قوتابخانەی ناوەندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قوتابخانەیەکی ناوەندی لە ئوسترالیا

قوتابخانەی ناوەندی یان ئامادەیی (بە ئینگلیزی: High school) دامەزراوەیەکە کە خوێندنی ناوەندی تێیدا دەخوێنرێت. ھەندێک لە قوتابخانە ناوەندییەکان ھەردوو خوێندنی ناوەندی خوارەوە (تەمەن ١١ بۆ ١٤) و خوێندنی ناوەندی سەرەوە (تەمەن ١٤ بۆ ١٨) پێشکەش دەکەن، واتە ھەردوو ئاستی ٢ و ٣ی پێوەرەکانی ISCED، بەڵام ئەمانە دەتوانرێت لە قوتابخانە جیاوازەکانیشدا دابین بکرێن.

لە ئەمریکا زۆربەی سیستەمی خوێندنی ناوەندی ناوخۆیی قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەیی جیاوازیان ھەیە. لە شانشینی یەکگرتوو، زۆربەی قوتابخانەکانی دەوڵەت و قوتابخانە تایبەتەکان (کە پارەیان بۆ دابین دەکرێت) قوتابیانی نێوان تەمەنی ١١–١٦ یان ١١–١٨ لەخۆدەگرن.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The British Education System". The Headmasters' and Headmistresses' Conference. Archived from the original on April 25, 2019. Retrieved January 28, 2022. Most pupils begin their secondary education at the age of 11 (Year 7), but in some HMC schools pupils join the school at 13+ (Year 9).