ڕۆکستار ئیندیا
| ڕۆکستار ئیندیا | |
|---|---|
| پیشەسازی | پیشەسازیی کایەی ڤیدیۆیی |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ |
| وڵات | ھیندستان |
| دۆخی یاسایی | کۆمپانیای لکێنراو |
| خاوەن | تەیک-توو ئینتەرەکتیڤ |
| بەشێکە لە کۆمپانیای | ڕۆکستار گەیمز |
| شوێنی بارەگاکان | بەنگالۆر |
| بەرھەمەکان و ماددەکان | کایەی ڤیدیۆیی |
ڕۆکستار ئیندیا (بە ئینگلیزی: Rockstar India) گەشەپێدەرێکی کایەی ڤیدیۆیییە ھیندییە، بەشێکە لە کۆمپانیای ڕۆکستار گەیمز و خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن کۆمپانیای تەیک-توو ئینتەرەکتیڤ. پێش ڕاگەیاندنی فەرمی چالاکییەکە وەک بەشێک لە ستۆدیۆکانی ڕۆکستار گەیمز، بەشداری لە پڕۆژەکانی ڕێد دێد ڕیدێمپشن و ماکس پەین ٣ و ھەروەھا جی تی ئەی ٥ کردووە. لە نوێترین ھەواڵی یارییەکانی جیھاندا، ڕۆکستار ھەموو ھێز و ستۆدیۆکانی بەکاردەھێنێت بۆ دروستکردنی وەشانی نوێی جی تی ئەی ٦.[١] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢، کۆمپانیای تەکنیکۆڵەر و ڕۆکستار گەیمز کردنەوەی «یەکەی تایبەت بە ڕۆکستار»یان لە ناو تەکنیکالەری ھیندستان ڕاگەیاند، کە کارمەندەکانی نزیکەی ٨٠–٩٠ کەس بوو و تەنھا لەسەر بەرھەمەکانی ڕۆکستار گەیمز کاریان دەکرد.[٢][٣] لە دەوروبەری مانگی ئابی ٢٠١٦ کۆمپانیای ڕۆکستار گەیمز ڕۆکستار ھیندستانی وەک ستۆدیۆیەکی ناوخۆیی لە شاری بەنگالۆر دامەزراند.[٤][٥] تیمی دروڤا ئینتەرئەکتیڤ کە ٣٠٠ کەسی تێدابوو، بڕیار بوو لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆکستار ھیندستان یەکبخرێت، کە تا ئەم کاتە گەشەی کردبوو بۆ نزیکەی ٥٠٠ کارمەند.[٦][٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Rockstar India»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ↑ Scammell، David (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢). «Rockstar partners with Technicolor to establish dedicated 'high-end art team'». VideoGamer.com. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Caoili، Eric (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢). «Rockstar sets up new art unit with Technicolor India». Gamasutra. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Winslow، Jeremy (١٥ی ئایاری ٢٠١٩). «Rockstar Games Buys India Studio Dhruva Interactive». GameSpot. لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Silent_Jay (١٣ی ئابی ٢٠١٦). «Rockstar ouvre un nouveau studio en Inde» [Rockstar opens a new studio in India]. Jeuxvideo.com (بە فەرەنسی). لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Starbreeze has closed the transaction of Indian subsidiary Dhruva» (ھەواڵ). Starbreeze Studios. 22 May 2019. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 15 September 2019 ھێنراوە.
{{cite press release}}: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=و|archive-url=دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=و|date=(یارمەتی) - ↑ Crecente، Brian (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «The Story Behind the Story of 'Red Dead Redemption 2'». Variety. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Keslassy، Elsa (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢). «Technicolor set to play vidgames with Rockstar». Variety. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.