ئۆتیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئۆتیزم (بە ئینگلیزی: Autism) جۆرێکە لەپەشێوی و ئاڵۆزی تێکچوونی گەشەی مێشک، ناسراوە بە دژواری کارلێککردن و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، و لەلایەن ھەڵسوکەوتی دووباریی سنووردار کراو.[١] زۆربەی کات دایک و باوک لە ماوەی یەکەم دوو یان سێ ساڵی ژیانی منداڵیان ئاگاداری نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەن. زۆرجار ئەم نیشانانە بەرەبەرە دەر دەکەون.[٢] ئۆتیزم بریتییە لە: شێوان و تێکچوونی شێواز ھەڵسوکەوت و بیرکردنەوەیی و پەیوەندیکردنی منداڵ لەگەڵ کەسانی دەوروبەر و ڕێژەی تووش بوونەکەش لە منداڵێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆڕێت، ھەندێکێیان نیشانەکانیان لاوازە، ئەم جۆرەیان دەتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ ژیان بەسەر ببەن و ھەندێکی دیکەشیان نیشانەکان یان ڕاستتر کاریگەری نەخۆشییەکە (ڕێژەکەی) زیاترە، ئەم جۆرەیان پێویستیان بە کەسانی دیکە ھەیە بۆئەوەی بتوانێت درێژە بەژیان بدات.

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی دۆزینەوەی نەخۆشی ئۆتیزم زۆر کۆنە، بەڵام لە ساڵی ١٩٤٣ (لیۆکارنەر)ی پسپۆڕی نەخۆشی دەروونی منداڵان زۆرینەی خەسڵەت و نیشانەکانی دیاریکرا، بووە سەرەتای دیاریکردنی نەخۆشییەکە، وشەی ئۆتیزم کە لە بنچینەدا وشەیەکی یۆنانییە بەمانای (گۆشەگیری) دێت و لە کوردیشدا پێی دەگوترێت (تەنھایی).[٣]

ھۆکارەکانی ئۆتیزم[دەستکاری]

ھۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکە تاکو ئێستا دیارنییە، بەڵام کاتێک تاکێکی منداڵی دووانە تووشی ئۆتیزم دەبێت، ئەگەری تووشبوونی منداڵەکەی دیکە ٧٠–٩٠٪ دەبێت، ئەمەش ئاشکرایدەکات کە نەخۆشییەکی بۆماوەیییە و کۆمەڵێک بۆھێڵ بەرپرسن لە گواستنەوەی نەخۆشییەکە. ھەروەھا دەگوترێت ھۆکاری ژینگەیی وەک بەرکەوتن بە ڤایرۆس و ماددە ژەھراوییەکان لەماوەی دووگیانی ئەگەری تووشبوونی ئۆتیزم زیاددەکەن.[٤]

جۆرەکانی ئۆتیزم[دەستکاری]

ئۆتیزم یەک جۆر نییە، شارەزایان پێیان وایە تا ئێستا پێنج جۆری دۆزراوەتەوە و بە دووریشی نازانن لە داھاتووش دا جۆریی دیکە بدۆزرێنەوە یان ئەوانەی ئێستە بخرێنە ژێر ڕیزبەندی ترەوە، بەڵام ئەوەی لە ئێستادا زانستی پزیشکی پەی پێبردبێت دەکرێت بگوترێت پێنج جۆرە:

  1. کلاسیکی مرۆڤێکی ئاسایییە ھەندێکجار ئەوانەی زیرەکییەکانیان زۆر زیاترە و وەک بەھرەدارێک دەردەکەوێت، لەبەرئەوەی چواردەورەکەی لە ئاستی ئەمانەدا نین دووچاری دوورکەوتنەوەو گۆشەگیری و تەنھایی دەبێت و ئەگەر ئەم حاڵەتەش نەخرێتە ژێرچاودێری و چارەسەرەوە کێشەکە گەورەتر دەبێت.[٣]
  2. ئیسپرجە توانای ڕێکخستنی خۆی نییە، ھەمیشە بێتاقەتە و ھەست بە خەمۆکی و بێدەنگی دەکات، بە دەنگەدەنگی ئەوانی دیکەش بێزار و بێتاقەت دەبێت و دەست بە ھات و ھاوار دەکات. ڕەفتارەکامی دووبارە دەبێتەوە، ئاستی زیرەکییان ئاسایییەو لەگەڵ مرۆڤێکی ئاسایی جیاناکرێتەوە.
  3. سافاند ڕێژەی ئۆتیزمی زۆرە، نیشانەکانی دیکەی وەک پچڕانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیکردنی کەمە، بەڵام لەلایەنی ژمارەو بیرکاری دا زیرەکییەکەی بێ وێنەیە، بەتەنھا سەیرکردنێک دەتوانێت مامەڵەلەگەڵ ژمارەی زۆر بکات بۆ کۆکردنەوەو لێدەکردن، ژمارەکەی یەکسەر دەزانێت، زۆرینەی ئەمانە حەزیان لە ڕەسم و بواری ھونەرو ھونەرمەندانە.
  4. ئێکس ئەلھەش ئەمانەیان کێشەی مێشکیان ھەیە، توانای تێکەڵاوی کۆمەڵایەتیان نییە، ھەندێکجار کێشەی قسەیان ھەیە، ناتوانێت شتەکان دەرببڕێت، ھەندێک لە منداڵەکان لەو کاتانەدا قسە دەکەن کە خۆیان دەیانەوێت. واتە توانای دەربڕینی تەواویان ھەیە بەڵام نایانەوێت لەو کاتانەدا قسە بکەن کە تۆ دەتەوێت، بەڵکو لەو کاتانەدا قسە دەکەن کە خۆیان دەیانەوێت.
  5. ڕێت کێشەی جەستەییان ھەیە لەبواری ڕۆشتن و خۆگرتن واتە سەنتەری ڕێگە رۆِشتنیان ئاسایی نییە، ئەمانە پێویستیان بە چارەسەی پزیشکی و سروشتی و ڕاھێنانەوە ھەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "NIMH " Autism Spectrum Disorder". nimh.nih.gov (بە ئینگلیزی). October 2016. Retrieved 20 April 2017.
  2. ^ Landa RJ (2008). "Diagnosis of autism spectrum disorders in the first 3 years of life". Nat Clin Pract Neurol. ٤ (٣): ١٣٨–٤٧. doi:10.1038/ncpneuro0731. PMID 18253102.
  3. ^ ئ ا "ئۆتیزم چییە؟ چۆن دەستنیشانی بکەین کەسێک ئەو نەخۆشییەی ھەیە؟". www.peyserpress.com. Retrieved 3ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)[بەستەری مردوو]
  4. ^ "ھەموو شتێک دەربارەی ئۆتیزم". rudaw.net. رووداو. Archived from the original on 3ی Februaryی 2020. Retrieved 3ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help) ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.