ھۆشیاری

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
نیشاندانی ھۆشیاری، سەدەی ١٧.

ھۆشیاری یان وشیاری بریتییە لە ئەزموونی دەروونی (ناسکارانە) یان ئاگایی یان وریایی‌ یان سیستەمی کۆنترۆڵی بەرێوەبەریی زەین. زاراوەکە دەتوانێ ئاماژە بە زۆرێک دیاردەی زەینی بکات. ھەرچەن مرۆڤ بەو شتانەی ھەر ڕۆژ ئەزموونی دەکات دەزانێت، بەڵام ھۆشیاری لە پێناسەبوون خۆی دەدزێتەوە، فەیلەسووفەکان وەبیر دەھێننەوە:

"ھەر شت کە ئێمە لە ساتێکی دیاریکراودا لێی ئاگادارین بەشێک لە ھۆشیاریمان پێک دێنێت، ئەمە ئەزموونی وشیار دەکاتە ئاشناترین و لە ھەمان کاتدا ڕازناکترین لایەنی ژیانمان"
— شنایدەر و ڤێلمان، ٢٠٠٧

وشیاری لە پزیشکیدا بە ڕوانین لە وریایی و وەڵامدەریی نەخۆشێک ھەڵدەسەنگێندرێت و دەکرێت وەکوو زنجیرەیەک لە دۆخەکان چاوی لێ بکرێت: وریا، بەئاگا لە کات و شوێن، ڕاگەیێنەر، لە گێژیدا و، پاشان وڕێنە، پاشان لەدەستدان و دۆڕانی ھەر چەشنە ڕاگەیێنییەکی مانادار و، کۆتایی دێت بە جووڵەنەکردن لە وەڵامی ھاندانی بەسوێدا.