ڕێکخراوەی ناحکوومی
ئەم وتار یان بەشە لە پڕۆسەی فراوانکردن یان داڕشتنەوەیەکی سەرەکیدایە. ھەروەھا تۆیش دەتوانیت یارمەتیی بنیاتنانی بدەیت. ئەگەر ئەم وتار یان بەشە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستکاری نەکرا، ئەوا تکایە ئەم داڕێژە لابە. ئەگەر تۆ ئەو دەستکاریکەرەی کە ئەم داڕێژەیەت زیاد کردووە و ھێشتاش بەچالاکی دەستکاریی دەکەیت، ئەوا تکایە دڵنیا ببەوە کە لەکاتی دەستکاریکردنە چالاکەکەدا، ئەم داڕێژە بە {{لە بەکارھێنان دایە}} دەگۆڕیت. بۆ چۆنییەتیی بەکارھێنانی پارامەترەکانی داڕێژە، کرتە لە بەستەرەکە بکە.
ئەم وتار دوایین جار لەلایەن Hamid Hassani (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٣ مانگ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە) |
ڕێکخراوەی ناحکوومی (بە ئینگلیزی: Non-governmental Organization و بە کورتی: NGO) ڕێکخراوێکە کە بە شێوەیەکی گشتی لە چوارچێوەیەکدا خۆی دەسەلمێنێ کە سەربەخۆ بێت لە حکوومەت.[١] بەڵام ڕۆڵێکی زۆر گرنگی ھەیە لە پەیوەندیی کۆمەڵگە و حکوومەتدا. لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێکخراوە ناحکومییەکان متمانەیەکی بێ ھاوتایان ھەیە لەلایەن خەڵکانەوە، کە دەکرێت بکرێنە ئامرازێکی بەکەڵک بۆ گرینگیدان بە کاروباری کۆمەڵگاو لایەنە حکوومەتی پەیوەندیدار.[٢] ھەرچۆنێک بێت، ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەتوانن ئەو کۆمەڵەیە بن کە وەکو پاڵپشتێک بن بۆ ڕێلخراوی تر وەک (کۆڕی ئابووری جیھانی).[٣][٤]ڕێکخراوە ناحکومییەکان جیادەکرێنەوە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە لۆبییەکان. زۆرینەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، سوودنەخواز و سەربەخۆن لە دامودەزگاکانی حکوومەت بەڵام یارمەتی دارایی لەلایەن حکوومەت وەردەگرن. ئەو ڕێکخراوانە بە شێوەیەکی ئاسایی دامەزراوەیەکی سوودنەویستن و زۆربەی چالاکییەکانیان لە بواری مرۆڤدۆستی یان زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا دەرخسێنن ھەروەھا خزمەتگووزاری تر بە کۆمەڵەگە لەخۆ دەگرن وەکو یانەکان وھاوشێوەکانی و خزمەتگوزاری پێشکەش بە ئەندامەکانیان و خەڵکانی تر دەگەیەنن. زاراوەی NGO بە واتای خۆی بەکارنەھێنرێت، و ھەندێ جار بە ھاوواتا لەگەڵ واتای ڕێکخراوی کۆمەڵگەی شارستانی (CSO) بەکاردەھێنرێت، کە ئەمیش ھەر دامەزراوەیەکی ڕێکخراو کە لەلایەن ھاووڵاتیانەوە دابمەزرێت.[٥] لە ھەندێک وڵاتدا، ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە ڕێکخراوی قازانج نەویست ناسراوە، ھەندێک جار پارتە ڕامیارییەکان و سەندیکاکانی بازرگانیش بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان ھەژمار دەکرێن.[٦] ڕێکخراوە ناحکومییەکان پۆلین دەکەین بەپێ ی (١) جۆری چالاکییەکان ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەنجامی دەدەن، وەک چالاکییەکانی لەبواری مافی مرۆڤ، پاراستنی بەکاربەری کاڵا، ژینگەپارێزی، تەندروستی، یان گەشەسەندن؛ و (٢) ئاستی جێبەجێ کردن و چالاکی ڕێکخراوەکە ئەنجام دەدات: لە چوارچێوەی ناوخۆیی بێت و ناوچەیی بێت و نەتەوەیی بێت، یان نێودەوڵەتی بێت.[٧] ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٠٨دا نزیکەی ٢٢٧٬٠٠٠ ھەزار ڕێکخراوی ناحکومی ھەبوو.[٨] و ھندستان لە ساڵی ٢٠٠٩ مەزەندە دەکرێت نزیکەی ٢ ملیۆن ڕێکخراوی ناحکومی ھەبێت،[٩][١٠] ئەمریکا بەراورد بەم دوو وڵاتە نزیکەی ١٫٥ ملیۆن ڕێکخراوی ناحکومی ھەیە.[١١]
جۆری ڕێکخراوە
[دەستکاری]ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئامانجی ئەندامەکانیان (یان دامەزرێنەرەکانیان) بۆ کۆمەڵگە ئەمانەن: باشترکردنی ژینگە، ھاندانی چاودێری مافەکانی مرۆڤایەتی، باشترکردنی خۆشگوزەرانی زینکەوتووان، یان نوێنەرایەتی کردنی دۆزێک؛ و ئامانجەکانیان کۆمەڵێک کێشەی فراوان دەگرنە خۆ. ئەوان دەکرێ کۆمەکی ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆیییەکان و دامەزراوەکان و پڕۆژەکان بکەن وخشتەی پرۆژە دابڕێژن.[١٢]
ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەم شێوەیە پۆلێن دەکرێن:
- ئاڕاستەکردن، نموونە، جۆری ئەو چالاکییەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەنجامی دەدات وەک چالاکییەکانی لە بارەی مافەکانی مرۆڤ: پاراستنی بەکاربەر، ژینگەپارێزی، تەندروستی یان گەشەسەندن.
- ئاستی کارکردن، کە ئاماژەیە بۆ ئەو قەبارەیەی کە ڕێکخراوێک لەسەری کاردەکات: ناوخۆیی، ناوچەیی، نیشتمانی، یان نێودەوڵەتی.
بوارەکانی ئاراستەکردنی ڕێکخراو
[دەستکاری]- خێرخوازی — زۆربەی کات کردارێکی چاڵاکییە بە پلە لە سەرەوە بۆ خوارەوەیە، لەگەڵ ھەندێک بەشدارییەوە لەلایەن ئەو دەزگایانەی سوودمەندن و ئەو ئارسەتانە لەخۆدەگرێت کە بە پێویستیی لایەنی سوودنەویست و گرووپەکان دەگرێتەوە.
- خزمەتگوزارییەکان — ڕێکخراوە ناحکومییەکان ھەڵدەستن بە دابینکردنی چاودێری تەندروستی (خشتەی تەندروستی ئەندامانی خێزان) و لایەنی پەروەردە.
- بەشداریکردن — دروستکردنی پرۆژەی تاکەکەسی بە بەشداری ناوخۆیی لە شێوەی پارەدان، پێدانی ئامرازی پێویستی پرۆژە، دابینکردنی زەوی، دابینکردنی کەرەستەی پێویست یان کرێکار.
- تواناسازی - ئامانجی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەوەیە یارمەتیدانی خەڵکی ھەژار و ھوشیار کردنەوەیان لە ھۆکارەکانی کۆمەڵایەتی وڕامیاری و ئابوری و چۆن کار لە لایەنەکانی ژیانیانەوە دەکات، و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاریان وبە ھێز کردنیان بۆ بەرێوەبردنی ژیانیان بە یارمەتی لەلایەنی دەزگا سوودمەندەکانەوە.[١٣]
چالاکییەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
[دەستکاری]ڕێکخراوە ناحکومییەکان وەک جێبەجێکار و گۆرانکار و ھاوبەشکار کار دەکەن؛ و کاری گوزەرانی زانیاری دەکەن بۆ دابینکردنی کەلوپەل و خزمەتگوزاری بۆ کەسانێک کە تووشی کارەساتی سروشتی بوونە و زیانیان بەرکەوتوە، و ئەوان توانای گۆڕانکاریان ھەیە و ھاوبەش دەبن لەگەڵ ڕێکخراوەی ترەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و چارەسەرکردنی پێداویستییە مرۆییوکان. ڕێکخراوە ناحکومییەکان شێوازی ھەمە جۆرن، بەشێکیان بە شێوەیەکی سەرەکی گرووپی داکۆکیکارن و و بەشی تر بەرنامە و چالاکی ئەنجام دەدەن. ڕیکخروی ئۆکسفام، کاری گرنگی پێدانی کۆمەڵگە لەلایەن ھەژارییەوە، لەوانە دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی و شارەزایی پیشەیی بۆ ھەژاران بۆ بەدەستھێنانی خواردن و ئاوی خواردنەوە، سەکۆی دۆکۆمێنتی دۆزینەوەی ڕاستی و داکۆکی (ئێف ئێف دی ئەی) پێدانی یارمەتی یاسایی بۆ قوربانیانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://guides.lib.berkeley.edu/c.php?g=496970&p=3401867
- ^ https://www.iisd.org/topics/responsible-business
- ^ https://www.usip.org/glossary/nongovernmental-organization-ngo
- ^ https://www.britannica.com/topic/nongovernmental-organization
- ^ https://web.archive.org/web/20170122211029/https://www.state.gov/j/drl/rls/fs/2017/266904.htm
- ^ https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0305750X97000983?via%3Dihub
- ^ https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0305750X97000983?via%3Dihub
- ^ https://web.archive.org/web/20160304030754/http://articles.chicagotribune.com/2008-05-07/news/0805060608_1_civil-society-russian-authorities-russian-president-vladimir-putin
- ^ https://web.archive.org/web/20110825101929/http://southasia.oneworld.net/todaysheadlines/india-more-ngos-than-schools-and-health-centres
- ^ https://indianexpress.com/article/news-archive/web/first-official-estimate-an-ngo-for-every-400-people-in-india/
- ^ https://www.state.gov/non-governmental-organizations-ngos-in-the-united-states/
- ^ https://web.archive.org/web/20130730130926/http://www.cdham.org/wp-content/uploads/2011/11/Chapter-4.-NGO-Structure-Authority-and-Standards.pdf
- ^ https://web.archive.org/web/20130730130926/http://www.cdham.org/wp-content/uploads/2011/11/Chapter-4.-NGO-Structure-Authority-and-Standards.pdf
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «سازمان مردمنھاد»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێکخراوەی ناحکوومی تێدایە. |