کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی مەڵبەندێکی ھونەری و ئەدەبی و ڕۆشەنبیری بوو کە لە کۆتایی ساڵی ١٩٦٩ لقە سەرەکییەکەی لە سلێمانی دامەزرا و ھەموو بەشەکانی ھونەر و وێژە یشی لەخۆ گرتبوو، بیرۆکەی دروست کردنی کۆمەڵ دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵی ھونەرە جوانەکان و ئامانجیشی خزمەت بە ھونەر و کلتوری کوردی بوو. ساڵی ١٩٧١ بە یارمەتی دەستەیەک ڕۆناکبیر لقی بەغدا دامەزرا و ڕەفیق چالاک ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی بوو،[١] ساڵی ١٩٧٢ لقی ھەولێر بە سەرۆکایەتی تەڵعەت سامان دامەزرا،[٢] لقی ڕەواندز وەکوو بەشێک لە لقی ھەولێر لە ١٦ی ئابی ١٩٧٧ دەستی بە کار کرد[٣] و لقی ھەڵەبجە ش ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی ڕێبوار ئەحمەد غوڵام مۆڵەتی کاری لە لقی ھەولێر وەرگرت. لە سەرەتای حەفتاکان بەھۆی ئارامی نێوان کورد و ڕژیمی بەعس مەودای چالاکی فراوانتر بوو و کۆمەڵ بەھێزتر دەرکەوت.[٤] یەکەمین پەیکەر لە شاری سلێمانی پەیکەری پیرەمێرد ی شاعیر بوو کە ساڵی ١٩٧٠ لە سەرەتای شەقامی سالم نزیک بە باخی گشتی دانردابوو کە بە دەستی عەتا قزاز، ئەندامی کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی ساز کرابوو.[٥] زۆرینەی شاعیر و نووسەر و ژەنیار و گۆرانیبێژ و ئەکتەر و پەیکەرسازی ئەو سەرەدەمە ئەندامی کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی بوون کە ئێستا بە کۆمەڵی ھونەرە جوانەکانی کورد دەناسرێ.

ئەندامان[دەستکاری]

بەشێک لە ئەندامانی لقی سلێمانی:

  1. نووری وەشتی
  2. محەممەد سەدیق مەحموود
  3. عەبدوولقادر نووری
  4. جیھان عومەر
  5. مەحموود زێوەر
  6. ڕەئووف یەحیا
  7. تەھا خەلیل
  8. ئەحمەد سالار
  9. شەوکەت ڕەشید
  10. سەلاح ڕەشید[٦]
  11. نامدار قەرەداغی
  12. شێرکۆ بێکەس
  13. عوسمان عەلی
  14. حەمەی نێرگز
  15. ئەنوەر قادر ڕەشید[٧]
  16. حەمە ڕەشید ھەرەس
  17. فوئاد حەمەدەمین ئاغای حاجی[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئەستێرەیەکی نیشتمان ٩ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، کوردستان پۆست، ١١ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.
  2. ^ تەڵعەت سامان، کوردیپێدیا، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە.
  3. ^ زرار محەممەد مستەفا: ھەر کەس دەستی خستووەتە بن گوێی و دەڵێ ھونەرمەندم، وشە، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بڵاو کراوەتەوە.
  4. ^ دیدار لەگەڵ ھونەرمەند سەلاح ڕەشید ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ئاسۆی ڕۆژھەڵات، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بڵاو بووەتەوە.
  5. ^ چیرۆکی دانانی یەکەم پەیکەر لەسپەیسی گشتیدا، ئاوێنە، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.
  6. ^ دیدار لەگەڵ سەلاح ڕەشید ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ئاسۆی ڕۆژھەڵات، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.
  7. ^ ئەنوەر قادر ڕەشید : دوژمنانی رۆشنایی، وتاری کورد، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە.
  8. ^ فوئاد حەمەمین ئاغای حاجی عەوڵای درێژ، کوردیپێدیا