ڕەفعەت حاج سووریی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەفعەت حاج سووریی
بە عەرەبی: رفعت الحاج سري
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩١٤
ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
مردن١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٩(١٩٥٩-٠١-٠١) (٤٥ ساڵ ژیاوە)
بەغدا، عێراق
پیشەسیاسەتوان

ڕەفعەت بن حاج ئەحمەد سووریی بن سالح، لە شاری بەغدا لە دایکبووە، فێری قورئان بووە، پاشان قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووە، چووەتە کۆلێژی سەربازی و وەک ئەفسەر دەرچووە، پیاوێکی پابەند بوو بە ئادابی ئیسلامی، لە بنەماڵەیەکی عەرەبی خەڵکی مووسڵ بوو، باوکی بەناوی حاج سووریی یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی فەوجی مووسای کازم، یەکەم فەوج لە سوپای عێراقدا، ڕەفعەت لە ساڵی ١٩٤٩ دوای جەنگی فەلەستین ڕێکخراوی ئەفسەرانی نیشتمانیی دامەزراند، و لە ڕێگەی ڕیزەکانی سوپای عێراقەوە بەرزبووەوە تا پلەی عەقید، ھەروەھا ڕێکخراوی ئەفسەرانی نیشتمانی بەشداری شۆڕشی ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨یان کرد کە دەسەڵاتی پاشایەتییان لە عێراقدا ڕووخاند.

جێگای سەرنجە کە عەقید عەبدولسەلام عارف لە ساڵی ١٩٥٧ پەیوەندی بە ڕێکخراوی ئەفسەرانی نیشتمانییەوە کردووە، و ھەر ئەو کەسە بوو کە داوای کرد عەمید عەبدولکەریم قاسم بخاتە نێو ڕێکخراوەکە، بەڵام ڕێکخراوەکە لە سەرەتادا دوودڵ بوو لە ئەندامێتی ئەو.

دوای شۆڕش و سەرھەڵدانی کۆماری عێراق، ڕەفعەت کرا بە بەڕێوەبەری ھەواڵگری سەربازی، بەڵام دژی سیاسەتەکانی عەبدولکەریم قاسم و چالاکیی حیزبی شیووعیی بوو، بۆیە بڕیاریدا بۆ ڕزگاربوون لێی بەشداری لە بزووتنەوەی کودەتاکە بکات بەناوی کودەتای شەواف.[١][٢]

مردن[دەستکاری]

عەبدولکەریم قاسم تۆمەتباری کرد بە بەشداریکردن و خۆئامادەکردن بۆ شۆڕشی شەواف لە مووسڵ لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٥٩، لە دادگای مەھداوی درایە دادگا و حووکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو لەگەڵ ھاوڕێ ئەفسەرەکانی کە ئەندامانی ڕێکخراوی ئەفسەرانی نیشتمانی بوون، و سزای لەسێدارەدان لە ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٥٩، لە گۆڕەپانی ئوم تووبوول لە بەغدا ئەنجامدرا و تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ بنەماڵەکەی لە ئەعزەمییە، و پرسەکەی لەلایەن خەڵکی ئەعزەمییەوە ئەنجامدرا. لە مزگەوتی گەورەی ئیمامی ئەعزەم نوێژیان لەسەر کرد، و لە گۆڕستانی خەیزەران لە نزیک مەزارگەی جەمیل مەدفەعی خاڵی بەخاک سپێردرا.[٣]

لە ئەنجامی لەسێدارەدانی و لەسێدارەدانی زۆرێک لە تۆمەتبارانی دیکە، لەوانە نازم تەبقەجلی، خۆپیشاندانی نیشتمانی لە عێراق و جیھانی عەرەبیدا ڕوویدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ أسرار ثورة 14 تموز 1958م - صبحي عبد الحميد - الدار العربية للموسوعات - 1994م.
  2. ^ محمود الدرة (1987). ثورة الموصل القومية فصل في تاريخ العراق المعاصر.
  3. ^ أعيان الزمان وجيران النعمان في مقبرة الخيزران - وليد الأعظمي - مكتبة الرقيم - بغداد 2001م - صفحة 182.