کوردسینەما

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوردسینەما
لۆگۆی کوردسینەما
چەشنی وێبگە
وێبگەی پەخشی نایاسایی[١]
بەردەستە بەکوردی
دروستکراو لەلایەنبڕیار بورھان
داھاتڕێکلامەکان[٢]
وێبگەhttps://kurdcinama.com
ڕیزبەندیی ئەلێکساSteady ٤٢ لە عێراق (ئابی ٢٠٢١)[٣]
تۆمارکردنئارەزوومەندانەیە
خستنەکار٢٦ی ئایاری ٢٠١٣؛ ١٠ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٣-٠٥-٢٦)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک
بێ مۆڵەت (بێجگە لە چەند فیلمێکی کوردی)

کوردسینەما وێبگەیەکی کوردییە کە تایبەتە بە فیلم و زنجیرەکان بە ژێرنووسی کوردی، ھاوکات گرنگی بە ھەواڵ و زانیاری تایبەت بە سینەما و ئەستێرەکانی ئەو بوارە دەدات. کوردسینەما لە ڕۆژی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٣ لەلایەن بڕیار بورھانەوە دامەزراوە.

ئامانجی کوردسینەما[دەستکاری]

کوردسینەما ئامانجی خۆی دیاریکردووە بە:

بەکارھێنانی و زمان[دەستکاری]

ماڵپەڕی کوردسینەما لە ئیستادا تەنیا بەزمانی کوردی بەردەستە، بەکارھێنانی کوردسینەما پێویستی بە ھەژماری تایبەتی نابێت، بەکارھێنەر دەتوانێت بەشێوازی سەرھێڵ وە بە تۆرێنت فیلمەکان سەیربکات و داگرێت. ھەروەھا بەکارھێنەرانی کوردسینەما دەتوانن لەڕێگای ئەپڵیکەیشنی کوردسینەما بۆ سیستەمی ئەندرۆید ئاگاداری سەرجەم گۆڕانکاری و فیلم و دراما نوێکانی ماڵپەڕەکە بن.

ڕیزبەندی ئەلێکسا[دەستکاری]

وێبگەکە لە ڕیزی جیھانیدا و بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی ئەلێکسا لە پلەی #٣٨٬٣٥١ دێت، و لە ناوخۆی عێراقیش لە پلەی #١٩ دێت[٤]، وە ھەروەھا لەسەر ئاستی کوردستانیش لە پلەی ٥ ھەمدایە بەپێێ دواین ڕیزبەندی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "کوردسینەما یەکەمین ماڵپەڕی کوردییە فیلم بە ژێرنووسی کوردی بڵاودەکاتەوە". سنور میدیا. August 3, 2021. ٣ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "کوردسینەما لە بەسەرکردنەوەیەکی ئاژانسدا". ئاژانس. August 3, 2021. ٣ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "زانیاری وێبگەی kurdcinama.com". ئەلێکسا. August 3, 2021. ٧ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ kurdcinama.com Competitive Analysis, Marketing Mix and Traffic—Alexa(ئینگلیزی). www.alexa.com. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]