ڕۆلێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ڕۆلێت یاریەکی گازینۆیە کە ناونراوە لە دوای وشەی فەڕەنسی بە مانای ویلی بچوک کە بە ئەگەری زۆرەوە گەشەی پێدراوە و وەرگیراوە لە یاری ئیتاڵی بیربی (ئینگلیزی : Biribi) لە یاریەکەدا، یاریزانێک ڕەنگە گرەوێک دابنێت لەسەر تەنها یەک ژمارە، گروپێکی جیاواز لە ژمارە، ڕەنگی سور یاخود ڕەش، یان ئایا ژمارەکە تاک دەبێت یاخود جوت، یان ئایا ژمارەکە بەرز دەبێت (19-36) یاخود نزم دەبێت (1-18).

بۆ ئەوەی ژمارەی براوە دیاری بکرێت، دابەشکار (دیەڵەر یاخود کروپیەر) ویلێک دەخولێنێتەوە بە ئاڕاستەیەکدا، دواتر تۆپێک لەسەر ویلەکە دەخولێنێتەوە بە ئاڕاستەی پێچەوانە لەسەر قەراغی ویلەکە دەست پێ دەکات. تۆپەکە هێواش دەبێتەوە و خێرایی لەدەست دەدات، دەچێتە سەر ڕوبەری لادانەکان ، و دواتر دەچێتە سەر ویلەکە و دەکەوێتە ناو یەکێک لە سی و حەوت خانە (تەنیا یەک سفر، لە شێوازی ڕۆلێتی ئەوروپی و فەڕەنسی) یاخود سی و هەشت خانە (دوو خانەی سفر، شێوازی ڕۆلێتی ئەمریکی) یاخود سی و نۆ خانە (سێ خانەی سفر، "ڕۆلێتی ساندس") کە هەر یەکێک لەم خانانە هەموویان ڕەنگ و ژمارەیان لەسەرە لەسەر ویلەکە. دواتر بردنەوەکان دەدرێن بە هەر کەسێک کە گرەوێکی سەرکەوتووی دانابێت.

مێژووی ڕۆلێت[دەستکاری]

یەکەم شێوازی ڕۆلێت داهێنرا لە سەدەی 18 لە فەڕەنسا. چەندین مێژوونوس لەو بڕوایەدان کە بلەیس پاسکاڵ (ئینگلیزی : Blaise Pascal) یەکەم شێوازی سەرەتایی داهێنا لە سەدەی 17ی زاینی لە گەڕانیدا بۆ ئامێری جوڵەی هەمیشەیی (ئینگلیزی :  perpetual motion machine).[١] میکانیزمی ڕۆلێت تێکەڵەیەکە لە یاریکردنی ویل کە داهێنرا لە 1720 و یاری ئیتاڵی بێریبی.

یاریەکە بەم شێوازەی ئێستا دەکرێت و بەردەوام بووە لە 1796ەوە لە پاریس. یەکەم وەسفکردن و باسکردنی یاری ڕۆلێت لەم شێوازەی ئێستایە دۆزراوەتەوە لە ڕۆمانێکی فەڕەنسی بە ناوی لا ڕۆلێت (فەڕەنسی : La Roulette, ou le Jour) لەلایەن (Jaques Lablee)، کە باسی ویلی ڕۆلێت دەکات لە ڕۆیاڵ پالایس لە پاریس لە ساڵی 1976. باسکردن و وەسفکردنەکە لە ناویدا باسی خانەکانی خاوەن جێگای تێدایە (ئینگلیزی : house pockets)، "دوو خانە هەیە کە حیجز کراون بۆ بانک، کە لە سودی بیرکاریەوە وەرگیراون." دواتر وەسفی ڕێکخستنەکە دەکات کە کراوە، "... دوو بۆشایی گرەوکردن لەناویاندا دوو ژمارەی بانک، سفر و دوو سفر". کتێبەکە بڵاوکرایەوە لە 1801. تەنانەت سەرچاوەیەکی زوتری یاریەک بەم ناوەوە بڵاوکرایەوە لە ڕێکخستنەکاندا بۆ فەڕەنسای نوێ (کیوبیک) لە 1758، کە یاریەکانی "زار، هۆکا، فارۆ و ڕۆلێت" قەدەغە کرد.

ویلەکانی ڕۆلێت کە بەکاردەهێنران لە گازینۆکانی پاریس لە کۆتاییەکانی 1790 ڕەنگی سوری هەبوو بۆ یەک سفر و ڕەنگی ڕەش بۆ دوو سفر. بۆ ئەوەی توشی ئاڵۆزی نەبێت، ڕەنگی سەوز دانرا بۆ سفرەکان لە ویلەکانی ڕۆلێت لە سەرەتایی ساڵانی 1800.

لە 1843، لە گازینۆی سپای شاری ئەڵمانی باد هۆمبەرگ (ئینگلیزی :  Bad Homburg)، هەردوو فەڕەنسی فرانچس و لویس بلانک شێوازی ویلی ڕۆلێتی تەنیا یەک 0 یان داهێنا بۆ ئەوەی ڕکابەری بکەن لەگەڵ گازینۆکانی تر کە ویلی نەریتیان پێشکەش دەکرد بە خانەکانی خاوەن جێگای یەک سفر و دوو سفر.[٢]

لە هەندێ شێوازی کۆنی ویلەکانی ڕۆلێتی ئەمریکی، ژمارەکان لە 1 بۆ 28 بوون، لەگەڵ خانەیەکی یەک سفر، خانەیەکی دوو سفر، و هەڵۆیەکی ئەمریکی. خانەی هەڵۆکە، کە هێمای ئازادی ئەمریکایە، خانەیەکی خاوەن جێگا بوو کە سودی زیادەی بۆ گازینۆکە هەبوو. بە زووی، ئەم نەریتە لەناوبرا و لەوکاتەوە ویلەکە تەنیا خانەی ژمارەکان لە خۆ دەگرێت. بە پێی هۆیڵ "یەک 0، دوو 0، و هەڵۆ هیچ کاتێک بەربەست نین؛ بەڵام کاتێک تۆپەکە دەچێتە هەر یەکێک لەمانە، خاوەن بانک هەموو شتەکان لەسەر مێزەکە بۆ خۆی دەبێت، بێجگە لەوەی کە ڕەنگە گرەوی دانابێت لەسەر یەکێک لەمانە، کە بیست-حەوت هێندە دەدات بۆ گرەوێکی وا، کە ئەمەش کۆی هەموو گرەوەکانە کە دەدرێت لە کاتی دانانی گرەو لەسەر تەنیا یەک خانە".

لە سەدەی 19ی زاینیدا، ڕۆلێت بە هەموو ئەوروپا و ئەمریکادا بڵاو بۆوە، بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین و خۆشەویسترین یاری گازینۆ. کاتێک حکومەتی ئەڵمانی قومارکردنی لەناوبرد لە ساڵانی 1860، خێزانی بلانک گواستیانەوە بۆ دواین بەگەڕخستنی گازینۆ کە بە یاسایی ماوەتەوە لە ئەوروپا لە مۆنی کارلۆ، کە لەوێ ماڵی پیرۆزی قومارکردنیان دروست کرد بۆ بەناوبانگ و دەوڵەمەندەکانی ئەوروپا. لێرە بوو کە ویلی ڕۆلێتی یەک سفر بوو بە یاری سەرەکی، و بە درێژایی ساڵەکان گواسترایەوە بۆ تەواوی جیهان، بێجگە لە ئەمریکا کە ویلی دوو سفر هەر لە پێشەوەی ڕکابەریەکە مایەوە.

لە ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ویلی دوو سفری فەڕەنسی ڕێگای خۆی خۆشتر کرد لە ویلایەتی میسیسیپی (ئینگلیزی : Mississippi) بۆ ئۆرلیەنسی نوێ، و دواتر بەرەو خۆرئاوا. لێرە بوو کە بەهۆی کێشەی فێڵکردن لەلایەن هەردوو وەگەڕخەر و قومارکەرانەوە، ویلەکە لەسەرەوەی مێزەکە دانرا بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە هەبوونی ئامێرەکان بە شارەوەی لەناو مێزەکە یاخود ویلەکە، و ڕێکخستنی گرەوکردنی سادە کرد. ئەمەش بەرەو یاری ڕۆلێتی شێوازی-ئەمریکی ڕۆیشت. یاریە ئەمریکیەکە گەشەی پێدرا لەناو قومارکردندا لە نێوان هەرێمە تازەکان کە یاریە کاتیەکانیان تێدا دروست بووە، لەگەڵ ئەوەیە یاریە فەڕەنسیەکە گەشەی کرد لەگەڵ شێواز و وچان لە مۆنتی کارلۆ.

لە ماوەی بەشی یەکەمی سەدەی 20دا، تەنیا شارۆچکەکانی گازینۆ لە مۆنتی کارلۆ بوو لەگەڵ ویلی نەریتی فەڕەنسی یەک سفر، و لاس ڤێگاس بە ویلی ئەمریکی دوو سفر. لە ساڵانی 1970دا، گازینۆکان دەستیان کرد بە گەشانەوە لە جیهاندا. لە 1996 یەکەم گازینۆی ئۆنلاین، بە گشتی بڕوا وایە کە ئینتەر گازینۆ (ئینگلیزی:  InterCasino) بێت، وایکرد کە بتوانیت ڕۆلێتی ئۆنلاین بکەیت. تا 2008، سەدان گازینۆ هەبوو لە جیهاندا کە یاریەکانی ڕۆلێت پێشکەش بکەن. ویلی دوو سفر بەکاردەهێنرا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، کەنەدا، ئەمریکای باشور و دورگەکەنای کاریبی، لە کاتێکدا ویلی یەک سفر جێگاکانی تری داگیر کرد.

لە وڵاتانی ئاسیا و عەرەبی لە ئێستادا زانیاری زۆر لەسەر ڕۆلێت و یاریزان هەیە، هەرچەندە بەشێکی ئەم وڵاتانە لە ڕووی یاساییەوە یاریەکانی قومارکردنی ئۆنلاینیان قەدەغە کردووە، بەڵام لە ڕێگەی گازینۆی ئۆنلاین هەزاران یاریزان لە وڵاتەکان بەشداری دەکەن و چەندین گازینۆی ئۆنلاین هەیە کە تەرکیزی خستۆتە سەر ئەو ناوچەیە.[٣]

کۆی گشتی هەموو ژمارەکان لەسەر ویلی ڕۆلێت (لە 0 بۆ 36) دەکاتە 666، کە بریتیە لە "ژمارەکانی گیانەوەر" (ئینگلیزی : Number of the Beast).[٤]

ڕێساکانی یاریکردن لە بەرامبەر گازینۆیەک[دەستکاری]

یاریزانەکانی ڕۆلێت بژاردەی هەمەجۆری گرەوکردنیان هەیە. دانانی گرەوی ناوەوە (ئینگلیزی : inside bets) یان دانانی ژمارەیەکی دیاریکراوە کە تۆپەکە دەچێتە خانەکەی، یاخود چەند دانەیەکی کەم لە خانەکان لەسەر بنەمای ڕێکخستنی ژمارەکان. یاریزانەکانی کە ئارەزوو دەکەن گرەو دابنێن لەسەر گرەوی دەرەوە ئەو گرەوانە هەڵدەبژێرن کە گروپێکی گەورەتری خانەکان هەڵدەبژێرن، ڕەنگی خانەکان، یاخود ئایا ژمارەی براوە تاک دەبێت یاخود جوت. پۆینتی براوە بۆ هەر یەکێک لەم جۆرە گرەوانە لەسەر بنەمای ئەگەرەکانن.

مێزی ڕۆلێت بە گشتی بەرزترین بڕی گرەو و نزمترین بڕی گرەو دادەنێن، و ئەم ڕێسایەنەش جێبەجێ دەکرێن بە جیا بۆ هەموو گرەوەکانی ناوەوە و دەرەوەی یاریزانێک بۆ هەر خولاندنەوەیەک. بۆ گرەوەکانی ناوەوە لە مێزەکانی ڕۆلێت، هەندێ لە گازینۆکان ڕەنگە چیپی مێزی ڕۆلێتی جیاواز بەکاربهێنن بە ڕەنگی هەمەجۆر بۆ جیاکردنەوەی یاریزانەکان لەسەر مێزەکە. یاریزانەکان دەتوانن بەردەوام بن لەسەر گرەو دانان کە تۆپەکە دەخولێتەوە لەسەر ویلەکە هەتا ئەوکاتەی کە دابەشکارەکە دەڵێن گرەوی تر نییە " no more bets" یاخود "rien ne va plus".

کاتێک ژمارەی براوە و ڕەنگەکەی دیاری دەکرێت لەلایەن ویلی ڕۆلێتەکە، دابەشکارەکە نیشانەیەک دەخاتە سەر ئەو جێگایە، هەروەها ناسراوە بە دۆڵی (dolly) لەسەر ئەو ژماراە براوەیەی لە ڕێکخستنی مێزی ڕۆلێتەکە هەیە. کاتێک دۆڵی خرایە سەر مێزەکە، هیچ یاریزانێک ناتوانێت گرەو دابنێت، گرەوەکانی کۆکاتەوە ، یاخود هەر گرەوێک لابدات لەسەر مێزەکە. دابەشکارەکە دواتر هەموو گرەوە دۆڕاوەکان لادەبات بە دەست یاخود بە لار کردنەوە، و هەموو پارەدانەکان دیاری دەکات کە ماون لەسەر گرەوە سەرکەوتووەکانی ناوەوە و دەرەوە. کاتێک دابەشکارەکە لە پارەدانەکان تەواو بوو، نیشانەکە لا دەبات لەسەر بۆردەکە و یاریزانەکان دەتوانن بردنەوەکانیان کۆ بکەنەوە و گرەوی نوێ دابنێن. چیپە براوەکان دەمێننەوە لەسەر بۆردەکە.

ڕۆلێتی کالیفۆرنیا[دەستکاری]

لە 2004، کالیفۆرنیا شێوازێکی ڕۆلێتی بە یاسایی کرد ناسراو بوو بە ڕۆلێتی کالیفۆرنیا[٥]. بە یاسا، یاریەکە پێویست بوو کاردەکان بەکاربهێنێت نەک خانەکان لەسەر ویلی ڕۆلێت بۆ ئەوەی ژمارەی براوە هەڵبژێردرێت.

زنجیرەی ژمارەی ویلی ڕۆلێت[دەستکاری]

خانەکانی ویلی ڕۆلێت ژمارە کراون لە 0 بۆ 36.

لە ژمارەکانی مەودای 1 بۆ 10 و 19 بۆ 28، ژمارە تاکەکان سورن و جوتەکان ڕەشن. لە مەودای ژمارەکانی 11 بۆ 18 و 29 بۆ 36، ژمارە تاکەکان ڕەشن و جوتەکان سورن.

خانەیەکی ژمارەی سەوز هەیە کە 0 (سفر) تێدایە. لە ڕۆلێتی ئەمریکی، خانەی دووەمی سەوز هەیە کە ژمارەی 00 تێدایە. ڕیزبەندی ژمارەکان لەسەر ویلی ڕۆلێت بەیەکەوە لکاون لەسەر ئاڕاستەی میلی کاتژمێر لە زۆربەی گازینۆکان بەم شێوەیەی خوارەوە:

ویلی یەک-سفر

0-32-15-19-4-21-2-25-17-34-6-27-13-36-11-30-8-23-10-5-24-16-33-1-20-14-31-9-22-18-29-7-28-12-35-3-26

ویلی دوو-سفر

0-28-9-26-30-11-7-20-32-17-5-22-34-15-3-24-36-13-1-00-27-10-25-29-12-8-19-31-18-6-21-33-16-4-23-35-14-2

ویلی سێ-سفر

0-000-00-32-15-19-4-21-2-25-17-34-6-27-13-36-11-30-8-23-10-5-24-16-33-1-20-14-31-9-22-18-29-7-28-12-35-3-26

نەخشەی مێزی ڕۆلێت[دەستکاری]

ڕوبەری گرەوکردنی داپۆشراو لەسەر مێزی ڕۆلێت ناسراوە بە نەخشە (ئینگلیزی :  layout). ئەم شێواز و نەخشەیە یاخود یەک-سفرە یان دوو-سفر.

شێواز و ستایڵی نەخشی ئەوروپی تەنیا یەک سفری هەیە، و ستایڵی نەخشەی ئەمریکی بە گشتی دوو-سفری هەیە. شێوەی ئەمریکی مێزی ڕۆلێت کە لە لایەکی کۆتایەکەیدا ویلێک هەیە ئێستا لە زۆرترین گازینۆکان بەکاردێت بەهۆی هەبوونی قازانجێکی زیاتری خاوەن جێگا بە بەراورد بە شێوەی ئەوروپی.[٦]

شێوازی مێزی فەڕەنسی لەگەڵ هەبوونی ویلێک لە ناوەڕاستدا و نەخشەی یاریەکە لە هەر لایەکی ویلەکە زۆر کەم دەبینرێت لەدەرەوەی مۆنتی کارلۆ.

جۆرەکانی گرەو[دەستکاری]

لە ڕۆلێتدا، گرەوەکان دەکرێت یان گرەوی ناوەوە بن یاخود دەرەوە.[٧]

گرەوەکانی ناوەوە[دەستکاری]

ناو دەربارە جێگای دانانی چیپ
ڕاستەوخۆ/تەنیا گرەو کردن لەسەر تەنیا ژمارەیەک بەتەواوی لەسەر ژمارەکە دادەنرێت
جیاکردنەوە گرەو لەسەر دوو ژمارەی ستونی و ئاسۆی لەسەر قەراغی ژمارەکان (بۆ نموونە : 14-17 ، یان 8-9) لەسەر قەراغی ژمارەکان
شەقام گرەو دانان لەسەر سێ ژمارەی یەک لە دوای یەک لە هێڵی ئاسۆیی (نموونە : 7-8-9) لەسەر قەراغی دەرەوەی ژمارەکان لەسەر هەر لایەکی کۆتایی هێڵەکە
کۆرنەر / چوارگۆشە گرەو دانان لەسەر چوار ژمارە کە لە سوچێکدا یەک دەگرن (نموونە : 10-11-13-14) لەسەر سوچەکەی چوارگۆشەکە
شەش هێڵ / دوو شەقام گرەو کردن لەسەر شەش ژمارەی یەک لە دوای یەک کە لە دوو هێڵی ئاسۆیی پێکدێن (نموونە: 31-32-33-34-35-36). لەسەر سوچی دەرەوەی کە هاوبەشە لەگەڵ هەردوو هێڵەکە لەسەر دوو ژمارەکەی چەپ یاخود دوو ژمارەکەی ڕاست.
سیان A three-number bet that involves at least one zero: 0-1-2 (either layout); 0-2-3 (single-zero only); 00-2-3 (double-zero only) لەسەر سوچی هاوبەشی هەر سێ ژمارە هەڵبژێردراوەکە
یەکەم چوار گرەو دانان لەسەر 0-1-2-3-4 (تەنیا نەخشەی یەک-سفر) لەسەر سوچی دەرەوە کە هاوبەشە لە نێوان 0-1 یاخود 0-3
شەبەکە گرەو دانان لەسەر 0-00-1-2-3 (تەنها نەخشەی دوو-سفر لەسەر سوچی دەرەوە کە هاوبەشە لە نێوان 0-1 یاخود 00-3

گرەوەکانی دەرەوە[دەستکاری]

گرەوەکانی دەرەوە بە گشتی بڕی پارەدانیان کەمترە لەگەڵ ئەگەری باشتری بردنەوە. بێجگە لەوەی ئاماژەمان پێکرد، هەموو ئەم گرەوانە دەدۆڕێت ئەگەر خانەی سفر دەربچێت.

1 بۆ 18 (نزم یاخود مانکێ)، یان 19 بۆ 36  (بەرز یاخود پاسێ)

گرەوێک کە ژمارەکە لە نێوان مەودایەکی هەڵبژێردراو لەو دوانە بێت.

سور یان ڕەش (Rouge ou Noir)

گرەوێک کە ژمارەکە ڕەنگێکی هەڵبژێردراو بێت.

جوت یان تاک (Pair ou Impair)

گرەوێک کلە ژمارەکە جۆرەکەی هەڵبژێردراو بێت.

گرەوی دەرزەن

گرەوێک کە ژمارەکە لە دەرزەنێکی هەڵبژێردراو بێت: یەکەم: (1-12 Première douzaine یان  P12)، دووەم ( 13-24 Moyenne douzaine یان M12)، یاخود سێیەم (25-36، Dernière douzaine یان  D12).

گرەوی هێڵی ستونی

گرەوێک کە ژمارەکە لە یەکێک لە هێڵە ستونیە هەڵبژێردراوەکانی 12 ژمارەی بێت، وەک 1-4-7-10 تا خوارەوە بۆ 34. چیپەکە دادەنرێت لەسەر ئەو بۆشایەیی خوار کۆتا ژمارە لەسەر ئەم ڕیزبەندیە.

گرەوی مار

گرەوێکی تایبەت کە ژمارەکانی 1، 5 ، 9 . 12، 14 ، 16 ، 19، 23 ، 27، 30، 32، و 34 دەگرێت. هەمان بڕی پارەدانی وەک گرەوی دەرزەنی هەیە و ناوەکانی وەک زیک زاک (ئینگلیزی: zigzagging) ، شێوازی وەک مار کە بەم ژمارانەدا دەڕوات. گرەوی مار لە هەموو گازینۆکان بەردەست نییە؛ کاتێک ڕێگەپێدراوە، چیپەکە دادنەرێت لە سودی خوارەوەی چوارگۆشەی 34 کە سنوری هەیە لەگەڵ خانەکانی گرەوی 19-36. هەندێ لە نەخشەکانی یاریەکە ئەم گرەوە دەست نیشان دەکەن لەگەڵ مارێکی دوو-سەر کە دەڕوات لە 1 بۆ 34، و گرەوەکە دەتوانرێت دابنرێت لەسەر سەری مارەکە لە هەر لایەکی لەشی.

لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، گرەوەکانی دەرەوە (نزم/بەرز، سور/ڕەش، جوت/تاک) ئەنجامەکەی تەنیا دۆڕاندنی نیوەی گرەوەکەت دەبێت ئەگەر خانەی سفر دەربچێت.

مێزی ئەگەرەکانی گرەو[دەستکاری]

نرخی پێشبینیکراوی گرەوی 1$ (بێجگە لە حاڵەتی تایبەتی گرەوەکانی هێڵی بەرز)، بۆ ڕۆلێتی ئەوروپی و ئەمریکی، دەتوانرێت هەژمار بکرێت بەم شێوەیە

e x p e c t e d v a l u e = 1 n ( 36 − n ) = 36 n − 1 , {\displaystyle \mathrm {expectedvalue} ={\frac {1}{n}}(36-n)={\frac {36}{n}}-1,}

کاتێک س ژمارەی خانەکانە لەسەر ویلەکە

گرەوی سەرەتایی کە دەگەڕێتەوە لەگەڵ ئەو پارەدانەی ئاماژەمان پێکرد ئەگەر بەو جۆرە بێت؛ دەتوانرێت بە ئاسانیی دیاری بکرێت کە ئەم هاوکێشەی پارەدانە نرخی پێشبینی کراوی قازانج دەبێت بە سفر ئەگەر تەنیا 36 ژمارە هەبێت (گازینۆکە ڕەنگە ئیفلاس بکات). هەبوونی 37 یاخود ژمارەی زیاتر قازانج دەدات بە گازینۆکە.

سودی خاوەن گازینۆ[دەستکاری]

تێکڕای خاوەن گازینۆ یان سودی خاوەن جێگا (هەروەها پێی دەوترێت نرخی پێشبینیکراو) ئەو بڕەیە کە یاریزان دەیدۆڕێنێت لەسەر هەر گرەوێک کە دایدەنێت، بە تێکڕا. ئەگەر گرەوەکانی یاریزانێک لەسەر ژمارەیەکی تەنیا لە یاری ئەمریکی ئەگەری 38/1 هەیە کە یاریزان 35 جار گرەوەکە بباتەوە، و 38/37 ئەگەر هەیە کە یاریزان گرەوەکەی بدۆڕێنێت. نرخی پێشبینیکراو:

−1 × 37⁄38 + 35 × 1⁄38 = −0.0526 (5.26% سودی گازینۆ)

بۆ ڕۆلێتی ئەوروپی، ژمارەیەکی تەنیا 37/1 دەیباتەوە و 37/36 دەدۆڕێت

−1 × 36⁄37 + 35 × 1⁄37 = −0.0270 (2.70% سودی گازینۆ)

بۆ ویلی سێ-سفر، ژمارەیەکی تەنیا 39/1 دەیباتەوە و 39/38 دەدۆڕێت:

−1 × 38⁄39 + 35 × 1⁄39 = −0.0769 (7.69% سودی گازینۆ)

گرەوەکانی بانگکراو یاخود گرەوەکانی ڕاگەیەندراو[دەستکاری]

هەرچەندە زۆربەی کاتەکان پێی دەوترێت گرەوەکانی بانگکراو (ئینگلیزی : call bets) لە ڕوی تەکنیکیەوە ئەم گرەوانە زیاتر دەقیقن بەراورد بە گرەوەکانی ڕاگەندراو (ئینگلیزی : announced bets). جیاوازی یاسایی لە نێوان "گرەوی بانگکراو" و "گرەوی ڕاگەیەندراو" ئەوەیە کە "گرەوی بانگکراو" گرەوێکە کە لە لایەن یاریزانەکەوە دەکرێت بە بێ ئەوەی هیچ پارەیەک دابنێت لەسەر مێزەکە بۆ تێچوی گرەوەکەی دەیکات. لە زۆربەی یاساکاندا ( بەناوبانگترینیان بەریتانیا) ئەمە دادەنرێت بە قومارکردنی متمانە و قەرز و هەروەها نایاساییە. "گرەوی ڕاگەیەندراو" گرەوێکە کە دادەنرێت لەلایەن یاریزانەکە و لە هەمان کاتدا دەست بەجێ پارەی پێویستی بڕی گرەوەکە دادەنێت لەسەر مێزەکە، پێش ئەوەی ئەنجامی خولاندنەوەکە یان دەستەکە بزانرێت.

چەند زنجیرە ژمارەیەکی جیاواز هەیە لە ڕۆلێتدا کە ناوی تایبەتیان پێوە لکێنراوە. باوترینیان ئەو گرەوانەن کە ناسراون بە "گرەوەکانی فەڕەنسی" و هەر یەکێکیان بەشێک لەسەر ویلەکە دیاری دەکات، جۆری گرەوی فەڕەنسی و ئەڵمانی هەیە وەک ناو و ناونیشانی ئەم گرەوانە. زنجیرەکان لەسەر بنەمای ژمارەی دیاریکراون کە لە تەنیشت یەک دانراون لەسەر ویلی ڕۆلێت. هەموو گازینۆیەک ئەم گرەوانە پێشکەش ناکات و هەندێکیان گرەوی زیاتر و یاخود هەمەجۆر لەسەر ئەمانە پێشکەش دەکەن.

دراوسێکانی سفر (Voisins du zero)[دەستکاری]

ئەمەش ناوێکە، کە بە دەقیق تر پێی دەوترێت " grands voisins du zéro"، بۆ ئەو 17 ژمارەیەیە کە دانراون لە نێوان 22 بۆ 25 لەسەر ویلەکە، لەناویاندا 22 و 25 خۆشیان دەگرێتەوە. زنجیرەکە بریتیە لە 25-2-21-4-19-15-32-0-26-3-35-12-28-7-29-18-22 (لەسەر ویلی یەک-سفر).

نۆ دانە چیپی گرەو یاخود چەند دانەیەک دەبێت بە گرەو، دوو چیپ دادەنرێت لەسەر سێ ژمارەی 0-2-3؛ یەکێک لەسەر 4-7 بە جیا؛ یەکێک لەسەر 12-15، یەکێک لەسەر 21-18؛ یەکێک لەسەر 22-19؛ دوو لەسەر سوچی 29-28-26-25؛ و یەکێک 35-32.

یاری سفر (Jeu zero)[دەستکاری]

یاری سفر، هەروەها ناسراوە بە zero spiel( spiel وشەیەکی ئەڵمانیە بە مانای یاری یاخود یاریرکدن)، ناوی ئەو ژمارانەیە کە نزیکن لە سفر. هەموو ژمارەکان لە یاری سفر بەشدار دەبن لەم جۆرە، بەڵام جیاواز دادەنرێن. گرەوی ژمارەکانی کە دادەنرێت بریتیە لە 15-32-0-26-3-35-12.

گرەوەکە لەناویدا چوار چیپ بەکار دێت. سێ چیپ دەکرێتە سەر جیابوەکان و یەک چیپیش لەسەر ژمارەیەکی تەنیا؛ یەک چیپ لەسەر 3-0 ، یەک چیپ لەسەر 15-12، یەک دانە لەسەر 35-32 و یەک چیپیش بەتەنیا لەسەر ژمارە 26.

ئەم جۆرە لە گرەو بەناوبانگە لە ئەڵمانیا و چەندین گازینۆی ئەوروپی. هەروەها پێشکەش دەکرێت وەک گرەوی 5-چیپ لە زۆربەی گازینۆکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپی. وەک گرەوی 5-چیپ، هەروەها ناسراوە بە "zero spiel naca" و لەناویدا، لەگەڵ ئەو چیپانەی دایدەنێیت و لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد، یەک گرەویش لەسەر ژمارە 19 دادەنرێت.

تاکتیک و ستراتیژیەکانی گرەوکردن[دەستکاری]

بە درێژایی ساڵەکان، چەندین خەڵک هەوڵیانداوە کە لە گازینۆ ببەنەوە، و ڕۆلێت بگۆڕن – کە خۆی یاریەکە دروستکراوە بۆ ئەوەی گازینۆ قازانج بکات – بە یەکێک لە یاریەکانی کە یاریزان بتوانێت پێشبینی بردنەوە بکات. زۆربەی کاتەکان ئەمە بە هۆی بەکارهێنانی سیستەمەکانی گرەوکردن بووە، ستراتیژیەکان کە دەڵێت دەتوانرێت لە سودی گازینۆ ببرێتەوە بە دروستکردنی هاوکێشەیەکی تایبەتی گرەوەکان، کە بە زۆری لەسەر بنەمای هەوەسی قومارکەرەکەیە (ئینگلیزی :  gambler’s fallacy)، ئەو بیرۆکەیەیە کە ئەنجامەکانی ڕابردوو ڕێبەریەکە بۆ داهاتوو ( بە نموونە، ئەگەر ویلێکی ڕۆلێت لە 10 جاری پێشوو ڕەنگی سور دەرچووە لەسەر یەک، کە واتە سور لە خولاندنەوەی داهاتوو کەمتر ئەگەری هەیە ئەگەر کۆتا خولاندنەوە ڕەش بوو). هەموو سیستەمەکانی قومارکردنی کە پشت بە هاوکێشەیەک دەبەستن کاتێک تاقی دەکرێنەوە لەسەر ئەو یاریانەی سودی گازینۆ، لە تێکڕاو و ئەنجامدا یاریزانەکە پارە دەدۆڕێنێت.[٨]

جۆرەکانی سیستەمی گرەوکردن[دەستکاری]

سیستەمەکانی گرەوکردن لە ڕۆلێت دابەش دەبێت بۆ دوو جۆری سەرەکی : سیستەمکانی پێشکەوتنی نەرێتی کە ئەمە لەناویدا زیادکردنی بڕی گرەوەکەتە کاتێک دەدۆڕێیت. ئەمەش باوترین جۆری سیستەمی گرەوکردنە. ئامانجی ئەم سیستەمە ئەوەیە کە دۆڕاندنەکانت بەخێرایی وەرگریتەوە تا بتوانیت بگەیتەوە بە جێگای بردنەوە بە خێراتر دوای چەند دۆڕاندنێک لەسەر یەک. ئەم شێوە سیستەمانە بچوکن بەڵام بردنەوەی بە دوادا دێت دوای دۆڕاندنی زۆر. نمونەی سیستەمەکانی پێشکەوتنی نەرێنی لەناویدا سیستەمی مارتینگەیڵ (ئینگلیزی :  Martingale)، سیستەمی فایبۆناچی ، سیستەمی لابۆچێرێ، و سیستەمی دی ئالمبێرت.

سیستەمەکانی پێشکەوتنی ئەرێنی لەناویدا زیاد کردنی بڕی گرەوەکەتە کاتێک دەیبەیتەوە. ئامانجی ئەم سیستەمانە یان قۆستنەوەی ئەو بردنەوە لەسەر یەکانەیە (نمونە: سیستەمی پارۆڵی) یان سود وەرگرتنە لەو گۆڕینی بەختەت بۆ ئەوەی بە خێرایی دۆڕاندنەکانی پێشوو بهێنیتەوە ( نمونە. چەماندنەوەی ئۆسکار). کاریگەری و شێوەی ئەم سیستەمانە کە وا باس دەکرێت بەڵام دۆڕاندنی بەردەوام هەندێ کات بردنەوەی گەورەی بەدوادا دێت. [٩]

سیستەمی پێچەوانەی مارتینگەیڵ[دەستکاری]

سیستەمی پێچەوانەی مارتینگەیڵ، کە هەروەها ناسراوە بە سیستەمەکانی پارۆلی (ئینگلیزی :  parole)، لەسەر بیرۆکەی ستراتیژی گرەوی مارتینگەیڵ، بەڵام بە پێچەوانەوە. لە باتی دوو هێندە کردنی گرەوەکەت دوای هەر دۆڕاندنێک، قومارکەرەکە دوو هێندەی گرەوەکەی دەکات دوای هەموو بردنەوەیەک. سیستەمەکە هەستی ئەوە دروست دەکات کە ئەو مەترسیە لابدەیت کە زیاتر گرەو بکەیت کاتێک دەدۆڕێیت، بەڵام. لە ڕاستیدا هەمان کێشەی ستراتیژی مارتینگەیڵی هەیە. بە دوو هێندەکردنی گرەوەکانت دوای هەموو بردنەوەیەک، کەسێک وای لێدێت کە بەردەوام گرەو بکات هەتا یان لە یاریرکدن دەوەستێ، یان هەمووی دەدۆڕێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Blaise Pascal | Lemelson". lemelson.mit.edu. Retrieved 2022-04-13.
  2. ^ "History of Roulette – Origins & Evolution". www.roulettesites.org. Retrieved 2022-04-13.
  3. ^ bestarabcasino (2021-08-09). "دليل روليت اون لاين للعرب 2022 | Best Arab Casino" (بە عەرەبی). Retrieved 2022-04-13.
  4. ^ Weisstein, Eric W. "Beast Number". mathworld.wolfram.com. Retrieved 2022-04-13.
  5. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. Retrieved 2022-04-13.
  6. ^ "Predicting the outcome of roulette". ResearchGate. Retrieved 2021-03-24.
  7. ^ Scarne, John (1986). Scarne's new complete guide to gambling. New York: Simon & Schuster. p. 403. ISBN 0-671-63063-6.
  8. ^ "The Truth about Betting Systems - Wizard of Odds". wizardofodds.com. Retrieved 2022-04-13.
  9. ^ "Roulette Systems | Simulations Of The Most Popular Systems". www.roulettestar.com. Retrieved 2022-04-13.