کۆیلایەتی لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عوسمانییەکان لەگەڵ کۆیلە فەلەکان لەم وێنەدا کەلە ساڵی ١٦٠٨ دا بڵاوکرایتەوە لەلایەن سالۆمۆن شویگەر دەربارەی گەشتەکەی لە ساڵی ١٥٧٨

کۆیلایەتی لەناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دامەزراوەیەکی یاسایی و نەریتێکی کۆمەڵایەتی و بەشێکی گرنگی ژێرخانی ئابوری ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بوو.[١] سەرچاوەی سەرەکییەکانی ئەم کۆیلانە جەنگەکان بوون کە عوسمانییەکان ھەلیانگیرسانبوو لە ئەفریقا و لە باشووری ئەورووپا ولە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپادا وەلە وڵاتەکانی بەلکان ولە ناوچەی قەوقاز. بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی کەدرا بوو، نرخی فرۆشتنی کۆیلە دابەزی بوو بەھۆی ھێرشی فراوانیان.[٢] لەناوەندی کارگێری وڕامیاری ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی کەلە کۆنستانتاپول (ئیستەنبوڵ سەردەم)، نزیکەی یەک لە پێنجی دانیشتووانی سەدەی ١٦ھەم و ١٧ھەم دا لە کۆیلە پێکھاتبوونە.[٣] ئامارەکان وا دەردەخەن کە لە سەدەی نێوان ساڵی ١٤٥٣ بۆ ساڵی ١٧٠٠ ئیستەنبوڵ کۆیلەی زۆری ھاوردە کردبوو لە دەریای ڕەشەوە کە کۆی گشتی گەیشتبووە نزیکەی ٢٫٥ ملیۆن.[٤]

تەنانەت دوای قەدەغەکردنی کۆیلایەتی لە کۆتایییەکانی سەدەی ١٩ھەمدا، کرداری بەکۆیلە کردن لەلایەن ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی ھەر بەردەوام بووە وەبەشێوەیەکی فراوان بە خۆویە گرتبوو تا کۆتایی ساڵانی ١٩٠٨، کۆیلەی مێینە ھەر لە ئیمپراتۆرییەتەکە فرۆشراون.[٥] جۆری کۆیلایەتی لە شێوەی لەشفرۆشی بەشێکی سەرەکی بوو بارگانی کۆیلایەتی عوسمانی بەدرێژایی مێژووی دامەزراوەیان.[٦][٧] پلەیەکی بەرز کە کاری کۆیلە کردنیان بەرێوە دەبرد بەزمانی تورکی بە کول ناسراو بوو، پاسەوانانی خەساندراوی حرام و سەربازانی بە ناوی (یەنیساریس) بە واتای سەربازانی نوێ لە پێگەی بەناوبانگترین پۆست بوو کۆیلەکان بەدەستیان دەھێنا سەرپەرشتی کۆیلەی ژنیان ڕادەست دەکرا تا چاودێریان بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، ژنەکان ڕۆڵێکی گرنگیان ھەبوو لە دامەزراوەی ھەریم.[٨] ڕێژەیەکی زۆری فەرمانڕەواکانی عوسمانی کۆیلەکانیان کڕی بوو، ئەم کۆیلانە بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕاھێنانیان پێ درابوو بۆیە بوونە ھۆکارێک بۆ سەرکەوتنی ئیمپراتۆرییەتی عوسمان و فراوان بوونیان لە سەدەکانی ١٤ھەم و ١٩ھەم. زۆربەی کۆیلەکان ھەر بەخۆیان بەشێوەیەکی بێ ھاوتا کۆیلەیان ھەبوو، وەھەروەھا سوڵتانبە خۆی ھەرە زۆرترین کۆیلەی ھەبووە.[٥] ئەم کۆیلانە لە کۆشکی خوێندنگاکان و ئیندەرون ڕاھێنان وفێرکردنی ڕێسای خزمەت کردنی سوڵتانیان دەخوێند، و پلەی دەسەڵاتداریان پێ دەبەخشرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Supply of Slaves". Archived from the original on 2017-05-04. Retrieved 2007-10-30. ٤ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Spyropoulos Yannis, Slaves and freedmen in 17th- and early 18th-century Ottoman Crete, Turcica, 46, 2015, p. 181, 182.
  3. ^ Welcome to Encyclopædia Britannica's Guide to Black History.
  4. ^ The Cambridge World History of Slavery: Volume 3, AD 1420–AD 1804
  5. ^ ئ ا Dursteler 2006
  6. ^ Von Schierbrand, Wolf (March 28, 1886). "Slaves sold to the Turk; How the vile traffic is still carried on in the East. Sights our correspondent saw for twenty dollars--in the house of a grand old Turk of a dealer" (PDF). The New York Times. Retrieved 19 January 2011.
  7. ^ Zilfi 2010
  8. ^ Keddie 2012

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]