بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆکۆ (فیلمی ٢٠١٧)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆکۆ
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرلی یونکریچ
بەرھەمھێنەردارلا ئەندرسۆن
شانۆنامە
  • ئادریان مۆلینا
  • ماتیوو ئەلدریچ
چیرۆک
  • لی یونکریچ
  • جاسۆن کاتز
  • ماتیوو ئەلدریچ
  • ئادریان مۆلینا
ئەکتەران
  • ئەنتۆنی گۆنزالێز
  • گەیل گارسیا بێرناڵ
  • بنجامین برات
  • ئالنا ئوباک
  • ڕێنێ ڤیکتۆر
  • ئانا ئۆفیلیا مورگوایا
  • ئێدوارد جەیمس ئۆلمۆس
مۆسیقامایکڵ جیاچینۆ[١]
وێنەگری سینەمایی
  • مات ئاسبوری (کامێرا)[٢]
  • دانیێل فینبێرگ (ڕوناکی)[٢]
مۆنتاژستیڤ بلوم[٢]
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەواڵت دیزنی
وێنە جووڵاوەکان
دەرچوون
  • ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-20) (مۆریلیا)[٤]
  • ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (2017-11-22) (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٠٥ خولەک[٥]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی[٥]
تێچوون$١٧٥–٢٢٥ ملیۆن[٦][٧]
داھات$٨٠٧٫٨ ملیۆن[٨]

کۆکۆ فیلمێکی خەیاڵی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا لەلایەن ستۆدیۆکانی پیکسار ئەنیمەیشن بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرزەوە بڵاوکراوەتەوە. لە بیرۆکەی سەرەکی لی یونکریچە و لەلایەن ئەدریان مۆلیناوە کاری دەرھێنانی بۆ کراوە ئەستێرەکانی دەنگی فیلمەکە ئەنتۆنی گۆنزالێز، گەیل گارسیا بێرناڵ، بنیامین برات، ئالنا ئوباک، ڕێنێ ڤیکتۆر، ئانا ئۆفلا مورگوایا و ئێدوارد جەیمس ئۆلمۆس چیرۆکەکە باسی لەوە دەکات کە لە نێوان زیندووەکاندا، کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵ بەناوی میگێل کە بە ڕێکەوت دەگوازرێتەوە بۆ خاکی مردووەکان، لەوێ بەدوای باپیرە گەورەی کۆچکردووی موزیکژەنی دەگەڕێت بۆ ئەوەی یارمەتی بات، تا لەنێو خاکی مردووەکان بگەڕێتەوە بۆ ژیان بۆ لای خێزانەکەی و قەدەغەی مۆسیقا لەسەر خێزانەکەی لابەرێت.

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]

گەشەپێدان

[دەستکاری]

لی یونکریچ سەرەتایی سەرھەڵدانی بیرۆکەکەی لە ساڵی ٢٠١٠ بوو. کاتێک چیرۆکی تۆی ستۆری ٣ کە یونکریچ کاری دەرھێنانی بۆ کرد، بڵاوکرایەوە.[٩] لە سەرەتادا فیلمەکە دەربارەی منداڵێکی ئەمریکی بوو، و فێربوون دەربارەی میراتی مەکسیکی، لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ مردنی دایکی، لە کۆتایدا بڕیاریدا کە چاکسازی تێیدا بکات چونکە ئەوە ڕێگەیەکی ھەڵەیە، سەرنجی خستەسەر منداڵە مەکسیکییەکە.[١٠] یونکریچ ئاماژەی بەوەدا «ئەوە ڕاستییەکە بوو کە ئێمە خەڵکی مەکسیک نەبووین.»[١٠] ئەو ڕاستییەیی کە فیلمەکە وێنایی کردووە کولتوورێکی ڕاستەقینەیە بووە ھۆی نیگەرانی بۆ یونکریچ وای لێکرد ھەستی بە بەرپرسیارێتییەکی زۆر گەورە بکات لەسەر شانی لەبەر ئەوەی دەیویست کە بە دروستی ئەنجامی بدات.[١٠]

تیمەکەی پیکسار چەند گەشتێکی بۆ مەکسیک کرد تا یارمەتیی ناساندنی کەسایەتییەکان و چیرۆکی کۆکۆ بدات. یونکریچ وتی، «من ئەوەم بینی کە لە ھونەری میللیدا وێنا کرابوو. شتێک بوو سەبارەت بە لکاندنی ئێسکەپەیکەرەکان بە ڕەنگە شادی و درەوشاوەکان، کە دەستی بەسەر خەیاڵی مندا گرت. لە دۆزینەوەی ڕێگەیەکی پێچاوپێچدا ڕابەرایەتیی منی کرد؛ زۆرتریش دەربارەی [ئێل] دیا دێ لۆس موێرتۆس فێر دەبم، و خودی ئەو زۆرترەش بەقووڵی کاریگەری دەکاتە سەرم.»[١١] تیمەکە بۆیان دەرکەوت کە کارکردن لەگەڵ بوونەوەرە ئێسکەپەیکەرییەکان قورسە، چونکە ئەوان کۆئەندامی ماسوولکەیان نەبوو، و لەبەر ئەوە دەبوو بەو شێوەیە و جیاواز لە ھاوشانە مرۆیییەکانیان بە ئەنیمەیشن بکرێن.[١٢] کۆکۆ ئیلھامیشی لە فیلمە ئەنیمێیەکانی ھایاو میازاکی، ڕووحە ڕفێنراوەکە (٢٠٠١) و قەڵا جووڵاوەکەی ھاوڵ (٢٠٠٤)، و فیلمی ئاکشنی جۆن ویک (٢٠١٤) وەرگرتووە.[١٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «New Incredibles 2, Toy Story 4 Details Revealed at D23». The Hollywood Reporter. ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب «Coco Award Categories». Disneystudiosawards.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا «Coco Press Kit» (PDF). Wdsmediafile.com. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ «Pixar's Coco to World Premiere at Mexico's Morelia Fest». The Hollywood Reporter. ٥ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا «Coco (2017)». British Board of Film Classification. ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  6. ^ «2017 Feature Film Study» (PDF). FilmL.A. Feature Film Study: 23. August 2018. لە August 9, 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە August 9, 2018 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  7. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری opening نەدراوە
  8. ^ «Coco (2017)». Box Office Mojo. IMDb. لە August 7, 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە June 20, 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  9. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری VFMexicoAgeTrump نەدراوە
  10. ^ ئ ا ب ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری vergecoco نەدراوە
  11. ^ Taylor، Drew (١٥ی ئابی ٢٠١٥). «Meet the Newest Disney•Pixar Marvel, Coco». Disney Insider. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  12. ^ «Pixar Shares 'Coco' Secrets at Annecy Animation Festival». Variety. ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  13. ^ «The World of Coco Influenced by John Wick, Hayao Miyazaki, Mexican History». /Film. August 28, 2017. لە July 28, 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە April 17, 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]