ڤیگۆ مۆرتنسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون
ڤیگۆ پیتەر مۆرتنسن جونیۆر

(١٩٥٨-١٠-٢٠) ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨ (تەمەن ٦٥ ساڵ)
پیشەئەکتەر ، نیگارکێش ، شاعیر و فۆتۆگرافەر
چالاکبوون١٩٨٤–تا ئێستا
یارئەرەیدنا جیڵ (٢٠٠٩–تا ئێستا)
مناڵ(ەکان)هێنری بلەیک مۆرتنسن

ڤیگۆ پیتەر مۆرتنسن (لەدایکبووی ٢٠ی ئۆکتۆبەری ١٩٥٨) ئەکتەرێکی دانیماڕکی-ئەمەریکیە.ڤیگۆ بۆ یەکەمجار لە فیلمی (Witness) دەرکەوت لەساڵی ١٩٥٨.هەروەها لە چەندان فیلمی تری بەناوبانگ دەرکەوتووە وەک : Carlito's Way (1993), Crimson Tide (1995), Daylight (1996), The Portrait of a Lady (1996), G.I. Jane (1997), A Perfect Murder (1998), A Walk on the Moon (1999), and 28 Days (2000.

ناوبانگی مۆرتنسن لەسەرەتای ٢٠٠ەکان دەستیپێکردن کاتێ ڕۆڵی ئەرەگۆرنی پێدرا لەسیانەی فیلمی (شای مستیلەکان - The Lord of the Rings) ، هەروەها سەرنجی ڕەخنەگرانیشی بەلای خۆی ڕاکێشا دوای ئەوەی ڕۆڵێکی جوانی بینی لەفیلمی (Eastern Promises) کە دواتریش پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر.هەروەها لەساڵی ٢٠١١ش بۆ فیلمی (Dangerous Method) پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.

بەدەر لە نواندن ، ئەو یەکێکە لە نیگارکێشێک و شاعیرێکی سەرکەوتوو و لەنێو نووسەر و هونەرمەندەکانیش ناسراوە.