کۆمەڵی ھونەرە جوانەکان
ڕواڵەت

کۆمەڵی ھونەرە جوانەکان ساڵی ١٩٥٧ لەلایەن ڕەفیق چالاک و نووری وەشتی لە سلێمانی دامەزرا. بیرۆکەی دامەزراندنی کۆمەڵ دەگەڕێتەوە بۆ شانۆی پیسکەری تەڕ پیر کە لە عەرەبییەوە کرابوو بە کوردی و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا. سەعید قەزاز وەزیری ناوخۆی عێراق مۆڵەتی فەرمی بەو کۆمەڵە داوە و بۆ ئەوەی لەلایەن حوکمەتەوە قەبووڵ بکرێ بە (جمیعە ذوالمنفعة العامة) ناوی بردووە. ساڵی ١٩٦٣ سەرھەڵدانی شۆڕشی ئەیلوول بوو بەھۆی فشاری ڕژیمی بەعس و کوتایی بە چالاکییەکانی ئەو کۆمەڵە ھات.
ئەندامان
[دەستکاری]بەرھەمەکان
[دەستکاری]ھەندێک لە بەرھەمە شانۆیییەکانی کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکان:
- بووکی ژێر دەواری ڕەش
- ھەوری
- گڵکۆی تازەی لەیلی ئەحمەد بەگی کۆماسی
- ئۆتێلۆ
- بازرگانی ڤینێسیایی
- بێدەرەتانان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ئەستێرەیەکی نیشتمان ٩ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، کوردستان پۆست، ١١ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.
- ↑ نووری وەشتی ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، خاک تیڤی، خەلیل عەبدووڵڵا، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بڵاو کراواتەوە.
- ↑ حەمەی نێرگز: گۆرانیم وەکوو سەنگەرێک هەڵبژراد، هەر ئەوە پاڵی پێوە نام کۆڵ نەدەم[بەستەری مردوو]، ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ بڵاو کراوەتەوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |