کارلێس پویگدیمۆنت
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.
کارلێس پویگدیمۆنتی کاساماچۆ (لەدایکبووی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦٢) سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنووسێکی کەتەلۆنییە و خەڵکی ئیسپانیایە. لە ساڵی ٢٠١٩ەوە وەک ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا (MEP) کاری کردووە. پویگدیمۆنت سەرۆکی پێشووی شارەوانی جیرۆنا بووە و لە ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠١٧ وەک سەرۆکی کەتەلۆنیا لە پۆستدا بووە، تا ئەوکاتەی لەلایەن حکومەتی ئیسپانیاوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی تاکلایەنەی کەتەلۆنیا. ھاودامەزرێنەری بانگەوازی نیشتیمانیییە بۆ کۆمار (CNxR).
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]پویگدیمۆنت لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦٢ لە شاری ئامەر لەدایکبووە، کە گوندێکە لە لاسێلڤا لە پارێزگای جیرۆنا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کەتەلۆنیا، لە ئیسپانیا. کوڕی فرانسیسک زاڤیر پویگدیمۆنتی ئۆلیڤێراسە، باپیرەی پویگدیمۆنت لە شەڕی ناوخۆی ئیسپانیادا بەشداری کردووە پێش ئەوەی بەرەو فەرەنسا ھەڵبێت، لە ساڵی ١٩٢٨دا کۆمەڵەی پاستێسێریای پویگدیمۆنتی دامەزراندووە. باپیرە گەورەی پویگدیمۆنت و مامی جۆزێپ پویگدیمۆنت سەرۆکی شارەوانی ئامەر بوون و لایەنگری سەربەخۆیی کەتەلۆنیا بوون.
پویگدیمۆنت خوێندنی سەرەتایی لە ئامەر خوێندووە، پێشتر لە تەمەنی نۆ ساڵیدا ڕەوانەی قوتابخانەی بەشە ناوخۆیی سانتا ماریا کۆلێلی لە جیرۆنا کرا، کە لەلایەن کڵێساوە بەڕێوەدەبرا و لەوێ بە زمانی ئیسپانی فێر دەکرا. لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا پەیامنێری ڕۆژنامەی دیاری دی جیرۆنا بووە و بابەتەکانی لەسەر تۆپی پێ و ھەواڵەکانی دیکە دەنووسی.
دوای خوێندن پویگدیمۆنت پەیوەندی بە کۆلێژی زانکۆی جیرۆنا کرد بۆ خوێندنی فیلۆلۆژی کەتەلۆنی بەڵام وازی لە خوێندن ھێنا بۆ ئەوەی کاری ڕۆژنامەوانی بکات. لە ساڵی ١٩٨٣ لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا، پویگدیمۆنت تووشی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێل بوو کە بەھۆیەوە بە سەختی بریندار بوو و پەڵەیەکی کەمی لەسەر دەموچاوی دروست کرد.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- پرۆفایلی پەرلەمانی کەتەلۆنیا (ئەرشیڤ)
- پرۆفایلی پەرلەمانی ئەورووپا
- کارلێس پویگدیمۆنت لە فەیسبووک
- کارلێس پویگدیمۆنت لە تویتەر