کۆشکی شین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆشکی شین
زانیاری گشتی
Architectural styleتەلارسازی کۆری، تەلارسازی شانشینی جۆسۆن (١٣٩٢-١٩١٠)
ھێڵی درێژی و پانی37°35′12″N 126°58′35″E / 37.5867°N 126.9763°E / 37.5867; 126.9763پۆتانەکان: 37°35′12″N 126°58′35″E / 37.5867°N 126.9763°E / 37.5867; 126.9763
Groundbreaking٢٢/٣/١٩٣٧
Topped-out٢٠/٩/١٩٣٩
Opening١٩٤٨
Closed٩/٥/٢٠٢٢

کۆشکی شین یان چیۆنگ وا دا (بە ئینگلیزی Blue House) پارکێکی گشتییە کە پێشتر لە ساڵی ١٩٤٨ تا ٢٠٢٢ وەک نووسینگەی جێبەجێکردن و شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی سەرۆکی کۆریای باشوور بەکار هاتووە، کۆشکەکە دەکەوێتە ناوچەی جۆنگنۆ لە پایتەختی کۆریای باشوور سیئۆل.

لە ڕاستیدا شوێنەکە کۆمەڵگەیەکە لە چەندین بینا پێک هاتووە، کە تا ڕادەیەکی زۆر بە شێوازی تەلارسازی نەریتی کۆری دروستکراوە لەگەڵ هەندێک توخم و ئاسانکاری تەلارسازی مۆدێرن.

چیۆنگ وا دا لەسەر شوێنی باخچەی شاهانەی شانشینی جۆسۆن (١٣٩٢-١٩١٠) دروستکراوە. لە کاتێکدا کە کۆشکی شین وەک فەرمانگەیەکی جێبەجێکردن بەکار دەهات، یەکێک بوو لە پارێزراوترین شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی لە ئاسیا.

لەگەڵ دەستبەکاربوونی سەرۆک یوون سووک یوول لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢، چیتر کۆشکەکە وەک شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی سەرۆک نەما و بە تەواوی گۆڕدرا بۆ پارکێکی گشتی.

مێژوو[دەستکاری]

سەرەتای ئەو مێژووەی کە کۆشکی شینی تێیدا هەڵکەوتووە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شانشینی گۆریۆ هەروەها وەک شوێنێکی بەناوبانگ ناوزەد کراوە.

بەو پێیەی پاشا سوکجۆنگ کە پاشای ئەو کاتە بوو، نامکیونگی لە سیئۆلی ئێستا دامەزراند و کۆشکێکی دروست کرد، کە ئەکادیمیای مۆدێرن مەزەندەی ئەوە دەکەن کە ئەو شوێنە کۆشکی شین (چیۆنگ وا دا)ی ئێستا دەکات.[١]

ئێستا[دەستکاری]

لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢، ییوون سووک یوول، سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە لە ١٠ی ئایار لە بینای وەزارەتی بەرگری نیشتمانی لە ناوچەی یۆنگسان لە سیئۆل دەستبەکار دەبێت، هەروەها کۆشکی شین وەک پارکێک بەڕووی خەڵکدا دەکاتەوە.[٢]  لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢، بەپێی فەرمانی یۆن سوک یۆل دوای دەستبەکاربوونی، کۆشکەکە بە فەرمی گۆڕدرا بۆ پارکێکی گشتی و بۆ یەکەمجار لە مێژووی ٧٤ ساڵەی خۆیدا بەڕووی سەردانی گشتیدا کرایەوە، تاوەکو ٣٩ هەزار سەردانکەر ڕێگەیان پێدرا رۆژانە سەردانی بکەن،[٣] سەردانکەران دەتوانن بینەێی نمایشە کولتوورییەکان و گەشتەکان و تەنانەت ڕێڕەوەکانی گەشتکردن بن کە دەچنە شاخی بوگاک کە پاشخانی دیمەنی چیۆنگوادایە.[٤]

حکومەتی کۆریای باشوور ٣٦ ملیار وۆن (نزیکەی ٢٩.٥ ملیۆن دۆلار)ی لە پارەی یەدەگی حکومەت تەرخانکرد بۆ مەبەستی گواستنەوەی فەرمانگەکە.[٥]

هەرچەندە ئەم هەنگاوەی گواستنەوەی نووسینگەی سەرۆکایەتی و وەزارەتی بەرگری لە کاتێکدا ڕەخنەی لێگیرا و وترا کە تێچوون کاریگەری  لەسەر ئاسایشی نیشتمانی هەبووە، و ئەوانی دیکە نیگەرانن لە پرسەکانی وەک زیادبوونی چالاکیی ئەتۆمی لە کۆریای باکوور و بوژانەوەی ئابووری دوای پەتای کۆرۆنا. لە کاتێکدا لە ڕاپرسییەکی ئەم دواییەدا دەرکەوتووە کە ٥٨%ی خەڵک دژی ئەم هەنگاوە بوون.[٦][٧][٨]

دیمەنەکانی کۆشکی شین[دەستکاری]

باخچەی گۆڕەپانی چیۆنگ وا داێ

لۆگۆکان[دەستکاری]

لۆگۆی کۆشکی شین بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٥ لە سەردەمی ئیدارەی کیم یۆنگ سام دەرچووە و لۆگۆکە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە سەردەمی ئیدارەی ڕۆه موو هیون دەستکاری کراوە. لە ساڵی ٢٠٠٨ لەگەڵ دەستبەکاربوونی لی میونگ باک، لۆگۆیەکی نوێ بڵاوکرایەوە. لە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ دەستپێکردنی حکومەتەکەی پارک گێن های لۆگۆیەکی نوێ بڵاوکرایەوە، و تا کۆتایی حکومەتی مون جای ئین لە ساڵی ٢٠٢٢ بەکارهێنرا.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

نووسینگەی سەرۆک

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ 임미나 (2022-03-20). "[대통령실 용산 이전] 변화 맞는 600여년 '사대문 한양도성'". 연합뉴스 (بە کۆری). Retrieved 2023-07-12.
  2. ^ "SFG". 03/30/2022. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "S. Korea Blue House opens to public for 1st time in 74 years". AP News (بە ئینگلیزی). 2022-05-19. Retrieved 2023-07-12.
  4. ^ "What a Concert by K-Pop Legend Rain in South Korea's Former Presidential Complex Says About the Country's Politics". Time (بە ئینگلیزی). 2022-06-17. Retrieved 2023-07-12.
  5. ^ https://www.laprensalatina.com/author/onlinenewseditor (2022-04-06). "South Korea approves $29.5 million for presidential office relocation". La Prensa Latina Media (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-12. {{cite web}}: |last= has generic name (help); External link in |last= (help)
  6. ^ "Bloomberg - Are you a robot?". www.bloomberg.com. Retrieved 2023-07-12. {{cite web}}: Cite uses generic title (help)
  7. ^ "Explained: Why South Korea's president-elect wants to relocate the presidential office". The Indian Express (بە ئینگلیزی). 2022-03-23. Retrieved 2023-07-12.
  8. ^ Sang-Hun, Choe (2022-03-25). "Relocation of Presidential Office in Seoul Heightens Security Concerns". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2023-07-12.