کوردسینەما
چەشنی وێبگە | وێبگەی پەخشی نایاسایی[١] |
---|---|
بەردەستە بە | کوردی |
دروستکراو لەلایەن | بڕیار بورھان
|
داھات | ڕێکلامەکان[٢]
|
وێبگە | https://kurdcinama.com |
ڕیزبەندیی ئەلێکسا | ٤٢ لە عێراق (ئابی ٢٠٢١[نوێکردنەوە])[٣]
|
تۆمارکردن | ئارەزوومەندانەیە |
خستنەکار | ٢٦ی ئایاری ٢٠١٣ |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک
|
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک | بێ مۆڵەت (بێجگە لە چەند فیلمێکی کوردی) |
کوردسینەما وێبگەیەکی کوردییە کە تایبەتە بە فیلم و زنجیرەکان بە ژێرنووسی کوردی، ھاوکات گرنگی بە ھەواڵ و زانیاری تایبەت بە سینەما و ئەستێرەکانی ئەو بوارە دەدات. کوردسینەما لە ڕۆژی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٣ لەلایەن بڕیار بورھانەوە دامەزراوە.
ئامانجی کوردسینەما
[دەستکاری]کوردسینەما ئامانجی خۆی دیاریکردووە بە:
« | ئامانجی کوردسینەما ئەوەیە کە ھەر تاکێکی کورد زۆرترین زانیاری ھەبێ لەسەر سینەما جیھانیەکان و فیلمەکان، دەیەوێ لە ڕێی ھەواڵ و فیلمە ژێرنووس کراوەکان ھەموو کەس سوود مەندبێت، کوردسینەما ھەموو کارەکانیشی خۆبەخشانە دەکات بەبێ بوونی ھیچ سپۆنسەرێک یاخود ھاوکارییەکی دارایی … | » |
بەکارھێنانی و زمان
[دەستکاری]ماڵپەڕی کوردسینەما لە ئیستادا تەنیا بەزمانی کوردی بەردەستە، بەکارھێنانی کوردسینەما پێویستی بە ھەژماری تایبەتی نابێت، بەکارھێنەر دەتوانێت بەشێوازی سەرھێڵ وە بە تۆرێنت فیلمەکان سەیربکات و داگرێت. ھەروەھا بەکارھێنەرانی کوردسینەما دەتوانن لەڕێگای ئەپڵیکەیشنی کوردسینەما بۆ سیستەمی ئەندرۆید ئاگاداری سەرجەم گۆڕانکاری و فیلم و دراما نوێکانی ماڵپەڕەکە بن.
ڕیزبەندی ئەلێکسا
[دەستکاری]وێبگەکە لە ڕیزی جیھانیدا و بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی ئەلێکسا لە پلەی #٣٨٬٣٥١ دێت، و لە ناوخۆی عێراقیش لە پلەی #١٩ دێت[٤]، وە ھەروەھا لەسەر ئاستی کوردستانیش لە پلەی ٥ ھەمدایە بەپێێ دواین ڕیزبەندی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «کوردسینەما یەکەمین ماڵپەڕی کوردییە فیلم بە ژێرنووسی کوردی بڵاودەکاتەوە». سنور میدیا. ٣ی ئابی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «کوردسینەما لە بەسەرکردنەوەیەکی ئاژانسدا». ئاژانس. ٣ی ئابی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «زانیاری وێبگەی kurdcinama.com». ئەلێکسا. ٣ی ئابی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «kurdcinama.com Competitive Analysis, Marketing Mix and Traffic—Alexa» (بە ئینگلیزی). www.alexa.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمی
- ماڵپەرێک بەفیلمەکانی بینەرانی کورد دەگەڕێنێتەوە بۆ سینەما ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- سنور میدیا ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- یەکەمین ماڵپەڕی کوردییە فیلم بە ژێرنووسی کوردی بڵاودەکاتەوە