کریستادێلفیەن

کریستادێلفیەن (/ˌkrɪstəˈdɛlfiənz/ Christadelphians) یان برایەتیوانانی مەسیح تیرەیەکن لە ئایینی مەسیحییەت، کە لە ساڵی ١٨٤٨، لە ئەمریکادا دامەزران. برایەتیوانانی مەسیح بەشێکن لە مەسیحییەکان بەڵام باوەڕیان بە سێخودایی یان سیانەیی پیرۆز نییە.
باوەڕەکان[دەستکاری]
- ئینجیل فەرموودەی وەحیکراوی خودایە
- کرایستدێڵفیەنەکان باوەڕیان ھەیە کە عیسا یان یەسووعی مەسیح، کوڕی خوایە و خوەی خودا نییە
- عیسا دێتەوە تاکو پاشایەتیی خودا دابمەزرێنێتەوە
- مەرگ حاڵەتێکە وەک بێھۆشی (ئەم تیرەیە باوەڕیان بە ھەتاھەتایی بوونی ڕۆح نییە)
- جەھەنەم و دۆزەخ بە مانای گۆڕن
- ئاوبەسەرداکردن (ڕێوڕەسمێکی مەسیحییەتە؛ شۆردنی تەعمید/عماد) یانی کەسێکی باڵغ بە تەواویی بچێتە ژێر ئاوەوە
- ڕۆحی پیرۆز (گیانی پیرۆز) شەخسێک نییە، بەڵکو ھێزی خودایە
- شەیتان مەوجوودێکی ڕاستەقینە نییە، بەڵکوو نیشانێکە بۆ بەدی و خراپەکاری مرۆڤ
وشەڕەتناسی[دەستکاری]
بنچینەی وشەی کرایستدێڵفییەن (بە ئینگلیزی: Christadelphian) دەگەڕێتەوە بۆ وشە یۆنانییەکانی Khristos بە مانای مەسیح و adelphos بە مانای برا کە پێکەوە وشەی یۆنانیی کۆنی Khristadelphos دروست دەکەن کە یانی: لە برایەتی لەگەڵ مەسیحدا (بە ئینگلیزی: in brotherhood with christ). دواتر لە ئینگلیزیدا پاشگری -ian ی پێ زیاد دەبێت و وشەی Christadelphian بە مانای کەسێک کە باوەڕی بە ئایینی برایەتیی لەگەڵ مەسیح ھەیە یان بە کورتی برایەتیوانی مەسیح دروست دەکەن.[١][٢]
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ https://en.oxforddictionaries.com/definition/christadelphian[بەستەری مردوو]
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 6ی Decemberی 2017. Retrieved 7ی Mayی 2018.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help)
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «کریستادلفین»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٥ی ٥ی ٢٠١٨.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Christadelphians»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٥ی ٥ی ٢٠١٨.