وتووێژ:کۆیلایەتی لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دانانی سەرچاوەکان[دەستکاری]

سڵاو @Sako Nanakli، وادیارە لە وتاری کۆیلایەتی لەناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەبەشەکانی خوارەوەی وتارەکە ئاماژە بەهیچ سەرچاوەیەک نەدراوە، تەنها ژمارەی سەرچاوەکان نووسراوە کەئەمەش دەری دەخات کەمتەرخەمی لە دانانی سەرچاوە کراوە لەم وتارەدا، تکایە هەوڵ بدە سەرچاوەی پێویست دابنێ لە وتارەکانی ئاییندە و لەم وتارەش، چوونکە ویکیپیدیا پشت بە سەرچاوە دەبەستێت. سووپاس Tessla ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏٠٧:٣١، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو.. ئەی ئەوەی لە سەرچاوەکانم داناوە دەبێ چی بێ وچ بابەتێک بێت! تێناگەم؟ گەر هەر هەڵەیەک هەیە م لە سەرووەی بابەتەکە ئاماژەم بەوە کردووە کە ئەم بابەتە لە ژێر کاردایە و هەرکەسێک دەتوانی دەستکاری بکات، تۆی بەرێز بەبێ گەرانوە بۆ من دەتوانی چ کەم و کورتیەک هەیتە چاکی بکەیت ئەی بۆ بەرێوەبەری!!؟ Sako Nanakli (لێدوان) ‏٠٤:٠٩، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، سەرەتا من بەڕێوبەر نیم، وە ئەگەر بەرێوبەر بم یان بەکارهێنەر بم لەسەر منە کە ئاگادارت بکەمەوە نابێت وتار بەبێ سەرچاوەبێت، تۆ بە ئامێری وەرگێڕی گووگڵ وەرگێڕان دەکەیت، ئەمە کێشە نیە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ڕێکی ناکەیت و پێداچوونەوە ناکەیت بۆ بابەتەکان، من دووژمنت نیم و لەدژت نیم، بەڵکوو دەمەوێت باشتر وتارەکان ڕێک بکەیت و بڕوانە وتاری کۆیلایەتی لەناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، بزانە چۆن سەرچاوەکانت کۆپی کردووە و داتنەناوە. سووپاس Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٤٣، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کۆیلایەتی لەناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٤:٤٥، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئامادەکردن[دەستکاری]

سڵاو @Sako Nanakli بینیم بەڕێزت کار لەسەر ئەم وتارە دەکەی، ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە داڕێژەی {{ئامادەکردن}} لەسەر وتارەکە لابرا چونکە ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر وتارەکە نەکراوە  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٥١، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو من بەردەوامم لەسەری وە نازانم دوو تێبینیت نووسیوە، لەیەکەمیان دەڵێ ی کە کار لەسەر وتارەکە دەکەم و دوای نوسیوتە ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر وتارەکە نەکراوە!؟ دەکرێ یەکلای بکەیتەوە؟ Sako Nanakli (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sako Nanakli: بەڵێ یەکەم بەش دەڵێت کە کار لەسەر ئەم وتارە دەکەی لێرە "present perfect" بەکاردێنم بۆ ئاماژەدان بە کارەکەت، و وادیارە بۆ ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر وتارەکە نەکراوە و دڵنیاش نیم کە کاری لەسەر دەکەی لە داھاتوو یان نا بۆیە داڕێژەی {{ئامادەکردن}} لەسەری لابرا، ئەمە نەک لەسەر وتاری ئێوە، ئەم نامەیە بە خۆکارانە بۆ ھەموو ئەو کەسانە ڕۆیشت کە لە ماوەی ڕابردوو کاریان لەسەر وتار دەرکرد و داڕێژەی ئامادەکردنیان خستبووە سەری بەڵام چیتر لە ئەمڕۆدا ھیچ دەستکارییەکی وتارەکەیان نەکردووە بۆیە داڕێژەکە لابرا و ئاگاداریان بۆ ڕۆیشت ھەروەک ئەوەی ئێرە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٢، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو وا دیارە لەلاتان نیشان نادا کە من بەردەوامم لەسەر درێژکردنەوەی بابەتەکەوە بەجێم نەهێشتووە، وە پێیداچوونەوەم کردووە هەڵگیراوەو. وەسوپاس. Sako Nanakli (لێدوان) ‏١٩:٠٧، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ ڕاستدەکەیت @Sako Nanakli داوای لێبوردن دەکەم، وادیارە لەم وتارە ھەڵەیەک ڕوویداوە ئێستا دەستکاریەکەم دەگەڕێنمەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٢٩، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من زۆر توورەم..بە چ مافێک وتارێک لە نیوەی دەسڕنەوە؟ بۆ چاوەدێرێک دانانێن بۆ بەرێبەرانی تر کە دژی فراوان کردنی زمانی کوردی سۆرانین، وا دیارە کەسانێک هاتوون دژایەتی ویکەپیدیای کوردی سۆرانی دەکات و کەسانی وەکو من فرێ دەدەنە دەرەوە بۆ ئەوەی ئەم پرۆژەیە سەرکەوتوو نەبێت. من کارکردنم لە ویکەپیدیا ڕادەگرم. با (تێسلا) بەرێبوەبەر کارەکان هەڵدەوەشێنێتەوە با کاری وەرگێران بکات. Sako Nanakli (لێدوان) ‏١٣:٥٧، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sako Nanakli کێشە چیە، پێشنیار دەکەم لە توڕەیی بڕیار نەدەن و حاڵەتەکەم بۆ شی بکەنەوە تا بتوانین کێشەکە چارەسەر بکەین باشترە لەوەی بڕۆن و کێشەکەش ھەەر بەردەوام بێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٤٠، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

@Sako Nanakli: لە ٢٠٢٢ ئاگادار کراوەتییەوە کە سەرچاوەت بۆ وتارەکە بەتەواوەتی دانەناوە، سەرەڕای ئەوەش دژایەتی قسەکانمانت کردووە. ئەگەر بێت و چەن کاتژمێرێکی تر وەڵامت نەبێ، ئەم وتارە زۆر کورت ئەکرێتەوە بەشێوازێک بەس بەشی یەکەمی وتارەکە دەھێڵدرێتەوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٣٣، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

~~ بەرێبەرانی وەکەپیدیا~~بۆ بەرێبەرانی ویکەپیدیای کوردی.. من لەم وتارە زۆر کاتی خۆمم بەسەر بردووە تا هەموو وتارەکە و بەگشتی وەریبگێرمە سەر زمانی سۆرانی کوردی، تا یەک- وشەی کوردی سۆرانی بخرێتە سەر گۆگڵ و دوو- زانیاری زیاتر لەسەر بنەچەو رەگ و رێشەی مەنغۆلەکان کاتێک بەرەو کوردستان هاتوون وە بەچ شێوازێک هاتوون بۆ تاکی گەلەکەمان ڕوون بکەمەوە، بەڵام وا دیارە بەرێوبەر هەن دژایەتی ئەم ئامانجەن، ئەوەیە کە کەسانی وەکو من کە خەمخۆری گەشە کردنی بەشی کوردی سۆرانیم ببنە بەربەدست بۆ بەرەو پێش بردن، وە دەشبێ بۆ لایەنێک کار بکا دژی گەلەکەمان ناردرا بێت. من بۆیە کار کردنم لە ویکە پیدیای کوردی ڕادەگرم بەتەواوەتی و با ئەم برادەرە کە خۆی بە بەرێوەبەر دادەنێت کە شایەنی بەرێبردن نیە کاری وەرگێران بکات بۆتان. Sako Nanakli (لێدوان) ‏١٣:٤٨، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sako Nanakli من ئەتوانم ھەموو زانیارییەکان بەیەک کلیک بگەڕێنمەوە شوێنی خۆی و ھیچ نەسڕاوەتەوە و ئەرشیڤ بووە لە مێژووی پەڕەکە، تەنھا کێشە ئەوەیە سەرچاوەکان لە شوێنی خۆی دابنێی ئەتوانیت ئەوە بکەیت؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٤٣، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو ساکورا.. بەڵێ هەوڵ دەدەم بەڵام ئێستا خەریکی خوێندنم دەبێ کاتی بۆ برەخسێنم، بەلایەکی ترەوە، ئەم بابەتەم لە زمانی ئنگلیزیەوە وەرگێراوەتە سەر کوردی، دەتوانی بە خۆت بدواداچوونی بۆ بکەیت و بزانی کە زۆر سەرچاوەی بۆ دیاری کراوە و ژمارەی دراوەتێ. گەر تێبینی بکەیت سەرچاوەیان داناوە کە دەکەیتەوە ماڵپەڕێکە، بەڵام ئەم بابەتە تایبەتە بەهۆی مێژوویەکی ڕەشی عوسمانیەکان، بۆیە زانیاریەکی تایبەتە من ویستم تاکی کورد دەبێ زانیاری لەسەری هەبێ. وە من زۆر بابەتم کردۆتەوە لەویکەپیدیای کوردی هەر یەک سەرە دێر نووسراوە و ە بەچێ هێشتراوە، ئەگەر ئەم بەرێوبەرە خەمی راست و درووستی بابەتیەتی بۆ ناچێت ئەو بابەت بسرێتەو. Sako Nanakli (لێدوان) ‏٠٢:١٣، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sako Nanakli سەرەتا من ئەمەوێت ئەوە ڕوون بێت من لێرە کوردایەتی ناکەم، ئەرکی خۆم وەک بەڕێوەبەر جێبەجێ دەکەم ئەویش ئەوەیە ڕێنمایت بکەم سەرچاوە دابنێی و ناوەڕۆکەکە بەبێ کێشە بگەڕێنیتەوە، و کەی مەجالت ھەبوو بەس زۆری پێنەچێت پێم بڵێ ھەموو ناوەڕۆکەکە دەگەڕێنمەوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٤:٥٠، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر کوردایەتی نەکەین بۆچی ئێمە کاتی خۆمان ڕەخساندووە بەخۆبەخش! ئەی بۆچی ویکەپیدیای کوردی دامەزرا. کاکی بەرێز ویکەپیدیاو تێچوونی پیتی کوردی سۆرانی بۆ ناو گۆگل گەورەترین شۆرشە بۆ گەلی کورد کە زانیاری بەدەست بێنێ بە زمانکەی خۆی نەک بچێ بە عەرەبی یان فارسی یان تورکی بگەرێ، ئەوە کێشەی گەلی کوردە ڕووبەرووی هەزارەها بەربەست دەبێتەوە بەهۆی زمانەکەی و بەرەبەرە زمانەکەی لەدەست دەدات لەهەر چوار پارچە، ئەی ئەوە چی پێ دەڵین لەم سەردەمە، ئەم سەردەمە شۆرشی مان و نەمانە نەک لەرێگای چەک بەڵکو لەریگای زانست و لەدەست دانی زمانی ڕەسەنی دایک، بزانە تۆ وشەی ((((مجال))) عەرەبی بەکار دێنی من لێکم دایتەوە تا ئێستا ٧٠٠ وشەی عەرەبی وەکو ئەم وشەیە لەسەر زمانی گەلی کوردە، من وەکو خۆبەخش هاتووم کار دەکەم بۆ ئامانجی چی بە بۆچوونت؟!؟ ئەوجارە بەم شێوەیە لەگەڵ کەس مەدوێ، بێ منەتی بکە، وادیارە زۆرانێک کەس هەن کارتان بۆ دەکات، عەرەب و مەنغۆلی تورک وفارس بە هەزارەها خەڵکیان ڕەخساندووە بۆ کارکردن لەسەر ئەنتەرنێت بۆ چی بە بۆچوونت؟ بۆ بڵاو کردنەوەی زمانیان وە بۆ هاوڵاتیانی کە بەزۆر بەهاولاتیان کردوون کە ئەم خەڵکانە نە بەڕەسەن نە تورکن و نە عەرەبن نە فارسن، من بۆ کەس نەهاتووم کار بکەم من بۆ گەلەکەی خۆم کار دەکەم، ئێوە بۆ بەرێوەبەرن!؟ بزانن کارەکان چی پێویستە تەواوی بکەن. Sako Nanakli (لێدوان) ‏١٣:٣٠، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەرێز @Sako Nanakli دەمەوێت بیرت بخەمەوە ئەو زانستنامەیەی ناوی ویکیپیدیایە لەلایەن رێکخراوی ویکیمیدیا خاوەنداریەتی دەکرێت، ئامانجی دامەزراوەکەش دەستەبەرکردنی شوێنێکە کە ھەمووان بتوانن دەستکاری بکەن بۆ ئەوەی زانیاری بەسوود بە خۆڕایی بگاتە دەست مرۆڤ لە سەرتاسەری جیھان بە گشت زمانەکان بەبێ جیاوازی. بۆیەش سەپاندنی کورد بەسەر تورک یان بە پێچەوانەوە تورک بەسەر کورد ڕێگەپێدراو نییە، یان ڕەگەز، ئایین، بیروباوەر، ھەڵکەوتەی جوگرافی بەیەکسانی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، پێویستە بیرت بخەمەوە کە تۆ لێرە بەشداری دەکەیت ھەموو ئەو زانیارییانەی دەیبەخشی پێویستە بێلایەنانە بن، سەرچاوەیان ھەبێت، دووربن لەھەر ناوەڕۆکێک کە دامەزراوەکە بە پێشکەوتنی نابینێت بۆ مرۆڤایەتی سپاس. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٥٣، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]