کتێبی سەوز (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Green Book کتێبی سەوز
پۆستەری سینەمایی فیلمەکە
دەرھێنەرپیتەر فاڕێڵی
بەرھەمھێنەر
  • جیم بێرک
  • بڕایان ھەیس
  • پیتەر فارێلی
  • بیک ڤاڵیلۆنگا
  • چارڵز وێسلەر
نووسەر
  • نیک ڤالێلۆنگا
  • برەین ھایس کوری
  • پیتەر فارێلی
ئەکتەران
مۆسیقاکریس باوەڕس
وێنەگری سینەماییشان پۆرتەر
مۆنتاژپاتریک دۆن ڤیتۆ
بڵاوکردنەوەیوونیڤەرساڵ پیکچەرز[١]
ماوەی فیلم١٣٠ خولەک[٢]
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون$٢٣ میلیۆن[٣]
داھات$٣٢٢٫٩ میلیۆن دۆلار[٤]

کتێبی سەوز (بە ئینگلیزی: Green Book) فیلمێکی ئەمریکی درامای ژیانامەیی کۆمیدیی ساڵی ٢٠١٨یە لە دەرھێنانی پیتەر فرێلی. چیڕۆکی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٦٢ دەچێ بەڕێوە و باسی چیڕۆکی ھاوڕێیەکی ڕاستەقینە دەکات لەنێوان ھەریەک لە دۆن شیرلی (مەھێرشڵا ئاڵی) کەوا پیانۆژەنێکی جاز و کلاسیکە و فڕانک «تۆنی لیپ» ڤاڵیلۆنگا (ڤیگۆ مۆرتنسن)ی پاسەوانی تایبەتی شیرلی، کەوا بەرەو قوڵایی باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی گەشت دەکەن کە ئەوکات زۆرترین ڕەگەزپەرستی بەرامبەر ڕەشپێستەکان تیادا دەکرا. فیلمەکە لە نووسینی فارێلی، بڕایان ھەیس، و کوڕەکەی ڤاڵیلۆنگا، نیک ڤاڵیلۆنگایە و سەرچاوەی لەو نامانەوە گرتووە کەوا کاتی خۆی لەنێوان دایکی و باوکی لەبارەی ئەم گەشتە ئاڵوگۆر کراوە.[٥] ناوی فیلمەکە لە ناوی کتێبێک وەرگیراوە بەناوی «کتێبی سەوزی تایبەت بە ڕێبەریکردنی ڕەشپێستەکان» لەنووسینی ڤیکتۆر ھیوگۆ گرین، کەوا کتێبێکی ڕێنیشاندەری نێوەندەکانی سەدەی ڕابردوو بوو تایبەت بە باسکردنی ئەو شوێنانەی کە ڕەشپێستەکان بۆیان ھەبوو سەردانی بکەن.

کتێبی سەوز لە ١١ی ئەیلولی ٢٠١٨ لە فیستیڤاڵی فیلمیی تۆرنتۆ پەخشکرا کە توانی خەڵاتی باشترین فیلم بە خواستی بینەر بباتەوە. دواتر فیلمەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کەوتە سینەماکانەوە و یونڤێرساڵ پیکچەرز کاری بڵاوکردنەوەی بۆ کرد و داھاتی گەیشتە ٣٢٢ میلیۆن دۆلار. فیلمەکە پێشوازییەکی گەرمی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا کەوا ستایشی ڕۆڵگێرانەکەی ئاڵی و مۆرتنسنیان کرد، بەڵام بەشێکی ڕەخنەکان لە شێوازی نیشاندانی ڕەگەزپەرستی فیلمەکە و ڕاستی و درووستی ڕووداوەکان گیرابوو.

کتێبی سەوز توانی دەیان خەڵاتی جۆراوجۆریش بەدەست بێنێت و لە ٩١ەمین مەڕاسیمی خەڵاتەکانی ئۆسکار توانی ھەریەک لە خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین سیناریۆ و باشترین ئاکتەری پشتگیریکار بۆ ئاڵی بباتەوە. ھەروەھا توانی ھەریەک لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین فیلمی میوزیکاڵ و کۆمیدی و پرۆدیوسەرس گیڵد بۆ باشترین فیلمی ساڵ بباتەوە.[٦][٧]

چیڕۆک[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٦٢، لە شاری نیویۆرک تۆنی لیپ بەدوای کار دەگەڕێت ئەمەش لەدوای داخرانی یانەی شەوانەی «کۆپاکابانا» بۆ نۆژەنکردنەوە کە تۆنی وەک پاسەوانێک کاری لێدەکرد. تۆنی لەلایەن دکتۆر دۆن شیرلی بانگێشتکرا، دۆن پیانۆژەنێکی ڕەشپێستە کە پێویستی بە شوفێرێکە بۆ ماوەی ھەشت-حەفتە لەناوەڕاستی ڕۆژاوای ئەمریکا بیگەیەنێتە باشووری ئەمریکا. لە چاوپێکەوتنەکەدا، دۆن بڕیاریدا کە تۆنی ھەڵبژێرێت چونکە ستایشکرابوو لەلایەن چەند کەسێکی ناسراو. تۆنی و دکتۆر پلانیان دانا کە شەوی کریسمس بگەڕێنەوە نیویۆرک. لە سەرەتای گەشتەکە، کۆمپانیا میوزیکییەکەی دۆن، (کتێبی سەوز) یان بە تۆنی دا کە کتێبێکی ڕێبەری گەشتیارییە بۆ گەشتیارە ئەفریقی-ئەمریکییەکان بۆ دۆزینەوەی مۆتێل، چێشتخانە و بەنزینخانەکان کە پێشوازی لە ڕەشپێستەکان دەکەن.[٨]

گەشتەکە لە ناوەڕاستی ڕۆژاوا دەستیپێکرد بەرەو باشوور. تۆنی و دۆن سەرەتا کێشە دەکەوێتە نێوانیان، ئەمەش کاتێکبوو کە تۆنی داوای لێکرابوو بەشێوەی فەرمی/پیشەگەرانە ھەڵسووکەوت بکات لەکاتی کارکردن، ھاوکاتیش دۆن بێزارببوو لە ھەڵسووکەوت و خووە نامۆکانی تۆنی. بەتێپەڕبوونی گەشت و نمایشەکان، تۆنی سەرسام دەبێت بە توانای پیانۆژەنییەکەی دۆن، ھەروەھا تۆنی ئەوکاتانەی کە دۆن لە شوێنی نمایش نەدەبوو، ئەوا لەدژی ڕێکخەرانی بۆنەکە دەوەستایە کە بێڕێزیان بەرامبەر دۆن دەکرد. شەوێکیان، گرووپێکی سپی پێست لە باڕێک ھەڕەشە لە ژیانی دۆن دەکەن بەڵام تۆنی فریای دەکەوێت و ڕزگاری دەکات. تۆنی داوا لە دۆن دەکات لەمەودوا چیتر بەبێ ئەو نەچێتە ھیچ شوێنێک، ئەمەش تاکوو گەشتەکە تەواودەبێت.

لەکاتی گەشتەکە تۆنی نامەی بۆ ژنەکەی دەنووسی بەڵام نامەکانی بەڕێکی نەدەنووسی، ئەمەش لەلایەن دۆن تێبینی کرا و ھەربۆیە دەستیکرد بەیارمەتیدانی تۆنی لە نووسینی نامەیەکی باشتر. تۆنی ھانی دۆنی دا کە دووبارە پەیوەندی لەگەڵ براکەی درووستبکاتەوە کە ماوەیەکبوو لەیەکتری دابڕابوون و سەرنجی دۆنیش زیاتر لەسەر کار و پیشەکەی بووە. لە باشوور، شەوێکیان دۆن لە مەلەوانگەیەک دەستگیرکرابوو لەگەڵ ھاوڕەگەزبازێکی سپی پێست، لەوکاتە تۆنی بەپارە ئەفسەرەکانی ڕازیکرد و بەرتیلی پێدان بۆ بەردانی دۆن. دواتر لەلایەن دوو پۆلیسەوە دەستگیردەکرێن، ئەمەش کاتێک لەشەودا بە سەنداون تاون تێدەپەڕین؛ لەوشەوەدا تۆنی بۆکسێکی تووند لە پۆلیسێک دەدات ئەمەش دوای ئەوەی پۆلیسەکە سووکایەتی پێکرد. لە زیندان، دۆن داوای تەلەفۆن دەکات تاکو قسە لەگەڵ پارێزەرەکەی بکات، ئەفسەرانی پۆلیسیش ڕێگای پێدەدەن، دۆن ئەمە دەقۆزێتەوە و پەیوەندی بە ڕۆبەر ئێف کێنەدی دەکات، کە ئەویش فشار دەخاتە سەر حکوومەت بۆ ئەوەی لە زیندان بەری بدەن.

لە دوایین شەوی نمایشکردنیدا لە بێرمینگھام-ئەلاباما، دۆن لەلایەن سەرپەرشتیکارانی ئەو یانایەی کە بەپارە گیرابوو بۆ ژەنینی پیانۆ ئەوا دیسانەوە بەبیانووی نەریتەکان ڕێگری لێدەکرێتەوە کە خواردن لە شوێنی سپی پێستەکان بخوات. تۆنی ھەڕەشەی لە سەرپەرشتیاری یانەکە کرد و ئەویش ویستی بەبەرتیل ڕازی بکات بەڵام سوودی نەبوو، دواتر دۆن نمایشەکەی ھەڵوەشاندەوە چونکە یانەکە ڕێگەیان پێنەدا لەگەڵ ئامادەبووەکانی نان بخوات. دوای ئەوە تۆنی و دۆن چوونە یانەیەکی ڕەش پێستەکان، لەوێ دۆن ھەمووانی سەرسامکرد بە ژەنینی پارچەیەک میوزیک لەڕێی پیانۆیەکەوە. دواتر تۆنی و دۆن کەوتنەوە ڕێ بۆئەوەی لە شەوی کریسمس بگەڕێنەوە ماڵەوە. لەکاتی گەڕانەوەیاندا، تۆنی بانگێشتی دۆنی کرد بۆئەوەی چاوی بە خێزانەکەی بکەوێت، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە و گەڕایەوە ماڵی خۆی. دوای ئەوەی خۆی لەماڵەکەی بەتەنیا بینییەوە، ئەوا دۆن بڕیاریدا بچێتە ماڵی تۆنی و لەوێ کریسمێکی گەرمووگڕ بەڕێ بکات.

لەکۆتایی فیلمەکە، تێکست و وێنە ڕاستەقینەکانی ھەریەک لە کەسایەتییەکان نیشان دەدات، ھەروەھا ئاماژە بەوەدەکات کە دۆن لە گەشتەکانیدا بەردەوام بوو، ئاوازی نوێی دادەنا و گۆرانی نوێی تۆماردەکرد، ھاوکات تۆنی گەڕایەوە بۆ کارکردن لە یانەی کۆپاکابانا. ھەروەھا تێکستەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە ھاوڕێیەتی تۆنی و دۆن بەردەوامبوو تاکوو مردنیان کە تەنیا مانگێکی نێوان بوو لە ساڵی ٢٠١٣.

کاست[دەستکاری]

  • ڤیگۆ مۆرتنسن وەک تۆنی لیپ
  • مەھێرشڵا ئاڵی وەک دکتۆر دۆن شیرلی
  • لیندا کاردلینی وەک دۆلۆرێس (ژنی تۆنی)
  • سێبستیان مانیسکالۆ وەک جۆنی ڤینەری (برای دۆلۆرێس)
  • دێمیتر مارینۆڤ وەک ئۆلیگ (میوزیکژەنێکی دکتۆر دۆن)
  • مایک ھاتن وەک جۆرج (میوزیکژەنێکی دکتۆر دۆن)
  • بریان ستپانیک وەک گراھام کیندێل (بەڕێوبەری یانەکە)
  • جۆزێف کۆرتیسی وەک گیۆ لۆسکودۆ
  • ئیقبال تیبا وەک ئەمیت (خزمەتکاری دکتۆر دۆن)
  • پی جەی براین

خەڵاتەکان[دەستکاری]

فیلمەکە بووە براوەی چەندین خەڵاتی جۆراوجۆر، بەشێک لە گرنگترین خەڵاتەکان؛

خەڵات ڕۆژی بەڕێوەچوون پۆلین وەرگر ئەنجام ژ
خەڵاتی نێونەتەوەیی

AACTA

٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ باشترین فیلم ڤیگۆ مۆرتنسن پاڵێوراو [٩]
باشترین ئەکتەری پاڵپشت مەھێرشڵا ئاڵی براوە
خەڵاتەکانی ئۆسکار ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩ باشترین فیلم جیم بروک، چارڵز بی ویسلر، برەین ھایس کوری، پیتەر فارێلی وە نیک ڤالێلونگا براوە [١٠][١١]
باشترین ئەکتەر ڤیگۆ مۆرتنسن پاڵێوراو
باشترین ئەکتەری پاڵپشت مەھێرشڵا ئاڵی براوە
باشترین سیناریۆی ڕەسەن نیک ڤالێلۆنگا، برەین ھایس کوری، وە پیتەر فارێلی براوە
باشترین دەستکاری/مۆنتاژ پاتریک جەی دۆن ڤیتۆ پاڵێوراو
سەرنووسەرانی سینەمای ئەمریکی ١ی شوباتی ٢٠١٩ باشترین دەستکاری بۆ فیلمێکی کۆمێدی-میوزیکاڵ پاتریک جەی دۆن ڤیتۆ پاڵێوراو [١٢]
پەیمانگای فیلمی ئەمریکی ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ باشترین ١٠ فیلمی ساڵ گرین بووک براوە [١٣]
خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمی بەریتانی ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ باشترین فیلم جیم بروک، چارڵز بی ویسلر، برەین ھایس کوری، پیتەر فارێلی وە نیک ڤالێلونگا پاڵێوراو [١٤]
[١٥]
باشترین ئەکتەری سەرەکی ڤیگۆ مۆرتنسن پاڵێوراو
باشترین ئەکتەری پاڵپشت مەھێرشڵا ئاڵی براوە
باشترین سیناریۆی ڕەسەن نیک ڤالێلۆنگا، برەین ھایس کوری، وە پیتەر فارێلی پاڵێوراو
کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی شیکاگۆ فیلم ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ باشترین ئەکتەری پاڵپشت مەھێرشڵا ئاڵی پاڵێوراو [١٦]
خەڵاتی ھەڵبژێردراوی ڕەخنەگران ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ باشترین فیلم گرین بووک پاڵێوراو [١٧]
باشترین دەرھێنەر پیتەر فارێلی پاڵێوراو
باشترین ئەکتەر ڤیگۆ مۆرتنسن پاڵێوراو
باشترین ئەکتەری پاڵپشت مەھێرشڵا ئاڵی براوە
باشترین سیناریۆی ڕەسەن نیک ڤالێلۆنگا، برەین ھایس کوری، وە پیتەر فارێلی پاڵێوراو
باشترین ئەکتەری کۆمێدی ڤیگۆ مۆرتنسن پاڵێوراو
باشترین سکۆر کریس بۆوەرس پاڵێوراو
خەڵاتەکانی دەرھێنەرانی گیلدی ئەمریکی ٢ی شوباتی ٢٠١٩ باشترین دەرھێنان لە فیلمی دریژ پیتەر فارێلی پاڵێوراو [١٨]
خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆبز ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ باشترین فیلمی کۆمێدی-میوزیکاڵ گرین بووک براوە [١٩]
باشترین دەرھێنەر پیتەر فارێلی پاڵێوراو
باشترین ئەکتەری کۆمێدی یان میوزیکاڵ ڤیگۆ مۆرتنسن پاڵێوراو
باشترین ئەکتەری پاڵپشت مەھێرشڵا ئاڵی براوە
باشترین سیناریۆی ڕەسەن نیک ڤالێلۆنگا، برەین ھایس کوری، وە پیتەر فارێلی براوە
خەڵاتەکانی فیلمی ھۆلیوود ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ خەڵاتی ئنسێمبلی ھۆلیوود ڤیگۆ مۆرتنسن، مەھێرشڵا ئاڵی وە لیندا کاردلینی براوە [٢٠]
خەڵاتی سیناریۆنووسی ھۆلیوود نیک ڤالێلۆنگا، برەین ھایس کوری، وە پیتەر فارێلی براوە
خەڵاتەکانی ھۆلیوود میوزیک ئن میدیا ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ باشترین ئۆرجینال سکۆر لە فیلمێکی درێژ کریس بۆوەرس پاڵێوراو [٢١]
دەستەی پێداچوونەوەکانی نەتەوەیی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ باشترین فیلم گرین بووک براوە [٢٢]
باشترین ئەکتەر ڤیگۆ مۆرتنسن براوە
ڕەخنەگرانی فیلمی نیویۆرک (سەرھێڵ) ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ باشترین ١٠ فیلم گرین بووک براوە [٢٣]
خەڵاتەکانی پڕۆدیوسەرس گیلدی ئەمریکی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ باشترین فیلمی سینەمایی جیم بروک، چارڵز بی ویسلر، برەین ھایس کوری، پیتەر فارێلی وە نیک ڤالێلونگا براوە [٢٤]
[٢٥]
خەڵاتەکانی بازنەی ڕەخنەگرانی فیلمی

سان فرانسیسکۆ

٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ باشترین ئەکتەر ڤیگۆ مۆرتنسن پاڵێوراو [٢٦]
باشترین ئەکتەری پاڵپشت مەھێرشڵا ئاڵی پاڵێوراو
خەڵاتەکانی سکرین ئەکتەرس گیلد ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ باشترین ڕۆڵگێڕانی سەرەکی ڤیگۆ مۆرتنسن پاڵێوراو [٢٧]
باشترین ڕۆڵگێران بە ڕۆڵی پاڵپشت مەھێرشڵا ئاڵی براوە
فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی ست. لویز ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ خەڵاتی ھەڵبژێردراوی بینەران بۆ باشترین فیلم گرین بووک براوە [٢٨]
کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی فیلمی تۆرنتۆ ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ باشترین ئەکتەر ڤیگۆ مۆرتنسن داڕێژە:Runner-up [٢٩]
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆ ١٦ی ئەیوولی ٢٠١٨ خەڵاتی ھەڵبژێردراوی بینەران گرین بووک براوە [٣٠]
خەڵاتەکانی نووسەرانی گیلدی ئەمریکی ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ باشترین سیناریۆی ڕەسەن نیک ڤالێلۆنگا، برەین ھایس کوری، وە پیتەر فارێلی پاڵێوراو [٣١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Debruge, Peter (September 11, 2018). "Film Review: 'Green Book'". Variety. Retrieved January 5, 2019.
  2. ^ "Green Book". Toronto International Film Festival. Archived from the original on 7ی Mayی 2019. Retrieved August 14, 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ Siegel, Tatiana (November 13, 2018). "Making of 'Green Book': A Farrelly Brother Drops the Grossout Jokes for a Dramatic Road Trip in the 1960s Deep South". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 23ی Aprilی 2019. Retrieved November 15, 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ "Green Book (2018) – Financial Information". The Numbers. Archived from the original on 4ی Augustی 2019. Retrieved July 28, 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٤ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Diamond, Anna (December 2018). "The True Story of the 'Green Book' Movie". Smithsonian.com. Smithsonian Magazine. Archived from the original on 17ی Mayی 2019. Retrieved December 2, 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  6. ^ "Mahershala Ali wins Best Supporting Actor Golden Globe for 'Green Book'". EW.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 24ی Septemberی 2019. Retrieved January 17, 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  7. ^ "Mahershala Ali Wins First Golden Globe for 'Green Book'". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 7ی Mayی 2019. Retrieved January 17, 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  8. ^ "NYPL Digital Library". book. January 20, 2019. Retrieved January 20, 2019.
  9. ^ "Australian Academy announces nominations for the 8th AACTA International Awards" (PDF) (Press release). AACTA International Awards. December 11, 2018. Archived (PDF) from the original on December 13, 2018. Retrieved December 19, 2018.
  10. ^ "91st Oscars® Nomination Announced" (Press release). Academy of Motion Picture Arts and Sciences. January 22, 2019. Archived from the original on January 23, 2019. Retrieved January 22, 2019.
  11. ^ Aridi, Sara (February 24, 2019). "2019 Oscar Winners: The Full List". The New York Times. Retrieved February 25, 2019.
  12. ^ Tapley, Christopher (January 7, 2019). "'Bohemian Rhapsody,' 'Crazy Rich Asians,' 'Escape at Dannemora' Among ACE Editing Nominees". Variety. Archived from the original on January 8, 2019. Retrieved January 7, 2019.
  13. ^ Tapley, Kristopher (December 4, 2018). "'Black Panther,' 'A Quiet Place,' 'Atlanta' and More Selected for AFI Awards". Variety. Retrieved December 19, 2018.
  14. ^ "Nominations announced: EE British Academy Film Awards in 2019" (Press release). British Academy of Film and Television Arts. January 9, 2019. Archived from the original on January 9, 2019. Retrieved January 9, 2019.
  15. ^ "EE British Academy Film Awards Nominees in 2019". British Academy of Film and Television Arts. January 9, 2019. Archived from the original on January 9, 2019. Retrieved January 9, 2019.
  16. ^ "2018 Chicago Film Critics Association Awards". Chicago Film Critics Association. کانوونی یەکەم 7, 2018. Archived from the original on December 8, 2018. Retrieved December 19, 2018.
  17. ^ Harris, Hunter (کانوونی یەکەم 10, 2018). "The Favourite, Black Panther Lead Critics' Choice Awards Nominations". Vulture. Archived from the original on December 11, 2018. Retrieved December 19, 2018.
  18. ^ McNary, Dave (January 8, 2019). "Directors Guild Nominees Include Bradley Cooper, Alfonso Cuarón". Variety. Archived from the original on January 8, 2019. Retrieved January 8, 2019.
  19. ^ Staff (December 6, 2018). "'Vice,' 'The Assassination of Gianni Versace' lead 2019 Golden Globe nominations". Los Angeles Times. Archived from the original on December 6, 2018. Retrieved December 6, 2018.
  20. ^ "The 22nd Annual 'Hollywood Film Awards®' Marked the Launch of Awards Season With A Star-Studded Evening" (Press release). Hollywood Film Awards. تشرینی دووەم 4, 2018. Archived from the original on November 6, 2018. Retrieved December 19, 2018.
  21. ^ Xu, Linda (November 15, 2018). "Hollywood Music in Media Awards: Full List of Winners". The Hollywood Reporter. Retrieved December 19, 2018.
  22. ^ "National Board of Review Announces 2018 Award Winners". National Board of Review. November 27, 2018. Archived from the original on November 27, 2018. Retrieved December 19, 2018.
  23. ^ Nordyke, Kimberly (December 9, 2018). "'Roma' Voted Best Picture by New York Film Critics Online". The Hollywood Reporter. Archived from the original on December 11, 2018. Retrieved December 19, 2018.
  24. ^ "All Motion Picture and TV Nominations for 30th Annual Producers Guild Awards presented by Cadillac" (Press release). Producers Guild of America. January 4, 2019. Archived from the original on January 5, 2019. Retrieved January 4, 2019.
  25. ^ "Results: 30th Annual Producers Guild Awards presented by Cadillac" (Press release). Producers Guild of America. January 18, 2019. Archived from the original on January 20, 2019. Retrieved January 18, 2019.
  26. ^ "2018 San Francisco Film Critics Circle Awards". San Francisco Film Critics Circle. کانوونی یەکەم 7, 2018. Archived from the original on December 10, 2018. Retrieved December 19, 2018. ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  27. ^ Hipes, Patrick (December 12, 2018). "SAG Awards Nominations: 'A Star Is Born', 'Mrs. Maisel', 'Ozark' Lead Way – The Full List". Deadline Hollywood. Retrieved December 19, 2018.
  28. ^ "27th Annual Whitaker St. Louis International Film Festival Awards Presented Nov. 11, 2018". Archived from the original on 5ی Septemberی 2019. Retrieved December 19, 2018. {{cite magazine}}: Cite magazine requires |magazine= (help); Check date values in: |archivedate= (help)
  29. ^ "Toronto Film Critics Association Announces 2018 Awards". Toronto Film Critics Association. December 10, 2018. Archived from the original on December 10, 2018. Retrieved December 20, 2018.
  30. ^ Ahearn, Victoria (September 16, 2018). "Green Book wins People's Choice Award at Toronto International Film Festival". The Star. Retrieved December 19, 2018.
  31. ^ McNary, Dave (7 January 2019). "Writers Guild Awards Nominees Include 'A Star Is Born,' 'Green Book,' 'Roma'". Variety. Retrieved 7 January 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]