ڕیاڵ مەدرید (ژنان)
| ناوی تەواو | ڕیال مەدرید خانمان | |||
|---|---|---|---|---|
| نازناو | لۆس بلانکۆس (سپییەکان) | |||
| دامەزراندن | یانەی تاکۆن: ١٢ ی ئەیلولی ٢٠١٤ ڕیال مەدرید خانمان: ١ ی تەمووزی ٢٠٢٠ | |||
| یاریگا | ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ | |||
| پانتایی | ٦٠٠٠ مەتر | |||
| خاوەن یانە | فلۆرەنتینۆ پێرێز | |||
|
| ||||
یانەی ڕیاڵ مەدرید خانمان یانەیەکی تۆپی پێی ئیسپانییە تایبەت بە ئافرەتان لە مەدرید ، یانەکە لە ساڵی ٢٠١٤ بە ناوی یانەی دیپۆرتیڤۆ تاکۆن دامەزراوە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٩ەوە پرۆسەی یەکگرتن و کڕینی لەگەڵ ڕیال مەدرید ئەنجامدا و لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بە فەرمی ناوی گۆڕدرا بۆ بەشی تۆپی پێی ئافرەتانی ڕیاڵ مەدرید.
یانەکە لە ئێستادا لە خولی لا لیگا(ئافرەتان) یاری دەکات .
مێژووی یانەکە
[دەستکاری]٢٠١٤-٢٠١٩: یانەی دیپۆرتیڤۆ تاکۆن
[دەستکاری]
یانەی دیپۆرتیڤۆ تاکۆن لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠١٦ دەستی بە یاریکردن کردووە لەسەر ئاستی باڵا، مانای ناوی تاکۆن TACÓN ( پاژنە ) کورتکراوەی T rabajo (کار) A trevimiento (بوێری/ئازایەتی) C onocimiento (زانین) O rganización (ڕێکخراو) N otoriedad (بینین/ناوبانگ)، [١] لە یەکەم وەرزی ڕکابەریدا لە ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦، یانەکە تەنھا تیپێکی لاوانی خوار تەمەنی ١٤ ساڵانی ھەبوو تا دواتر و لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦ کۆمپانیای TACÓN یەکگرتنی لەگەڵ یانەی کانیلاس ڕاگەیاند بۆ یەکخستنی تیپەکانیان لە ئافرەتانی باڵا و خوار ١٩ ساڵان. [٢]
لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٧ سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرێنتینۆ پێرێز، ڕایگەیاند کە یانەکە لە سەرەتاوە(سفرەوە) تیپی ئافرەتانی خۆی دروست دەکات و یانەیەکی ھەبوو ناکڕێت، [٣] پاشان ڕۆسێل لە ساڵی ٢٠١٣ دا ئاماژەی بەوە کردبوو کە پێرێز بۆ یەکەمجار دەستیکردووە بە بیرکردنەوە لە پێکھێنانی تۆپی پێی ئافرەتان لە یانەکەدا، [٤] بەم شێوەیە ڕیاڵ مەدرید دوای چەندین ساڵ یان دەیان ساڵ لەپاش زۆرێک لە یانەکانی تری ئەورووپا و خودی شاری مەدرید ئەو کارەی کرد و یانەی تۆپێی خانمانی ڕیاڵ مەدیدی دامەزراند. [٥]
٢٠٢٠–2026: ڕیاڵ مەدرید خانمان
[دەستکاری]لە 1ی تەمموزی ٢٠٢٠، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە کە باسی تەواوبوونی یەکگرتنەکەی پشتڕاستکردەوە لەگەڵ یانەی دیپۆرتیڤۆ تاکۆن، بەمەش کۆتایی بە یانە کۆنەکە ھاتوو یانەی نوێ وەک 'ڕیاڵ مەدرید خانمان' لەو بەروارەوە بەدواوە یاریدەکات. [٦]
یاریگای یانەکە
[دەستکاری]لە وەرزی گواستنەوە و یەکگرتندا یانەی تاکۆن یارییەکانی خۆی لە یاریگای ژمارە ١١ لە شاری مەدرید ئەنجامدەدا، کە یارییەکان بەڕووی خەڵکی گشتیدا کراوە نەبوون و تەنھا ئەندامانی یانەکان و ھاندەرانی ھەڵبژێردراوی دەرەوەی یاریگا و ئەوانەی کە کارتی ئەندامێتییان ھەبوو ڕێگەیان پێدەدرا بچنە ژوورەوە، [٧] دوای تەواوبوونی یەکگرتنەکە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تیپی باڵای پیاوان یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بەکاردەھێنا بەھۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ، ڕیاڵ مەدریدی خانمان بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی یارییەکانی لە یاریگای خۆیدا لە یاریگای ژمارە ١١، پاشان لە سەرەتای وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ دا تیپی ئافرەتان یاریگاکەیان گواستەوە لە یاریگای ١١ بۆ یاریگای ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ، بەڵام لە سەرەتادا ڕێژەی ئامادەبوونی ھاندەران سنوردارکرابوو.
| وەرز | خول | یانە | ماڵەوە | دوور | کۆکراوە |
|---|---|---|---|---|---|
| ٢٠٢١-٢٢ | QR2 | ١-١ | 1-0 | 2-1 | |
| قۆناغی گرووپەکان | 3-0 | 1-0 | دووەم | ||
| 5-0 | 3-0 | ||||
| 0–2 | 0–4 | ||||
| چارەکی کۆتایی | 1-3 | 2-5 | 3-8 | ||
| ٢٠٢٢-٢٣ | QR1 | 6-0 | |||
| 1-0 | |||||
| QR2 | 3-0 | 2-1 | 5-1 | ||
| قۆناغی گرووپەکان | 0-0 | 1-2 | سێیەم | ||
| 1-1 | 0–2 | ||||
| 5-1 | 2-0 | ||||
پێکھاتەی ئێستا
[دەستکاری]لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ [٨]
دەستەی بەڕێوەبەرانی ئێستا[دەستکاری]
دەستەی ڕاھێنەران[دەستکاری]دیپۆرتیڤۆ تاکۆن[دەستکاری]
ڕیاڵ مەدرید[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ڕیاڵ مەدرید (ژنان) تێدایە. |