ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ
لەدایکبوون (١٩٩٣-٠٥-١٣) ١٣ی ئایاری ١٩٩٣ (تەمەن ٣٠ ساڵ)
Antwerp، بەلجیکا
وڵاتی وەرزشبەلجیکا
ناوی کاتی لەدایکبوونRomelu Lukaku Bolingoli
باوکRoger Lukaku
خوشک و براJordan Lukaku
زمانی زگماکیھۆلەندی
زمانەکانی ئاخاوتنھۆلەندی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
ئەندامی تیپی وەرزشییانەی ڕۆما
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان90
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠
خولپرێمیەرلیگ

ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ (گۆکردنی ھۆڵەندی: [ˈro:me:lu luˈka:ku] ; لەدایکبووی ١٣ی ئایاری ١٩٩٣)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بەلجیکییە و وەک ھێرشبەر یاری دەکات، بە خواستن لە یانەی چێڵسی و ھەڵبژاردەی بەلجیکا یاری دەکات.[١]لۆکاکۆ بە یاریکردن بۆ یانەی ئەندەرلێخت دەستپێکرد و لەوێ نازناوی خولی پیشەگەری بەلجیکا بەدەستھێنا و وەک گۆڵکاری خولەکە کۆتایی ھات. لە ساڵی ٢٠١١ بە گواستنەوەی ١٠ملیۆن پاوەند(١٢ ملیۆن یۆرۆ)، پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد بەڵام ماوەی یاریکردن سنووردار بووە ھۆی ئەوەی بە خواستن بۆ وێست برۆمیچ ئەلبیون و ئێڤەرتۆن؛ لە ساڵی ٢٠١٤، لۆکاکۆ لەگەڵ ئیڤەرتۆن گرێبەستێکی پێوانەی لە یانەکە بە بەھای ٢٨ ملیۆن پاوەند (٣٢ ملیۆن یۆرۆ)واژوو کرد، دواتر بووە دووەم گۆڵکاری خولەکە. پاشانگرێبەستێکی گواستنەوەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد کرد،[٢] بەڵام دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەکەدا، لۆکاکۆ لە ساڵی ٢٠١٩ بەرەو ئینتەرمیلان ڕۆیشت، کە تێیدا نازناوی خولی ئیتاڵیا و خەڵاتی بەنرخترین یاریزانی خولی ئیتاڵیا بەدەستھێنا.[٣]لە ساڵی ٢٠٢١ لۆکاکۆ گەڕایەوە بۆ چێڵسی بەڵام دوای وەرزێک بە خواستن ڕەوانەی ئیتاڵیا کرایەوە بۆ یانەی ئینتەرمیلان و ڕۆما. لۆکاکۆ یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لە ساڵی ٢٠١٠ ئەنجامدا[٤]و نوێنەرایەتی وڵاتەکەی لە پێنج پاڵەوانێتی گەورەدا کردووە: جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦ و ٢٠٢٠ و جامی جیھانی فیفای ٢٠١٤ و ٢٠١٨ و ٢٠٢٢ ; وەک دووەم گۆڵکاری ھاوبەش کۆتایی ھات و لە ساڵی ٢٠١٨دا پێڵاوی برۆنزی بەدەستھێنا.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "اللاعب: روميلو لوكاكو". web.archive.org. 2018-08-07. Retrieved 2023-12-25.
  2. ^ "Romelu Lukaku completes Manchester United move in deal that could reach world record £90m". web.archive.org. 2020-06-27. Retrieved 2023-12-25.
  3. ^ "Romelu Lukaku completes £74m move to Inter from Manchester United | Football | The Guardian". web.archive.org. 2020-11-27. Retrieved 2023-12-25.
  4. ^ "Duivels winnen geen zieltjes met krappe oefenzege, Lukaku topschutter aller tijden". web.archive.org. 2018-06-12. Retrieved 2023-12-25.
  5. ^ "Modric, Mbappe, Courtois win World Cup awards". ESPN.com (بە ئینگلیزی). 2018-07-15. Retrieved 2023-12-25.