ڕێد دێد ڕیدێمپشن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Red Dead Redemption
لۆگۆی ڕێد دێد ڕیدێمپشن
پەرەپێدەرڕۆکستار سان دیێگۆ
ڕۆکستار نۆرت
بڵاوکەرەوەڕۆکستار گەیمز
دەرھێنەرجۆن ھیڵکۆت
بەرھەمھێنەر
  • ستیڤ مارتن
  • جۆش نیدڵمن
  • دەیڤد کەنکلێر
شێوەساز
  • کریستیان کانتامێسا
  • لێسلی بێنزیس
بەرنامەسازتێد کارسن
ھوونەرمەند
  • جۆش باس
  • دارێن بەیدەر
  • نیک تریفونۆڤیچ
نووسەر
  • دان ھاوزەر
  • مایکڵ ئەنسوێرت
  • کریستیان کانتامێسا
ئاوازدانەر
  • وودی جاکسن
  • بیڵ ئێلم
زنجیرەڕێد دێد
بزوێنەرڕەیج[١]
یوفۆریا[١]
سەکۆپلەی ستەیشن ٣, ئێکس بۆکس ٣٦٠
چەشنئەکشن-سەرکێشی
شێوازتاک-یاریزان، فرەیاریزان

ڕێد دێد ڕیدێمپشن (بە ئینگلیزی: Red Dead Redemption) کایەیێکی ڤیدیۆییی ئەکشن-سەرکێشیی ڕۆژاواییی ٢٠١٠یە، لەلایەن ڕۆکستار سان دیێگۆ پەرەی پێ دراوە و لەلایەن ڕۆکستار گەیمز بڵاو کراوەتەوە. لە ئایاری ٢٠١٠دا بۆ پلەی ستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ بڵاو کرایەوە. جێگرەوەی ڕێد دێد ڕیڤۆڵڤەری ٢٠٠٤ە، دووەم کایەیە لە زنجیرەی ڕێد دێددا.

شێوازی کایەکردن[دەستکاری]

ڕێد دێد ڕیدێمپشن جیھانێکی گەورە و فراوان بە کایەکەرەکە دەبەخشێت. ئەمە ڕێ بە کایەکەرەکە دەدات ئازادانە جووڵە بکات.  کایەکەرەکان دەتوانن بە پێ بڕۆن، بدوێن، تەقە بکەن، بکوژن، سوار بن، ڕا بکەن، و کارلێک لەگەڵ ژینگەی دەوروبەریاندا بکەن. ھەروەھا کایەکەرەکان دەتوانن بە چەکی ئاگرین شەڕ لەگەڵ دوژمناندا بکەن.  بە بەکارھێنانی جۆرە جیاوازەکانی ئەسپەکان کایەکەرەکان دەتوانن بەنێو جیھانی کایەکەدا بگەڕێن. کایەکەرەکان ناتوانن مەلە بکەن، لەبەرەوەی کەسایەتیی سەرەکیی کایەکە، جۆن مارستن، مەلەوانی نازانێت و ئەگەر کایەکەرەکە زۆر قووڵ بچێتە نێو ئاوەکەوە ئەوا دەخنکێت (ھەرچەندە توانای ئەوەی ھەیە بچێتە ئەو شوێنەی کە ئاوەکەی تەنکە).[٢]

چیرۆک[دەستکاری]

لە ١٩١١دا، خێزانی لە یاسا دەرچوویێکی پێشوو، جۆن مارستن (ڕۆب ویتۆف) لەلایەن بریکارانی ئاژانسی لێکۆڵینەوە، ئێدگار ڕۆس (جیم بێنتلی) و ئارچەر فۆردام (دەیڤد ویڵسن بارنز) دەڕفێندرێت، کە لە بەرامبەر گەڕانەوەی خێزانەکەیدا ناچاری دەکەن ئەندامانی پێشووی دارودەستەکەی ڕا دەست بکاتەوە.

پێشوازی[دەستکاری]

کایەکە کاتێک بڵاو کرایەوە ستایشی زۆری وەرگرت. ھەروەھا لە دیدگەی جیھانی کراوە، چیرۆک و ساوند تراک زۆر پێداچوونەوەی باشی وەرگرت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Yee Haw'–OXCGN's Day with Red Dead: Redemption at Rockstar". OXCGN. 2009-05-29. Archived from the original on 2010-03-23. Retrieved 2010-03-03.
  2. ^ "Rockstar Games Presents Red Dead Redemption - News". RockstarGames.com. 2010-04-30. Retrieved 2010-05-02.
  3. ^ "Game Rankings Red Dead Redemption". Metacritic. Retrieved 2010-05-18. ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Metacritic Red Dead Redemption". Metacritic. Retrieved 2010-05-17.
  5. ^ "Red Dead Redemption Review". 1UP.com. 2010-05-17. Retrieved 2010-05-17. ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  6. ^ "Review: Red Dead Redemption". Edge Online. 2010-05-17. Retrieved 2010-05-18.
  7. ^ "Red Dead Redemption review from GamePro". GamePro.com. 2010-05-07. Retrieved 2010-05-17. ٢٢ی ئایاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "The First Red Dead Redemption Review Scores Are Out". Softsailor.com. 2010-05-09. Retrieved 2010-05-16. ١٣ی ئایاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Red Dead Redemption review from GameSpy". GameSpy. 2010-05-19. Retrieved 2010-05-19.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]