کانی یڵماز
ڕواڵەت
| کانی یڵماز | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٥٠ سەری کانی |
| مەرگ | ١١ی شوباتی ٢٠٠٦ عێراق |
| گۆڕ | پارێزگای ڕحا |
| پیشە | پارتیزان، سیاسەتوان |
| حیزب | |
کانی یڵماز (ناوی خۆی فەیسەڵ دونلایجی، ١٩٥٠ لە جەیلان پنار - ١١ی شوباتی ٢٠٠٦[١][٢]) یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو. سەردەمانێک کانی لە کودەتای ١٢ی تەممووز لە تورکیا گیرابوو و بۆ ١٢ ساڵ لە زیندانی عەسکەریی ئامەد مابووەوە. دواتریش ئاوارەی وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا بووە و لەگەڵ عوسمان ئۆجەلانی برای عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا لە پەکەکە جیابوونەوە و پارتێکی تازەیان بەناوی پارتی وڵاتپارێزی دیموکراتیی کوردستان دروست کرد.
کانی ھاوسەری ژنەنووسەر شێری لەیزەر بوو. لە ڕووداوێکی تیرۆریستیدا لە ١١ی شوباتی ٢٠٠٦دا[٣] لە سلێمانی کوژرا و تەرمەکەی لە ڕەحا نێژرا. دوای ڕووداوەکە و لە ڕاگەیەندراوێکی پارتەکەیدا، بە فەرمی پارتی کرێکارانی کوردستان وەک ئەنجامدەری کارە تیرۆریستییەکە تۆمەتبار کرا.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Laizer، Sheri (١١ی شوباتی ٢٠٢١). «Brakuji on The 15th Anniversary of The Murder of Kani Yilmaz». Kurd Net – Ekurd.net Daily News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «PKK's worst assassination to date». www.hurriyet.com.tr (بە تورکی). لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Laizer، Sheri (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦). «PKK's Assassination of Kani Yilmaz and Serdar Kaya». Kurd Net – Ekurd.net Daily News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Indymedia NL (The Netherlands) – PKK killed Kani Yilmaz and Sabri Tori». www.indymedia.nl. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |