سوپەری ٢٠١٤ی ئەوروپا، لەسەر کورسی یەدەگ بوو بۆ کاسیاس. بەڵام دوای ئەوەی کاسیاس ڕیال جێهێشت، بوو بە ژمارە یەک لە یانەی ڕیال. لە دوانزە یاری یەکەمی وەرزی ٢٠١٥ لالیگا تەنھا سێ گۆڵی لێکرا و لە هەمان کاتدا پارێزگاری لە گۆڵەکەی ڕیال کرد، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی لە لالیگا بەجێھێشت. لەنێو ئەو ڕیکۆردانەی کە لەدوای خۆی بەجێی ھێشت، تۆمارنەکردنی گۆڵێک بوو لە یارییەکانی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ کە دووەم باشترین گۆڵپارێزە لە مێژووی چامپیۆنزلیگی ئەوروپادا، توانی بۆچوونی ڕاھێنەرانی ئەم تیپە بۆ لای خۆی ڕابکێشێت واز لە کڕینی گۆڵپارێزی یەکەم بێنە بۆ ئەم تیپە.

پاریس سانجێرمان[دەستکاری]

ناڤاس لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن تیبۆ کۆرتوا لەسەر کورسی یەدەگ خرایە سەر کورسی یەدەگ و بەو ھۆیەشەوە دەنگۆی زۆر لەسەر ڕۆیشتنی بڵاوبووەوە. لە ساڵی ٢٠١٩ بڕیاری ڕۆشتنی دا و بە بڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆ چووە پاریس سانجێرمان

سەردەمی نەتەوەیی[دەستکاری]

ناڤاس بەشێک بوو لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆستاریکا لە یارییەکانی مۆندیالی خوار ١٧ ساڵی ٢٠٠٣. بۆ یەکەمجار لە ١٦ی ئابی ٢٠٠٦ بانگهێشتی ھەڵبژاردەی نیشتمانی کرا. لە پاڵەوانێتی ئەوروپا یارییەکی دۆستانە بەرامبەر نەمسا و سویسرا ئەنجامدا . ناڤاس لە مۆندیالی ٢٠١٤دا بە شێوەیەکی نایاب دەرکەوت، لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆرۆگوایدا بە شێوەیەکی نایاب دەرکەوت، کە تیپەکەی بە ئەنجامی ٣-١ شکستی ھێنا، لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا تەنها ٣ گۆڵی لێکرد و تیپەکەی گەیاندە قۆناغی کۆتایی. لە ٢٩ی حوزەیران لە یارییەکەی بەرامبەر یۆنان ناڤاس باشترین یاریزانی یاریگا بوو بە ٧ سەیڤ، هەروەها لێدانێکی سزای یاریزانی یۆنانی تیۆفانیس گێکاس ڕزگار کرد. خێرا و ڕەفڵەکسی گەورەی هەیە. هەمیشە پێگەی باڵا دەپارێزێت لە بەرامبەر ھێرشەکاندا. لە مۆندیالی ٢٠١٤ی بەڕازیل لە ٥ یاریدا تەنها ٢ گۆڵی لێکرا. بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا کۆستاریکای بردە قۆناغی کۆتایی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Association, Press (2014-08-03). "Real Madrid confirm signing of Costa Rica's goalkeeper Keylor Navas". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2017-09-14.
  2. ^ "Official statement: Keylor Navas". Realmadrid.com. 2014-08-03.