ڕۆستەم قاسمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆستەم قاسمی
قاسمی لە ساڵی ۲۰۱۸
رستم قاسمی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٥ی ئایاری ١٩٦٤ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شیراز لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٥٨ ساڵ ژیاوە)
تاران لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەسیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Order of Service لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەMinister of Roads and Urban Development (٢٠٢١–٢٠٢٢)، Minister of Petroleum of Iran (٢٠١١–٢٠١٣) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankژەنەڕاڵ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لقھێزی قودس (٢٠١٣–٢٠٢٠)، Navy of the Army of the Guardians of the Islamic Revolution ( – دەیەی 1990) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ڕۆستەم قاسمی (بە فارسی: رستم قاسمی‎؛ ٥ی ئایاری ١٩٦٤ – ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢) ئەفسەری سەربازی و سیاسەتوانێکی بناژۆخوازی ئێرانی بوو، کە وەکوو وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان لە دەوڵەتی سێزدەیەمدا کاری کرد.[١] ئەو ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٣ وەزیری نەوت لە دەوڵەتی دەیەمدا بوو.[٢] قاسمی لە ساڵی ١٩٨١ەوە بووبە ئەندامی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و لە شەڕی ئێران و عێراقدا بەشداری کرد. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٠، فەرماندەی بنکەی بیناسازیی خاتەمولئەنبیا بوو و پێشتر وەکوو جێگری ئابووریی سوپای قودس کاری دەکرد.[٣][٤][٥]

ژیاننامە[دەستکاری]

ڕۆستەم قاسمی لە ٥ی ئایاری ١٩٦٤ لە گوندی سەرگاھی سەر بە شارستانی مێھر لە پارێزگای فارس لەدایکبوو.[٦] لە ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە کرد و لە شەڕی ئێران و عێراقدا بەشدار بوو. لە شەڕدا بریندار بوو و بووبە جانباز.[٧] ئەو خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیا بوو و ھەروەھا بڕوانامەی ماستەری ئەندازیاریی شارستانی بەشێوەی پەروەردە لە ڕێگای دوورەوە لە زانکۆی تەکنەلۆژیای ئەمیر کەبیر، لقی گەرمساری پارێزگای سمنان ھەبوو.[٨][٩]

دوای شەڕی ئێران و عێراق پەیوەندی بە بنکەی خاتەمولئەنبیاوە کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٦ لە دوای عەبدولڕەزا عابید کرایە فەرماندەی ئەو بنکەیە.[١٠] لە ئابی ٢٠١٠، دوای دەرکردنی مەسعوود میرکازمی، لەلایەن مەحموود ئەحمەدینەژادەوە پێشنیارکرا بۆ پۆستی وەزیری نەوت و لە ١٢ی ئابدا دەنگی متمانەی پەرلەمانی بەدەستھێنا وەکوو دوایین وەزیری نەوتی دەوڵەتی دەیەم. دوای ئەوەی قاسمی وەک وەزیری نەوت ھەڵبژێردرا، تیمۆسی گایتنەر ھۆشداریدا کە ئەمڕۆکە وەزارەتی نەوتی ئێران کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی سپای پاسداران.[١١]

سزا نێونەتەوەیییەکان[دەستکاری]

ناوی ڕۆستەم قاسمی وەک فەرماندەی بنکەی خاتەمولئەنبیا لە پێڕستی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش،[١٢] حکوومەتی فێدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا و ئوسترالیادا جێی گرتبوو، بەڵام دوای ئەوەی بووبە وەزیر، ناوی لە پێڕستی سزا نێونەتەوەیییەکان لابردرا.[١٣] ھەروەھا لە ٤ی ئەیلولی ٢٠١٩دا، وەزارەتی خەزێنەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پەیوەندی لەگەڵ تۆڕێکی گواستنەوەی نەوتی ژێر دەسەڵاتی سپای پاسداران، سزای بەسەر ڕۆستەم قاسمی و کوڕەکەیدا سەپاند. ئەم تۆڕە بە «تۆڕی نەوت لە خزمەت تیرۆریزمدا» ناسێندرا.[١٤][١٥]

وەزارەتی نەوت[دەستکاری]

قاسمی کە فەرماندەی بنکەی خاتەمولئەنبیای سپای پاسداران بوو، لەلایەن مەحموود ئەحمەدینەژادەوە بۆ پۆستی وەزیری نەوت بە پەرلەمان ناسێندرا. لە ٣ی ئابی ٢٠١١دا دەنگی متمانەی لە خولی ھەشتەمی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئیسلامی بە ٢١٦ دەنگی لەگەڵ بووبە وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران. بەشێک لە پەرلەمانتاران دژی ئەوە بوون کە ڕۆستەم قاسمی ببێتە وەزیری نەوت. عەلی موتەھیری، یەکێک لە نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن ڕایگەیاند: :ھەتا کەسێک ئەندامی سپای پاسداران یان ئەرتەش بێت، بە ھێزێکی سەربازی دادەنرێت و گونجاو نییە ببێتە وەزیر.»[١٦]

ئامێری نەوتیی فۆڕچوونا[دەستکاری]

لە سەردەمی وەزارەتی قاسمی لە دەوڵەتی مەحموود ئەحمەدینەژاد، ئامێری نەوتیی فۆڕچوونا لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی تورکییەوە بە کۆمپانیای ئەندازیاری و بیناسازیی دەریاییی ئێران فرۆشرا کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی ئێران، بەڵام سەرەڕای پێدانی ٨٧ ملیۆن دۆلار، ڕادەستی ئێران نەکرا.[١٧] چیرۆکی ونبوونی ئەم ئامێرە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا لە میدیاکان بڵاوکرایەوە، کاتێک ١٤ ئەندامی پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکدا داوایان لە سەرۆکی پەرلەمان کرد بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات.[١٨] لە کۆتاییدا لقی ١٦٣ی کۆمەڵەی کاروباری ئابووری سزای بەندکرانی بۆ پێنج تۆمەتباری دۆسیەی ئامێری نەوتی دەرکرد.[١٧] ڕۆستەم قاسمی پێشتر لە دەستدانی ئەو ئامێرە نەوتییەی ڕەتکردەوە و گوتبووی کە ئامێری نەوتی وەک پێنووس نییە کە ونبێت.[١٩]

ھەڵبژاردنی ٢٠٢١[دەستکاری]

قاسمی لە ئایاری ٢٠٢١دا کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران ڕاگەیاند.[٢٠] دوای کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی ڕاگەیاندنی کاندیدبوونەکەی، ئاژانسی ھەواڵی مێھر، ئاژانسی ھەواڵی میزان سەر بە دەزگای دادگەری، ئاژانسی ھەواڵی مەشریق، ڕاھ دانا و یانەی ڕۆژنامەنووسانی گەنج پشتڕاستیان کردەوە کە لەم کۆبوونەوەیەدا مایکرۆفۆنی دروستکراوی میدیاکانیان بەکارھێنراوە و بەخۆیان ئامادە نەبوون.[٢١] ئەو ناوی خۆی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکاندا بە ئامادەبوون لە بارەگای ھەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆ تۆمار کرد،[٢٢] بەڵام پێش ئەوەی ناوی کاندیدە شایستەکان لەلایەن ئەنجومەنی پارێزەرانەوە ڕابگەیەنرێت لە کاندیدبوون کشایەوە.[٢٣]

مردن[دەستکاری]

دوای ھەڵبژاردنی قاسمی وەکوو وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان لە ھاوینی ٢٠٢١دا، ھەندێک نیشانەی نەخۆشبوونی تێدا دیارکەوت.[٢٤] ئەو بەھۆی تووشبوون بە شێرپەنجە بۆ دەرمان ڕۆیشتە چین.[٢٥][٢٦] قاسمی دوو ھەفتە دوای کشانەوەی لە وەزارەتی ڕێگاوبان لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ و تەنیا یەک ڕۆژ دوای ناساندنی مێھرداد بەزرپاش وەکوو جێگرەوەی لە وەزارەتی ڕێگاوبان لەلایەن پەرلەمانەوە، کۆچی دواییی کرد.[٢٧] پرسەکەی ١١ی کانوونی یەکەم لە تاران بەڕێوەچوو.[٢٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "«قاسمی» وزیر راه و شهرسازی شد" (بە فارسی). ایسنا. 2021-08-25. Archived from the original on 26 اوت 2021. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ "نگاهی به سوابق اجرایی مهندس رستم قاسمی". Archived from the original on 22 دسامبر 2021. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ "معاون اقتصادی سپاه قدس: تحریم‌های حوزه نفتی محقق نشده‌است". ۳۰ بهمن ۱۳۹۹. Archived from the original on 22 دسامبر 2021. {{cite web}}: Check date values in: |date= و |archive-date= (help)
  4. ^ "حضور سردار رستم قاسمی در خبرگزاری تسنیم- عکس خبری تسنیم | Tasnim" (بە فارسی). خبرگزاری تسنیم | Tasnim. Archived from the original on 27 ژانویه 2022. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ "رستم قاسمی وزیر راه و شهرسازی شد" (بە فارسی). ایرنا. 2021-08-25. Archived from the original on 9 دسامبر 2022. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  6. ^ "زندگینامه: رستم قاسمی (۱۳۴۳)". Archived from the original on 9 ژوئن 2012. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  7. ^ "رستم قاسمی که بود؟ / از میدان دفاع مقدس تا جنگ اقتصادی". ۱۷ آذر ۱۴۰۱. Archived from the original on 8 دسامبر 2022. {{cite web}}: Check date values in: |date= و |archive-date= (help)
  8. ^ "مدرک دانشگاهی رستم قاسمی" (بە فارسی). آخرین خبر. 2021-05-12. Archived from the original on 23 مه 2021. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  9. ^ "دومین روز ثبت نام انتخابات ریاست جمهوری". 2021-05-12. {{cite web}}: |archive-url= requires |url= (help); Check date values in: |archive-date= (help); Missing or empty |url= (help)
  10. ^ "با فرماندهان قرارگاه سازندگی خاتم‌الانبیاء (ص)، از ابتدا تاکنون". ۲۳ آذر ۱۳۹۲. Archived from the original on 9 مه 2015. {{cite web}}: Check date values in: |date= و |archive-date= (help)
  11. ^ "نیکزاد: قاسمی لباس سپاه خود را درآورده است". ۵ مهر ۱۳۹۱. Archived from the original on 12 اکتبر 2013. {{cite web}}: Check date values in: |date= و |archive-date= (help) ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "رستم قاسمی، وزیر نفت پیشنهادی احمدی‌نژاد". ۵ مرداد ۱۳۹۰. Archived from the original on 9 دسامبر 2022. {{cite web}}: Check date values in: |date= و |archive-date= (help)
  13. ^ "پاسدار رستم قاسمی نامزد وزارت نفت ایران شد". رادیو فردا. Archived from the original on 12 سپتامبر 2021. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  14. ^ "تحریم شبکه نفتی و پاداش ۱۵میلیونی برای افشای چرخه مالی سپاه | DW | 04.09.2019". دویچه وله. Archived from the original on 26 مه 2021. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  15. ^ "تحریم‌های جدید آمریکا علیه سپاه قدس؛ تعیین پاداش برای اطلاعات از «چرخه مالی سپاه»". رادیو فردا. Archived from the original on 15 مه 2021. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  16. ^ "مجلس به چهار وزیر پیشنهادی رأی اعتماد داد". ۱۲ مرداد ۱۳۹۰. Archived from the original on 22 نوامبر 2022. {{cite web}}: Check date values in: |date= و |archive-date= (help)
  17. ^ ئ ا "متهمان پرونده دکل نفتی گمشده به زندان محکوم شدند". ۱۸ فروردین ۱۳۹۸. Archived from the original on 22 نوامبر 2022. {{cite web}}: Check date values in: |date= و |archive-date= (help)
  18. ^ "زنگنه: فردی با سفارش احمدی‌نژاد یک‌شبه ۳۰ دکل نفتی خرید". ۱ آذر ۱۴۰۱. Archived from the original on 15 مه 2018. {{cite web}}: Check date values in: |date= و |archive-date= (help)
  19. ^ "وزیر نفت می‌گوید متخلف پرونده خریدهای نفتی با دستور مکتوب احمدی‌نژاد اقدام کرده‌است". ۲۱ مرداد ۱۳۹۶. Archived from the original on 22 نوامبر 2022. {{cite web}}: Check date values in: |date= و |archive-date= (help)
  20. ^ ""رستم قاسمی" کاندیداتوری خود در انتخابات ۱۴۰۰ را رسماً اعلام کرد" (بە فارسی). خبرگزاری تسنیم. 2021-04-27. Archived from the original on 9 دسامبر 2022. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  21. ^ "جعل لوگوی رسانه‌ها در نشست خبری رستم قاسمی+ عکس" (بە فارسی). دنیای اقتصاد. 2021-04-29. Archived from the original on 9 دسامبر 2022. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  22. ^ "رستم قاسمی ثبت نام کرد" (بە فارسی). خبرگزاری ایسنا. 2021-05-12. Archived from the original on 13 مه 2021. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  23. ^ "رستم قاسمی هم انصراف داد" (بە فارسی). انتخاب. 2021-05-24. Archived from the original on 24 مه 2021. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ رستم قاسمی، وزیر سابق راه و شهرسازی ایران درگذشت (فارسی). بی‌بی‌سی فارسی (لە ڕێکەوتی ۱۷ آذر ۱۴۰۱). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۲ دسامبر ۲۰۲۲.
  25. ^ مرور زندگی رستم قاسمی/ پایان کار «رستم» با خان سیاست / از وزارت نفت دولت احمدی‌نژاد تا مشاور دولت روحانی و وزارت راه رئیسی (فارسی). خبرآنلاین (لە ڕێکەوتی ۱۷ آذر ۱۴۰۱). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۸ آذر ۱۴۰۱.
  26. ^ پیکر مرحوم رستم قاسمی به تهران منتقل شد (فارسی). ایسنا (لە ڕێکەوتی ۱۹ آذر ۱۴۰۱).
  27. ^ رستم قاسمی درگذشت (فارسی). فرارو (لە ڕێکەوتی ۱۷ آذر ۱۴۰۱). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۸ آذر ۱۴۰۱.
  28. ^ مراسم تشییع پیکر رستم قاسمی برگزار شد (فارسی). ایرنا (لە ڕێکەوتی ۲۰ آذر ۱۴۰۱). سەردان لە ڕێکەوتی ۱۲ دسامبر ۲۰۲۲.