بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆژی جیھانی ھۆشیاری ئۆتیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزمەوە ڕەوانە کراوە)
ڕۆژی جیھانی ھۆشیاری ئۆتیزم
ڕۆژی جیھانی ھۆشیاری ئۆتیزم
بۆنەیەکی ڕۆژی جیھانی ھۆشیاری ئۆتیزم سانتیاگۆ, شیلی لە ٢٠١٣
ناوی فەرمیڕۆژی جیھانی ھۆشیاری ئۆتیزم
دەگێڕدرێ لەلایەنوڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان
ڕێکەوت٢ی نیسان

ڕۆژی جیھانی ھۆشیاری ئۆتیزم ڕۆژێکی ناسراوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ساڵانە لە ٢ی نیساندا، ھانی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ بەرزکردنەوەی ھۆشیاری سەبارەت بە کەسانی ئۆتیزم لە سەرانسەری جیھاندا.[١][٢] بە بڕیارنامەی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (A/RES/62/139) دەستنیشان کراوە،[٣] لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە ئەنجومەن تێپەڕێنرا، و لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ پەسەندکرا. لەلایەن مۆزا بنت ناسر ئەلمیسند نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە قەتەرەوە پێشنیار کراوە و لەلایەن ھەموو وڵاتانی ئەندامەوە پشتگیری کراوە.[٤][٥][٦][٧]

ئەم بڕیارنامەیە بەبێ دەنگدان لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا تێپەڕی و پەسەندکرا، بە شێوەیەکی سەرەکی وەک تەواوکەرێک بۆ دەستپێشخەرییەکانی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ باشترکردنی مافەکانی مرۆڤ.[٦]

ڕۆژی جیھانی ئۆتیزم یەکێکە لە تەنھا حەوت ڕۆژە فەرمییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە تەندروستی.[٨]

زاراوەی «ڕۆژی ھۆشیاری ئۆتیزم» و «مانگی ھۆشیاری ئۆتیزم» زۆرجار لەلایەن داکۆکیکارانی مافەکانی ئۆتیزمەوە مشتومڕی لەسەر دەکرێت، کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم ناوانە پەرە بە ھەستی جیاکاری دەدەن دژی کەسانی ئۆتیزم. ئەم جۆرە گرووپانە، لەوانەش تۆڕی خود داکۆکیکەری ئۆتیزم، بانگەشە بۆ بەکارھێنانی زاراوەی «ڕۆژی قبوڵکردنی ئۆتیزم» دەکەن وەک جێگرەوەیەک بۆ ھەردوو بۆنەکە لەژێر ئەو باوەڕەی کە ئەمە یارمەتی زاڵبوون بەسەر جیاکاری دژی ئۆتیزم دەدات نەک بە سادەیی زیادکردنی ھۆشیاری ئۆتیزم.[٩][١٠]

پێکھاتەکان

[دەستکاری]

بڕیارە ڕەسەنەکە چوار پێکھاتەی سەرەکی ھەبوو:

دروشمەکان

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٢ەوە ھەر ڕۆژێکی جیھانی ھۆشیاری ئۆتیزم سەرنجی لەسەر بابەتێکی دیاریکراو بووە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاری کراوە.

  • ٢٠١٢: "وەشاندنی مۆری فەرمی "بەرزکردنەوەی ھۆشیاری" نەتەوە یەکگرتووەکان"[١٣]
  • ٢٠١٣: «ستایشکردنی تواناکان لەناو کەمئەندامی ئۆتیزمدا»[١٤]
  • ٢٠١٤: "کردنەوەی دەرگاکان بۆ پەروەردەی لەخۆگر "[١٥]
  • ٢٠١٥: «دامەزراندن: سوودی ئۆتیزم»[١٦]
  • ٢٠١٦: "ئۆتیزم و کارنامەی ٢٠٣٠: لەخۆگرتن و دەمارە ھەمەجۆری "[١٧]
  • ٢٠١٧: «بەرەو ئۆتۆنۆمی و خود-بڕیاری»[١٨]
  • ٢٠١٨: «بەھێزکردنی ژنان و کچانی تووشبوو بە ئۆتیزم»[١٩]
  • ٢٠١٩: «تەکنەلۆژیای ھاریکار، بەشداری چالاک»[٢٠]
  • ٢٠٢٠: «گۆڕانکاری بەرەو پێگەشتوویی»[٢١]
  • ٢٠٢١: «لەخۆگری لە شوێنی کاردا»[٢١]
  • ٢٠٢٢: «پەروەردەی بە کوالێتی گشتگیر بۆ ھەمووان»[٢٢]
  • ٢٠٢٣: «ھەڵگێرانەوەی باسەکە : بەشدارییەکان لە ماڵەوە، لە شوێنی کار، لە ھونەر و لە داڕشتنی سیاسەتدا»[٢٣]

ئۆنێسی چوارشەممە

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٤دا، WAAD ھاوکات بوو لەگەڵ چوارشەمەی ئۆنیسی، کە ڕۆژێکە لەلایەن کۆمەڵەی نیشتمانی ئۆتیزمەوە دروست کرا بۆ ھاندانی خەڵکی ئینگلتەرا و وێڵز و ئێرلەندای باکوور بۆ ئەوەی پشتگیری خۆیان بۆ ھەر کەسێک لە شەبەنگی ئۆتیزمدا دەربڕن. بەشداربووان بە لەبەرکردنی بەدلەیەک یان بیجامە دەڵێن کە «ھیچی تێدانییە کە جیاوازبیت».[٢٤]

دەرئەنجامەکان لە ئەمریکا

[دەستکاری]

سەرۆک ئۆباما لە بەیاننامەی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٥دا تیشکی خستە سەر ھەندێک لەو دەستپێشخەریانەی کە حکوومەتی ئەمریکا دەیکات بۆ دەستەبەرکردنی مافەکان بۆ ئەو کەسانەی ئۆتیزمیان ھەیە و ھۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ ئەو نەخۆشییە. ئەو تیشکی خستە سەر شتەکانی وەک یاسای چاودێری بە نرخێکی گونجاو کە کۆمپانیاکانی بیمەی تەندروستی قەدەغە دەکات لە ڕەتکردنەوەی بیمەی تەندروستی لەسەر بنەمای حاڵەتێکی پێشتر ھەبوو وەک ئۆتیزم. ھەروەھا ئاماژەی بە یاسای چاودێری ئۆتیزمی ئەم دوایییەی ساڵی ٢٠١٤ کرد، کە ڕاھێنانی ئاستی بەرزتر بۆ ئەو کەسانە دابین دەکات کە خزمەت بە ھاووڵاتیان دەکەن لە شەبەنگی ئۆتیزم.[٢٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «WHEN IS WORLD AUTISM AWARENESS DAY». Business Standard India. لە 17 February 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  2. ^ «Autism (Autism Spectrum Disorder – ASD): The Definitive Guide – What is Autism Awareness?». Otsimo (بە ئینگلیزی). ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ Nations، United. «World Autism Awareness Day – background». United Nations (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «Third Committee Calls on Assembly to Designate 2 April World Autism Day | Meetings Coverage and Press Releases». www.un.org. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  5. ^ «General Assembly Adopts Landmark Text Calling for Moratorium on Death Penalty | Meetings Coverage and Press Releases». www.un.org. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  6. ^ ئ ا «United Nations Marks First World Autism Awareness Day Today | Meetings Coverage and Press Releases». www.un.org. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. ^ «World Autism Awareness Day 2017». jobsmedia.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  8. ^ «UN – Global Issues – Health». www.un.org. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  9. ^ S.، Kassiane (٤ی نیسانی ٢٠١٢). «Acceptance vs. Awareness». Autistic Self Advocacy Network. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. ^ Bullus، Erin (١ی نیسانی ٢٠٢٠). «Moving Beyond Autism Awareness to Autism Acceptance». Psychology Today. Thomas, John. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. ^ «Facts & Myths about Autism – Autism Awareness Day 2017 – Belair Daily». www.belairdaily.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  12. ^ «A/RES/62/139». undocs.org. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. ^ «World Autism Awareness Day, 2 April». www.un.org (بە ئینگلیزی). لە ٢ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  14. ^ «World Autism Awareness Day, 2 April». www.un.org (بە ئینگلیزی). لە ٢ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  15. ^ «World Autism Awareness Day, 2 April». www.un.org (بە ئینگلیزی). لە ٢ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  16. ^ «World Autism Awareness Day, 2 April». www.un.org (بە ئینگلیزی). لە ٢ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  17. ^ «World Autism Awareness Day, 2 April | United Nations Enable». www.un.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  18. ^ «Toward Autonomy and Self-Determination – World Autism Awareness Day 2017». United Nations Web TV (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  19. ^ «2018 World Autism Awareness Day». www.un.org. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  20. ^ «World Autism Awareness Day 2018». www.un.org (بە ئینگلیزی). لە ٢ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  21. ^ ئ ا Nations، United. «World Autism Awareness Day – EN». United Nations (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  22. ^ «World Autism Awareness Day - EN».
  23. ^ Nations، United. «World Autism Awareness Day - EN». United Nations (بە ئینگلیزی). لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  24. ^ «About Onesie Wednesday». National Autistic Society. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  25. ^ «Presidential Proclamation – World Autism Awareness Day, 2015». whitehouse.gov. April 2015. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە – via National Archives.