ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی کەتەلۆنیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی کەتەلۆنیا (بە کەتەلۆنی: Declaració d'independència de Catalunya؛ بە ئیسپانی: Declaración de Independencia de Cataluña) بڕیارنامەیەک بوو کە لەلایەن پەرلەمانی کەتەلۆنیا لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ پەسەند کرا. دەقەکە سەربەخۆییی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا و دامەزراندنی کۆماری سەربەخۆی کەتەلۆنیا ڕادەگەیەنێت، بەڵام خودی بەیاننامەکە دانپێدانانی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە وەرنەگرت و ھیچ کاریگەرییەکی یاسایی نەبوو.

لە ١٠ی تشرینی یەکەم، لە دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ و مانگرتنی گشتی لە ٣ی تشرینی یەکەم، بەڵگەنامەیەک کەتەلۆنیای وەک کۆمارێکی سەربەخۆ ناساند لەلایەن ئەندامانی زۆرینەی پەرلەمانی کەتەلۆنیا و لایەنگری سەربەخۆییی کەتەلۆنیا واژوو کرا.[١][٢][٣] ھەمان بەڵگەنامە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا بە زۆرینەی دەنگی ٧٠ پەرلەمانتار لە کۆی ١٣٥ پەرلەمانتار لە دانیشتنێکی گشتیی دەنگی پێدرا.[٤] ١٠ پەرلەمانتار دەنگیان بە دژی ئەو بەیاننامەیە دا و ٥٣ پەرلەمانتاریش لە کاتی دەنگدانەکەدا ئامادە نەبوون، دوای ئەوەش ڕاوێژکارە یاسایییەکانی پەرلەمانی کەتەلۆنیا ئامۆژگارییان خستە ڕوو کە ناتوانرێت ڕیفراندۆمەکە ئەنجام بدرێت چونکە ئەو یاسایەی کە لەسەری دامەزراوە لەلایەن دادگای دەستووریی ئیسپانیاوە ھەڵپەسێردراوە.[٥][٦] ھەر لەو ڕۆژەدا، ماریانۆ ڕاخۆی، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، پەنای بۆ مادەی ١٥٥ی دەستووری ئیسپانیا برد. بەم کارە سەرۆکی کەتەلۆنیا کارلێس پویگدیمۆنت و کابینەکەی لە کارەکانیان دوورخستەوە، و داوای ھەڵبژاردنی نوێی کەتەلۆنیای کرد لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧.[٧] سۆرایا ساینز دی سانتاماریا جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، تا ھەڵبژاردنی مانگی کانوونی دووەم وەک سەرۆکی کاتیی کەتەلۆنیا ڕاسپێردرا.[٨]

پشتی ڕووداوەکان[دەستکاری]

لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧، پەرلەمانی کەتەلۆنیا لە نێوان مشتومڕێکی ئاڵۆزدا، یاسای بۆ گشتپرسییەکی پابەندکەر بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا پەسەند کرد. ئەم بڕیارە کە لەلایەن یونتس پێل سی و نوێنەرانی پارتی گەل پشتگیری دەکرا، و ڕووبەڕووی دژایەتی لایەنەکانی دیکە بووەوە، پارتی کەتەلۆنیا سی کوێس پۆتیش (Catalunya Sí que es Pot) بەشداری نەکرد.[٩] لە یاسای ڕیفراندۆمدا ھاتووە، ئەگەر زۆرینە دەنگ بە 'بەڵێ' بدەن، ئەوا دوو ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان سەربەخۆیی ڕادەگەیەنرێت، بەبێ گوێدانە ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران.

دوا بە دوای ئەمەش پەرلەمانی کەتەلۆنیا یاسای گواستنەوەی یاسایی و بنەڕەتی کۆماری کەتەلۆنیای پەسەند کرد. ئەم یاسایە بە مەبەستی ئەوە دانرابوو کە ببێتە چوارچێوەی یاسایی سەرەتایی بۆ کەتەلۆنیایەکی سەربەخۆ تا ئەو کاتەی دەستووری کۆمارەکە دادەمەزرێت، کە بەندە بە سەرکەوتنی جووڵانەوەی سەربەخۆیی.

بەڵام ھەردوو یاسایاکە بەپەلە لەلایەن دادگای دەستووری ئیسپانیاوە ھەڵپەسێردرا دوای تانەدانی لەلایەن حکوومەتی ئیسپانیاوە. سەرەڕای ئەم ڕاگرتنە، کارلێس پویگدیمۆنت، سەرۆکی حکوومەتی کەتەلۆنیا بڕیاری دادگای پشتگوێ خست و ڕەوایەتی یاسایاکانی کەتەلۆنیای پاراست.

ڕیفراندۆمی ھەڵپەسێردراو لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بەبێ پشتیوانی یاسایی بەڕێوەچوو. حکوومەتی کەتەلۆنیا ڕای گەیاند ٩٠٪ی دەنگەکان بۆ سەربەخۆیی لە کۆی ٤٣٪ی بەشداربووان. ھەروەھا نەیارانی سەربەخۆیی نێوخۆ، ڕیفراندۆمیان بە نایاسایی دانا.

شەرعییەتدانی ڕیفراندۆم بەھۆی ناتەواوییە جۆراوجۆرەکانی ڕێکارەکان و نەبوونی چەسپاندن لەلایەن قەوارەیەکی سەربەخۆوە، بە شێوەیەکی بەرفراوان مشتومڕی لەسەر بوو. ناڕێکییە ڕاپۆرتکراوەکان بریتی بوون لە چەندین حاڵەتی دەنگدان، بەشداریکردنی کەسانی نا ھاووڵاتی وڵاتەکە، گواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدان بەبێ مۆر کردن، و گۆڕانکاری لە کۆتا خولەکدا لە ڕێساکانی دەنگدان. حکوومەتی ئیسپانیا ڕەخنەی لەم گۆڕانکاریانە گرت، لەوانە قبوڵکردنی سەرژمێرییەکی گشتگیر کە ڕێگە بە دەنگدان لە ھەر ناوەندێکدا بدات، ھەروەھا بەکارھێنانی دەنگدانی نافەرمی و دەنگی نایاسایی. ھەروەھا لەلایەن حکوومەتەوە بانگەشەی ئەوە کرا کە ئەم ڕیفراندۆمە نادەستوورییە بەھۆی مەبەستی ھێرشکردنە سەر «یەکێتی ئیسپانیا» (کە لە مادەی ٢ی دەستووری ئیسپانیادا بە ڕوونیی باس کراوە).[١٠]

نە حکوومەتی ئیسپانیا و نە یەکێتیی ئەورووپا دانیان بە ڕەوایەتی ڕیفراندۆمەکەدا نەنا، ھەروەھا ھیچ وڵاتێک دانیان بە «کۆماری کەتەلۆنیای ڕاگەیاندراودا» نەنا. نوێنەرایەتی چاودێرانی نێودەوڵەتی بەو ئەنجامە گەیشتن کە ڕیفراندۆمەکە نەیتوانیوە لەگەڵ ستانداردە جیھانییەکان بگونجێت. سەرەڕای ئەوەش، لە ڕاپرسییەکی پێش ڕیفراندۆمەکە کە لەلایەن میترۆسکۆپیا ئاماژەی پێدراوە، کە ٦١٪ی کەتەلۆنییەکان پێیانوابووە کە ڕیفراندۆمەکە شەرعییەتی نێودەوڵەتی نابێت.

ڕووداوەکان بەپێی کاتەکان[دەستکاری]

١٠ی تشرینی یەکەم: واژووکردن و ڕاگرتن[دەستکاری]

پویگدیمۆنت[دەستکاری]

پویدیمۆنت لەبەردەم پەرلەمانی کەتەلۆنیا لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧
وتاری کارلس پویگدیمۆنت بووە ھۆی پەشێوی گەلی کەتەلۆنیا، سەبارەت بەوەی کە ئایا کەتەلۆنیا لە ١٠ی تشرینی یەکەم سەربەخۆیی خۆی ڕادەگەیەنێت یان نا
پویگدیمۆنت لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا، دەنگدان بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی
سەرۆک شارەوانییەکانی لایەنگری سەربەخۆیی پشتگیری لە جاڕنامەی سەربەخۆیی دەکەن لە ٢٧ی تشرینی یەکەم لە پەرلەمانی کەتەلۆنیا

یاسای ڕیفراندۆمی چارەنووسی کەتەلۆنیا، ئەو بڕگەیەی تێدابوو کە لە ئەگەری دەرئەنجامێک لە بەرژەوەندی سەربەخۆیی، دەبێ لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا دوای ژماردنی ھەموو دەنگەکان سەربەخۆیی ڕابگەیەنرێت. کارلس پویگدیمۆنت سەرۆکی کەتەلۆنیا لە ٣ی تشرینی یەکەم لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ بی بی سی ئەم بابەتەی پشتڕاستکردەوە و ڕای گەیاند "دوای ژماردنی سەرجەم ئەنجامە فەرمییەکان سەربەخۆیی ڕادەگەیەنین".[١١] ئەنجامە کۆتایییەکان لەلایەن حکوومەتی کەتەلۆنیا لە ٦ی تشرینی یەکەم بڵاوکرانەوە،[١٢] و پویگدیمۆنت ڕای گەیاند کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا بە فەرمی وتارێک پێشکەش بە پەرلەمان دەکات.

بە شێوەیەکی بەرفراوان چاوەڕوان دەکرا پویگدیمۆنت سەربەخۆیی کەتەلۆنیا ڕابگەیەنێت، ئەمەش بووە ھۆی ڕووماڵکردنی دانیشتنەکەی پەرلەمان لەسەر ئاستی جیھانی.

دوای ئەوەی پویگدیمۆنت ڕای گەیاند کە ڕیفراندۆمەکە بە ڕەوا و پابەندکەر دەزانێت، وشەی «من ھەڵبژاردەی گەل دادەنێم بۆ ئەوەی کەتەلۆنیا ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە شێوەی کۆماردا».

وتارەکە بووە ھۆی سەر شێواندنی چاودێران، و مشتومڕیان دەکرد بۆ ئەوەی بزانن کە ئایا پویگدیمۆنت سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە یان نا.[١٣][١٤] لەکاتێکدا ھەندێک لە شرۆڤەکاران ڕایان گەیاند کە سەربەخۆیی تازە ڕاگەیەندراوە،[١٥][١٦] ھەندێکی تر ڕایان گەیاند کە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی دواخراوە.[٢][١٧][١٨][١٩]

دوای وتارەکەی پویگدیمۆنت، بەڵگەنامەیەک بە ناوی «بەیاننامەی نوێنەرانی کەتەلۆنیا» کە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا ڕادەگەیەنرێت، بە ئاشکرا[٢٠] لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی سەر بە پارتە سیاسییەکانی لایەنگری سەربەخۆیی لە ھۆڵی پەرلەمان واژوو کرا. ئەم بەڵگەنامەیە ھەوڵیدا کەتەلۆنیا وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ دابمەزرێنێت، و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دان بەو وڵاتەدا بنێت. بە ئاشکرا خوێندرایەوە، بەڵام لە پەرلەمانی کەتەلۆنیا دەنگی لەسەر نەدرا و لەلایەن گۆڤاری فەرمی حکوومەتی کەتەلۆنیا بڵاو نەکرایەوە.[٢١]

کاردانەوەی حکوومەتی ئیسپانیا[دەستکاری]

کاردانەوەی دەستبەجێی حکوومەتی ئیسپانیا ئەوە بوو کە «پەسەند ناکرێت سەربەخۆیی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ڕابگەیەنرێت و بە ئاشکرا ڕابگیرێت». ڕافایل کاتالا، وەزیری داد، بە «سەربەخۆیی ڕانەگەیەندراو» ناوی برد.[٢٢]

ڕۆژی دواتر ماریانۆ ڕاخۆی، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کورتی ئەنجامدا و ماوەی پێنج ڕۆژ مۆڵەتی بە پویگدیمۆنت دا بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکاتەوە کە ئایا سەربەخۆیی کەتەلۆنیای ڕاگەیاندووە یان نا.[٢٣] ئەگەر وەڵامەکە دووپاتکردنەوەی سەربەخۆیی بێت، ئەوا بەڵگەنامەکە وادەیەکی دیکەی خستەڕوو کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت و ڕێگەی بە دەسەڵاتدارانی کەتەلۆنیا دەدا بۆ ڕاستکردنەوە و ڕێگریکردن لە جێبەجێکردنی بەشی ١٥٥ی دەستووری ئیسپانیا، کە ڕێگە بە مەدرید دەدات بە شێوەیەکی کاتی کاروباری ناوخۆی کەتەلۆنیا بگرێتە دەست.

بەپێی وتەی ئەلفۆنسۆ داستیس وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا، بەیاننامە نووسراوەکە لەڕووی یاسایییەوە پووچەڵ بووەتەوە، چونکە دەنگی لەسەر نەدراوە و لە دەرەوەی دانیشتنی پەرلەمان واژوو کراوە.[٢٤]

کاردانەوەکانی کۆمەڵگەی بازرگانی[دەستکاری]

دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کە لەلایەن کارلس پویگدیمۆنتەوە ئەنجامدرا، سەرەڕای نەبوونی کاریگەرییە یاسایییەکان، ئەو کۆمپانیایانەی کە بڕیاریاندا بارەگاکەیان بگوازنەوە، ھاتنە بەر باس.[٢٥][٢٦] ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، شاتۆ دی مۆنتسۆرۆ‒مۆزەخانەی ھونەری ھاوچەرخ، ڕای گەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە کۆمەڵە بەرھەمەکانی ھونەر و زمان لە مۆزەخانەی ھونەری ھاوچەرخی بەرشەلۆنە داندراون[٢٧][٢٨] دەگەڕێندرێتەوە بۆ وڵاتە ڕەسەنەکەی خۆی. ھەروەھا ترسی سەربەخۆیی، کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکانیشی گرتەوە، کە بەھۆی نادڵنیاییانەوە بڕیاریاندا پارەکانیان ببەنە ئۆفیسە بانکییەکانی دەرەوەی کەتەلۆنیا.[٢٩]

٢٧ی تشرینی یەکەم: ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی یەکلایەنە[دەستکاری]

لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، بڕیارنامەیەک کە لەسەر «بەیاننامەی نوێنەرانی کەتەلۆنیا» بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کەتەلۆنیایە، لە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا و بە ٧٠ دەنگی بەڵێ و ١٠ دەنگی نەخێر و ٢ دەنگی بەتاڵ پەسەند کرا.[٣٠][٣١] ٥٣ پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن لە کاتی دەنگدانەکەدا ئامادە نەبوون، دواتریش ڕاوێژکارە یاسایییەکانی پەرلەمانی کەتەلۆنیا ئامۆژگارییان خستە ڕوو کە دەنگدانەکە توانای ئەنجامدانی نییە، چونکە ئەو یاسایەی کە لەسەری بنیاد نراوە لەلایەن دادگای دەستووری ئیسپانیاوە ڕاگیرابوو.[٦] دەنگەکان لە بەرژەوەندی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا درا، بە دەنگی بەڵێی ٧٠ کورسی پەرلەمان.[٣٢]

٢٧–٢٨ی تشرینی یەکەم: ھەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتدارانی کەتەلۆنیا و حوکمڕانی ڕاستەوخۆ[دەستکاری]

ئێوارەی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەنجومەنی پیرانی ئیسپانیا بە دەنگی ٢١٤–٤٧ و یەک کەسی بێلایەن، کاراکردنی مادەی ١٥٥ی دەستووری ئیسپانیا بۆ کەتەلۆنیا پەسەند کرد.[٣٣] دواتر، لە ٢٨ی تشرینی یەکەم،[٣٤] ماریانۆ ڕاخۆی، ئەنجومەنی جێبەجێکاری کەتەلۆنیای لە کارەکەی دوورخستەوە، و پەرلەمانی کەتەلۆنیای ھەڵوەشاندەوە و ھەڵبژاردنی ناوچەیی خێرا بۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ڕاگەیاند،[٣٥] و ھەماھەنگی لەسەر ئەرکەکانی گشتی کەتەلۆنیا ڕادەستی جێگری سەرۆکوەزیرانی کەتەلۆنیا سۆرایا ساینز کرد.[٣٦][٣٧]

٣٠–٣١ی تشرینی یەکەم: ڕاگرتنی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی[دەستکاری]

لە ٣٠ی تشرینی یەکەمدا، کارمێ فۆرکادێل سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی ھەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو ڕۆژی دواتر بەڕێوەبچێت، چونکە پەرلەمان «ھەڵوەشێندرابووەوە»، بەمەش دانی نا بە فەرمانەکەی ماریانۆ ڕاخۆی.[٣٨] دواتر لەو ڕۆژەدا دەرکەوت کە پویگدیمۆنت و بەشێک لە کابینە دوورخراوەکەی بەرەو بەلجیکا ھەڵھاتوون لە ھەنگاوێکدا بۆ ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانیاوە کارەکانیان ئەنجام نەدرێت،[٣٩][٤٠] داواکاری گشتی ئیسپانیا، خۆسێ مانوێل مازا سکاڵای تاوانکاری لە دژی ئەوان ڕاگەیاند، بە یاخیبوو و دووزمان و گەندەڵی ناوی بردن.[٤١][٤٢] لە ھەمان کاتدا، نەبوونی نائارامی مەدەنی و دەستپێکردنەوەی کارەکان لە سەرانسەری کەتەلۆنیا پشتڕاستی کردەوە کە حوکمڕانی ڕاستەوخۆ لە مەدریدەوە دەستی پێکردووە، دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا کۆنترۆڵی ئیدارییان بەسەر خاکی کەتەلۆنیادا دووپاتکردەوە.[٤٣][٤٤]

تا ٣١ی تشرینی یەکەم، ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لەلایەن دادگای دەستووری ئیسپانیاوە بە تەواوی ھەڵپەسێردرا و کابینەی حکوومەتی کەتەلۆنیا لە کارەکەیان دوورخرانەوە و ھەڵبژاردنی پێشنیارکراوی ماریانۆ ڕاخۆی پەسەند کرا.[٤٥] پویگدیمۆنت و بەشێک لە کابینەکەی لە دەربەدەرییەکی خۆسەپێنراودا بەرەو بەلجیکا ھەڵھاتن بۆ ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانیاوە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا نەکرێت،[٣٩][٤٤] بەھۆی ئەوەی بە فەرمی لەلایەن داواکاری گشتی ئیسپانیاوە بە یاخیبوو، دووزمان و گەندەڵ تۆمەتبار کرابوون.[٤١][٤٢]

دواتر[دەستکاری]

لە ٢ی تشرینی دووەمدا دادوەر کارمێن لامێلا لە دادگای نیشتمانی ئیسپانیا بڕیاریدا ھەشت ئەندامی حکوومەتی لەکار لادراوی کەتەلۆنیا لەنێویاندا ئۆریۆل جونکێراس جێگری سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیا بەبێ ھیچ پێشەکییەک دەستبەسەر بکرێن. سەرەڕای ئەوەش، سانتی ڤیلا کە وەزیری بازرگانی بوو، دەستی لەکارکێشایەوە، و لەسەر ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی تاکلایەنە، ٥٠ ھەزار یۆرۆی پێ بژێردرا. داواکاری گشتی داوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی یەکێتیی ئەورووپای کرد بۆ پویگدیمۆنت و چوار ئەندامی دیکەی کەتەلۆنیا، کە بۆ بروکسێل ھەڵھاتبوون.[٤٦][٤٧]

ھەڵبژاردنەکانی کەتەلۆنیا لە ٢١ی کانوونی دووەم بەڕێوەچوو و لایەنەکانی پشتیوانی لە سەربەخۆیی دووبارە زیاتر لە نیوەی کورسییەکانیان بەدەستھێنایەوە و کەمێک کەمتر لە نیوەی دەنگەکانی پێشوویان.[٤٨]

لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨، دادوەری ئیسپانیا، پێنج وەزیری دیکەی کەتەلۆنیای زیندانی کرد.[٤٩] لە ٢٥ی ئازاردا پویگدیمۆنت لە ئەڵمانیا دەستبەسەرکرا بەڵام چەند ڕۆژێک دواتر ئازادکرا، دوای ئەوەی دادگای ویلایەتی شلێسویگی ئەڵمانیا ڕەتیکردەوە پویگدیمۆنت دەستگیر بکرێت بە تۆمەتی یاخیبوون.[٥٠][٥١][٥٢]

لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١، پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، لێخۆشبوونی بۆ ئەو کەسانە ڕاگەیاند کە تێوەگلاون لە ھەوڵی جیابوونەوەکەی کەتەلۆنیا. چەند ڕۆژێک پێشتر ڕاپرسییەک دەری خست کە زیاتر لە ٦٠٪ی ئیسپانییەکان دژی ئەو لێخۆشبوونانەن. سانچێز ئاماژەی بەوە کرد، کە دەیەوێت گرژییەکان لەگەڵ کەتەلۆنیا کەم بکاتەوە.[٥٣]

پێشنیاری ئەم یاسایە ھۆکاری ناڕەزایەتی بەردەوام بوو، بە شێوەیەکی سەرەکی لە پایتەخت لە ماوەی چەند مانگی دوای پێشنیازی یاساکە، کە ھەزاران ھاووڵاتی ناڕەزایی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەو ڕێکەوتنەی کە لە نێوان ھەردوولادا خراوەتەڕوو. ڕەتکردنەوەی کۆمەڵایەتی ئەم ڕێکەوتنە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای بێتاوانی ئەو سیاسەتمەدارانەی بەشداربوون لە دادگاییکردنی پرۆسێس و لێخۆشبوونی ئەو قەرزەی کە لە کاتی ئەم ڕووداوانەدا لە نێوان جەنەرالیتاتی کەتەلۆنیا و حکوومەتی ئیسپانیا (حکوومەتی ناوەندی) دا دروست بووە. قەرزە لێخۆشبووەکە ڕەنگدانەوەی نزیکەی ١٥ ھەزار ملیۆن یۆرۆیە لە کۆی قەرزەکانی کە ٧١ ھەزار و ٣٠٦ ملیۆن قەرزە کە ئیدارەی کەتەلۆنیا لەگەڵ سندوقی نەختینەیی سەربەخۆ (FLA) دەیپارێزێت.[٥٤]

کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان[دەستکاری]

سەربەخۆیی کەتەلۆنیا ھیچ دانپێدانانێکی لە ھیچ نەتەوەیەکی خاوەن سەروەر و سەربەخۆ وەرنەگرت؛ بەڵام وڵاتانی بەشەکی دانپێدانراو و نائەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک ئەبخازیا و ئۆسێتیای باشوور بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئامادەن دانپێدانانی فەرمی پێشکەش بکەن ئەگەر داواکارییەک بۆ ئەو کارە لە حکوومەتی کەتەلۆنیا وەربگرن.[٥٥]

وڵاتانی ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان[دەستکاری]

  • چین چین - وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ھووا چیونگ ڕای گەیاند: «ڕوانگەی چین لەسەر ئەم بابەتە یەکسانە و ڕوونە. چین وەک کاروباری ناوخۆی ئیسپانیا سەیری دەکات و تێدەگات و پشتیوانی لە ھەوڵەکانی حکومەتی ئیسپانیا دەکات بۆ پاراستنی یەکگرتوویی نەتەوەیی، یەکگرتوویی ڕەگەزی و یەکپارچەیی ناوچەیی». [٥٦]
  • فەڕەنسا فەڕەنسا - سەرۆک ئێمانوێل ماکرۆن ڕای گەیاند کە تەنیا قسەکەری وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسپانیا سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ ڕاجۆیییە، و جەختی لەوە کردەوە کە بارودۆخی ناوچەی کەتەلۆنیا «کارێکی ناوخۆیییە» لە ئیسپانیا.[٥٧]
  • ڕووسیا ڕووسیا - وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ماریا زەکارۆڤا ئاماژەی بەوە کرد کە ھەڵوێستی ڕووسیا لەسەر بارودۆخی کەتەلۆنیا «نەگۆڕاوە» و «وەک خۆی دەمێنێتەوە» بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمە بابەتێکی نێوخۆیی وڵاتی ئیسپانیایە.[٥٨]
  • شانشینی یەکگرتوو شانشینی یەکگرتوو - وتەبێژی سەرۆک وەزیران ڕای گەیاند، «بەریتانیا دان بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی یەکلایەنی و لەباربردنی یەکگرتوویی نانێت، کە لەلایەن پەرلەمانی ھەرێمی کەتەلۆنیاوە ئەنجام دراوە. لەسەر بنەمای دەنگدانێکە کە لەلایەن دادگاکانی ئیسپانیا بە نایاسایی ڕاگەیەندراوە. ئێمە بەردەوام دەمانەوێت حوکمڕانی یاسا پەسەند بکرێت، دەستووری ئیسپانیا ڕێزی لێ بگیرێت و یەکگرتوویی ئیسپانیا پارێزراو بێت».[٥٩]
  • ویلایەتە یەکگرتووەکان ویلایەتە یەکگرتووەکان - وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕای گەیاند: «کەتەلۆنیا بەشێکی تەواوە لە ئیسپانیا، و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێوشوێنەکانی دەستوریی حکومەتی ئیسپانیا دەکات بۆ ھێشتنەوەی ئیسپانیای بەھێز و یەکگرتوو».[٦٠]

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان[دەستکاری]

  • یەکێتیی ئەورووپا یەکێتیی ئەورووپا - لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا، دۆناڵد توسک سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا، ڕای گەیاند: "بۆ یەکێتییەکە ھیچ شتێک ناگۆڕێت. ئیسپانیا تاکە قسەکەرمان دەمێنێتەوە". ھەروەھا سەرۆک پەرلەمانی ئەورووپا، ئەنتۆنیۆ تاجی ڕای گەیاند: "ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کەتەلۆنیا دەنگی پێدەدرێت، پێشێل کردنێکە لە حوکمڕانی یاسا، دەستووری ئیسپانیا و پەیماننامەی سەربەخۆیی کەتەلۆنیایە، کە بەشێکە لە چوارچێوەی یاسایی.[٦١][٦٢]
  • نەتەوە یەکگرتووەکان نەتەوە یەکگرتووەکان - سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتیرێس داوای لە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا و حکوومەتی کەتەلۆنیا کرد کە بەدوای چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستا بگەڕێن لە چوارچێوەی دەستووری ئیسپانیا، جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان فارحان ھەق لە ٢٧ی تشرینی یەکەم بە ڕۆژنامەنووسانی ڕەگەیاند: «ئێمە ھەوڵدەدەین بەدواداچوون بکەین لەسەر پەرەسەندنەکان. بۆ ئێستا، سکرتێری گشتی ھانی ھەمووان دەدات کە چارەسەر لە چوارچێوەی دەستووری ئیسپانیا بدۆزنەوە و لەڕێگەی گفتووگۆ سیاسی و یاسایییە دامەزراوەکان».[٦٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Badcock, James; Crisp, James (10 October 2017). "Catalan leader puts declaration of independence on hold to allow time for talks". Telegraph.co.uk. Retrieved 12 October 2017.
  2. ^ ئ ا "Catalan President Signs Declaration Of Independence, But Will Seek Talks With Madrid". huffingtonpost.co.uk. 10 October 2017. Retrieved 12 October 2017.
  3. ^ "Catalan leader signs declaration document". euronews.com. 10 October 2017. Retrieved 12 October 2017.
  4. ^ Jones, Sam; Burgen, Stephen; Graham-Harrison, Emma (28 October 2017). "Spain dissolves Catalan parliament and calls fresh elections". The Guardian.
  5. ^ Alandete, David (27 October 2017). "Análisis | Is Catalonia independent?". El País.
  6. ^ ئ ا Piñol, Pere Ríos, Àngels (27 October 2017). "El Parlament de Cataluña aprueba la resolución para declarar la independencia". El País (بە ئیسپانی).
  7. ^ "Spanish PM dissolves Catalan parliament". BBC News. 27 October 2017.
  8. ^ "Declaración de Independencia Cataluña: Rajoy delega en Soraya Sáenz de Santamaría la Presidencia de la Generalitat". El Mundo. 2017-10-25. Retrieved 2017-10-29.
  9. ^ «Sí que es Pot se abstendrá en la ley del referéndum para evitar la fractura". El Periodico. 5 de septiembre de 2017.
  10. ^ Gobierno de España. 1978. “Título Preliminar. ” Www.lamoncloa.gob.es. 1978. https://www.lamoncloa.gob.es/espana/leyfundamental/Paginas/titulo_preliminar.aspx#:~:text=Artículo%202.&text=La%20Constitución%20se%20fundamenta%20en.
  11. ^ "Catalonia leader: "We're going to declare independence 48 hours after official results are counted"". youtube.com. 4 October 2017. Retrieved 13 October 2017.
  12. ^ "Final tally of the referendum: 90,18% Yes votes on a 43% turnout". ara.cat. 6 October 2017. Retrieved 13 October 2017.
  13. ^ Minder, Raphael; Kingsley, Patrick (10 October 2017). "In Catalonia, a Declaration of Independence From Spain (Sort of)". The New York Times. Retrieved 12 October 2017.
  14. ^ "¿Ha declarado Puigdemont la independencia?". El País. 11 October 2017. Retrieved 12 October 2017.
  15. ^ "Puigdemont declara la independencia de Cataluña pero la deja en suspenso para abrir un periodo de diálogo". larazon.es. Archived from the original on 12 October 2017. Retrieved 12 October 2017.
  16. ^ Baquero, Miquel Noguer, Camilo S. (11 October 2017). "Puigdemont prolonga la tensión con una secesión en diferido". El País. Retrieved 12 October 2017.
  17. ^ Jones, Sam (10 October 2017). "Catalan government suspends declaration of independence". Theguardian.com. Retrieved 12 October 2017.
  18. ^ Ray Sanchez and Natalie Gallón (10 October 2017). "Catalonia's president delays split from Spain". cnn.com. Retrieved 12 October 2017.
  19. ^ "Puigdemont postpones declaration of independence to make a final offer of dialogue to Spain". ara.cat. 11 October 2017. Retrieved 12 October 2017.
  20. ^ "Forcadell and Junqueras sign the proposal of declaration of independence (in Catalan)". youtube.com. Retrieved 14 October 2017.
  21. ^ "JxSí and the CUP sign the proposal of declaration of independence (in Catalan)". ara.cat. 10 October 2017. Retrieved 14 October 2017.
  22. ^ "Minister of Justice gives no validity to Puigdemont's "non-declaration of independence"". antena3.com. 10 October 2017. Retrieved 14 October 2017.
  23. ^ Minder, Raphael (11 October 2017). "Spain asks Catalonia: did you declare independence or not?". The New York Times. Retrieved 14 October 2017.
  24. ^ "Dastis afirma que Puigdemont no declaró la independencia de Cataluña porque "no se hizo en un pleno"". laSexta (بە ئیسپانی). EFE. 12 October 2017.
  25. ^ Periódico, El (2017-10-23). "Avalancha de empresas que se llevan su sede de Catalunya". elperiodico (بە ئیسپانی). Retrieved 2020-02-08.
  26. ^ España, La Nueva (6 October 2017). "Listado de empresas que abandonan Cataluña". www.lne.es (بە ئیسپانی). Retrieved 2020-02-08.
  27. ^ "La crise catalane fait fuir les collectionneurs". Le Monde.fr (بە فەڕەنسی). 2017-10-18. Retrieved 2020-02-08.
  28. ^ Montañés, José Ángel (2017-10-13). "El Macba afirma que la seguridad de sus obras está garantizada". El País (بە ئیسپانی). ISSN 1134-6582. Retrieved 2020-02-08.
  29. ^ "Cataluña: La alarma general por la fuga de". Finanzas (بە ئیسپانی). Retrieved 2020-02-08.
  30. ^ "Catalan independence crisis escalates". BBC News. 27 October 2017.
  31. ^ "Catalan Parliament Votes for Independence From Spain". NBC4 Washington.
  32. ^ "El independentismo supera la mayoría absoluta pero no alcanza el 50% de los votos". Eldiario.es. 27 September 2015. Retrieved 30 October 2017.
  33. ^ "Spanish senate approves article 155 for Catalonia". EUobserver (بە ئینگلیزی). 27 October 2017.
  34. ^ "Catalonia's longest week". BBC News (بە ئینگلیزی). 4 November 2017. Retrieved 7 November 2017.
  35. ^ Ponce de León, Rodrigo (27 October 2017). "Rajoy cesa a Puigdemont y su Govern y convoca elecciones para el 21 de diciembre". eldiario.es (بە ئیسپانی). Retrieved 27 October 2017.
  36. ^ "Soraya Sáenz de Santamaría - Madrid's enforcer for Catalonia". BBC News (بە ئینگلیزی). 28 October 2017. Retrieved 28 October 2017.
  37. ^ Mansfield, Katie (28 October 2017). "Spain takes charge of Catalonia- Deputy PM handed CONTROL of region amid fears of violence". Express.co.uk (بە ئینگلیزی). Retrieved 28 October 2017.
  38. ^ "Forcadell desconvoca la reunión de la Mesa del martes porque el Parlament "se ha disuelto"". La Vanguardia (بە ئیسپانی). 30 October 2017. Retrieved 30 October 2017.
  39. ^ ئ ا Cortizo, Gonzalo (30 October 2017). "Puigdemont y parte de su gobierno se refugian en Bélgica para evitar a la justicia española". eldiario.es (بە ئیسپانی). Retrieved 30 October 2017.
  40. ^ "Catalan leader Carles Puigdemont has fled the country amid rebellion charges". The Independent. Brussels. 30 October 2017. Retrieved 4 November 2017.
  41. ^ ئ ا Guindal, Carlota (30 October 2017). "La Fiscalía se querella contra Puigdemont y el Govern por rebelión y sedición". La Vanguardia (بە ئیسپانی). Retrieved 30 October 2017.
  42. ^ ئ ا Jones, Sam (30 October 2017). "Spanish prosecutor calls for rebellion charges against Catalan leaders". The Guardian. Barcelona. Retrieved 30 October 2017.
  43. ^ Tadeo, Maria; Strauss, Marine; Duarte, Esteban (30 October 2017). "Catalonia Bows to Spanish Authority as Rajoy's Strategy Prevails". Bloomberg. Retrieved 30 October 2017.
  44. ^ ئ ا "Work resumes normally in Catalonia as Spain enforces direct rule". Reuters. Barcelona, Madrid. 30 October 2017. Retrieved 30 October 2017.
  45. ^ "Suspendida la declaración de independencia de Cataluña". www.huffingtonpost.es. 31 October 2017.
  46. ^ "Catalan ex-ministers held by Spain court". BBC News. 2 November 2017.
  47. ^ Jones, Sam (2 November 2017). "Spanish judge jails eight members of former Catalan government". The Guardian.
  48. ^ "Separatist parties in Spain's Catalonia win majority in election". CNN. 22 December 2017.
  49. ^ Minder, Raphael (23 March 2018). "Spanish Judge Jails 5 Catalan Leaders in a Blow to Secessionist Movement". The New York Times.
  50. ^ "Catalan president Puigdemont detained in Germany, sparking massive protests". Daily Sabah. 25 March 2018.
  51. ^ "Germany refuses to extradite Catalonia's Puigdemont on rebellion charges". Independent. 5 April 2018.
  52. ^ "Puigdemont Cannot Be Extradited on Rebellion Charge, German Court Rules". New York Times. 5 April 2018.
  53. ^ Faus, Joan (21 June 2021). "Spain to pardon jailed Catalan separatist leaders on Tuesday". Reuters. Retrieved 21 June 2021.
  54. ^ Sanchis, Albert. 2023. “La Deuda Que Se Perdonará a Cataluña Multiplica Por 15 La de Aragón: La Gran Brecha de Endeudamiento En España. ” Xataka. November 3, 2023. https://www.xataka.com/magnet/deuda-que-se-perdonara-a-cataluna-triplica-15-aragon-gran-brecha-endeudamiento-espana#:~:text=Cataluña%20debe%2084.327%20millones%20de.
  55. ^ "Abkhazia is ready to consider recognizing the independence of Catalonia". rusreality.com. 27 October 2017. Archived from the original on 28 October 2017. Retrieved 28 October 2017.
  56. ^ "China supports Spanish unity amid Catalan independence declaration". Xinhua. Archived from the original on 30 October 2017. Retrieved 1 November 2017.
  57. ^ "Catalogne: Emmanuel Macron apporte son "plein soutien" à Mariano Rajoy (Europe1)". 27 October 2017.
  58. ^ "Позиция Москвы по вопросу Каталонии осталась неизменной". 27 October 2017.
  59. ^ "Statement on the Unilateral Declaration of Independence made by the Catalan regional parliament". Retrieved 2017-10-27.
  60. ^ Smith-Spark, Laura; Rebaza, Claudia (27 October 2017). "Catalonia votes to declare split from Spain". CNN.
  61. ^ Tusk, Donald (27 October 2017). "For EU nothing changes. Spain remains our only interlocutor. I hope the Spanish government favours force of argument, not argument of force". @eucopresident. Retrieved 28 October 2017.
  62. ^ "European Parliament President statement on the situation in Catalonia | The President | European Parliament". europarl.europa.eu. Brussels. 27 October 2017. Retrieved 28 October 2017.[بەستەری مردوو]
  63. ^ "UN calls for resolving Catalonia crisis within the framework of the Spanish constitution". Tass.com. 27 October 2017. Retrieved 28 October 2017.