کریستین لاگارد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کریستین لاگارد
بە فەرەنسی: Christine Lagarde
لەدایکبوون (١٩٥٦-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦ (تەمەن ٦٨ ساڵ)
9th arrondissement of Paris، فەڕەنسا
ناوی کاتی لەدایکبوونChristine Madeleine Odette Lallouette
ھاوسەربێ نرخ، Q113585479
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Xavier Giocanti
شوێنی کارکردنBaker McKenzie
Affiliation stringInternational Monetary Fund (IMF)، International Monetary Fund، Baker & McKenzie، European Central Bank
ئەندامی حیزبیUnion for a Popular Movement

کریستین لاگارد (Christine Lagarde؛ لە دایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦، لە پاریس[١]) کەسایەتی ژنە بازرگان، پارێزەر و سیاسەتوانی فەڕەنسییە، ئەو لەوەتەی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەورووپا. ئەو لە ماوەی ٥ی تەممووزی ٢٠١١ تاوەکوو ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە پۆستی سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی سندووقی نێونەتەوەییی پارە بوو.[٢] کریستین لە ناو حکوومەتی فەڕەنسا، سێ جار بووەتە وەزیر، سەرەتا لە ئایار تاوەکوو حوزەیرانی ٢٠٠٧ پۆستی وەزیری بازرگانی هەروەها کشتووکاڵی وەرگرت، دواتر لە ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١١ بووە وەزیری ئابووری، دارایی و پیشەسازی.

کریستین بەبەردەوامی لەماوەی ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠٢٠، لەلایەن گۆڤاری فۆربیسی ئەمریکی بە یەکێک لە ١٠ بەهێزترین ژنە کەسایەتی ساڵ دیاریی کراوە، ئەو لە ساڵی ٢٠٢٠ لە پلەی دووەم هات لەدوای ئەنگێلا مێرکڵ. گۆڤاری فۆربیس سالانە لیستی ١٠٠ بەهێزترین کەسایەتی ژنی ساڵ بڵاودەکاتەوە.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Le Nouvel Economiste". Nouveleconomiste.fr. Archived from the original on 9 July 2007. Retrieved 2014-02-21. ٢٨ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Adeniyi, Olakunle (2019-07-17). "IMF's Christine Lagarde resigns as Managing Director". Fellow press (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 17 July 2019. Retrieved 2019-07-17. ١٧ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "The World's Most Powerful Women 2019". Forbes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-02-19.
  4. ^ "The World's Most Powerful Women 2019". Forbes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-02-19.