ڕووداونامەکانی سپایدەرویک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕووداونامەکانی سپایدەرویک
دەرھێنەرمارک واتەرز
بەرھەمھێنەرماڕک کانتن
لاری فرانکۆ
ئێلین گۆڵدسمیت
سەرچاوەی چیڕۆکڕووداونامەکانی سپایدەرویک
مۆسیقاجەیمز ھۆرنەر
دەستکاریمایکڵ کان
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەپاراماونت پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون١٤ی شوباتی ٢٠٠٨ (ئەمریکا)
ماوەی فیلم٩٥ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٩٠ ملیۆن دۆلار
داھات١٦٤ ملیۆن دۆلار

ڕووداونامەکانی سپایدەرویک (بە ئینگلیزی: The Spiderwick Chronicles) فیلمێکی فانتازیای ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە دەرھێنانی مارک واتەرز لە سیناریۆی کارێ کیرکپاتریک و دەیڤید بێرینبام و جۆن سایڵز و لەسەر بنەمای زنجیرە کتێبی ڕووداوناموکانی سپایدەرویک لە نووسینی تۆنی دیتەرلیزی و ھۆلی بلاکە. لەم فیلمەدا فرێدی ھایمۆر و ماری لویس پارکەر و سارا بۆلگەر ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن و نیک نۆڵتێ و سێس ڕۆگن و مارتن شۆرت ڕۆڵی دەنگی دەگێڕن. فیلمەکە لە نیو ئینگلاند داندراوە و باس لە سێ منداڵ دەکات کە ڕێگەیەک بۆ ھەندێک بوونەوەری پەری دەدۆزنەوە لەکاتێکدا ڕووبەڕووی بوونەوەرە ئەفسوناوییە جیاوازەکان دەبنەوە بەناوەکانی وەکو گۆبڵن، ئۆگر، براونی، بۆگارت، ھۆبگۆبلین، ترۆل و چەندانی تر.

فیلمەکە تایبەتە بە سکۆت ڕاتنەر کە لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٧ کۆچی دوایی کردووە. کاری بەرھەمھێنانی لەلایەن نیکلۆدیۆن موڤیس بۆ کراوە و کاری دابەشکردنی لەلایەن پاراماونت پیکچەرز بۆ کراوە، لە ١٤ی شوباتی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە و داھاتەکەی ١٦٢٫٨ ملیۆن دۆلار بوو لە بەرامبەر بوودجەی ٩٠ ملیۆن دۆلاریدا. ڕووداونامەکانی سپایدەرویک بەگشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت. فیلمەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە ئەمریکا بە شێوەی دیڤیدی و بلوڕەی بڵاوکرایەوە.

چیرۆک[دەستکاری]

فیلمەکە بەدوای خێزانی گرەیسدا دەگەڕێت، برایەکی دووانە، جارێد و سایمۆن، ھەروەھا خوشکە گەورەکەیان مالۆری، و دایکیان. کاتێک دەچنە ناو شوێنە کۆنەکەی سپایدەرویک دوای جیابوونەوەی دایک و باوکیان.

لەکاتی گەڕان بەناو ماڵەکەدا، جارێد شتێکی سەیری شاراوە دەدۆزێتەوە کە لەلایەن ئارسەر سپایدەرویکەوە نووسراوە، کە وردەکارییەکانی بوونی بوونەوەرە ئەفسوناوییەکان دەخاتە ڕوو کە لە دارستانەکەی دەوروبەریاندا دەژین. زۆری نەخایاند خێزانەکە خۆیان دەبیننەوە کە تێکەوتوونە و دەبێت شەڕ بکەن بۆ مانەوە. لەگەڵ ئاشکراکردنی زیاتر دەربارەی جیھانی ئەفسوناوی دەوروبەریان، دەبێت پێکەوە کاربکەن بۆ پاراستنی خۆیان و لەو بوونەوەرە ئەفسووناوییە دڕندانە ڕزگاریان بێت.

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

سێتێکی بلو-سکرین کە لە کاتی وێنەگرتن بەکاردێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا سارا بۆلگەر وتی کە وێنەگرتن ٤–٥ مانگی خایاندووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەک ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا لە بەردەم بلو-سکرین کاری کردووە. بەو پێیەی بۆلگەر دیمەنی شمشێربازی زۆری ھەبوو، پێنج ھەفتە مەشقی چڕ و پڕی ھەبوو، نزیکەی ھەموو ڕۆژێک سێ کاتژمێر لەگەڵ ڕاھێنەری شمشێربازی ئۆڵۆمپیادی کەنەدی کاری دەکرد.[١]

پێشوازی[دەستکاری]

فیلمەکە لەلایەن کۆمەڵەی کاریگەرییە بینراوەکانەوە پاڵێوراو بوو لە بەشی «کارەکتەری ئەنیمەیشنی نایاب لە فیلمێکی جوڵاوی ئەکشنی ڕاستەوخۆدا» بەڵام دۆڕا بە دۆسیە دەگمەنەکەی بێنجامین بەتن کە فیلمێکی دیکەیە لە کۆمپانیای پارامۆنت پیکچەرز.[٢] ھەروەھا فیلمەکە پاڵێوراو بوو بۆ دوو خەڵاتی کەیوان بۆ باشترین فیلمی فانتازیا و فرێدی ھایمۆر بۆ باشترین نمایشی ئەکتەری گەنج.[٣]

بۆکس ئۆفیس[دەستکاری]

لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا، فیلمەکە بە مەزەندەکردن ١٩ ملیۆن دۆلاری لە ٣٨٤٧ سینەما لە ئەمریکا و کەنەدا بەدەستھێناوە، لە پلەی دووەم بوو دوای جامپەر لە بۆکس ئۆفیسدا.[٤] بە بەشداریکردنی داھاتی ڕۆژی پێنجشەممەی فیلمەکە، داھاتی فیلمەکە لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمیدا بە ٢٤٫٣ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.[٥] ئەم فیلمە لە سەرانسەری جیھاندا ١٦٢٫٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە.[٦]

میدیای ناوخۆیی[دەستکاری]

فیلمەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە ئەمریکا بە شێوەی دیڤیدی و بلوڕەی بڵاوکرایەوە.[٧] لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ئەمریکا بە شێوەی دیڤیدی و بلوڕەی دووبارە بڵاوکرایەوە.

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی[دەستکاری]

لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، دیزنی ڕای گەیاند کە زنجیرەیەک ھەیە و وێنەی دەگیرێت و لە دیزنی+ بڵاودەکرێتەوە. لەلایەن تەلەڤیزیۆنی سەدەی ٢٠ەمەوە بەرھەم ھێنراوە بە ھاوبەشی ستۆدیۆکانی تەلەڤیزیۆنی پارامۆنت. ئەم زنجیرەیە لەلایەن کۆمپانیای نیکلۆدیۆنەوە ھاوبەشی بەرھەمھێنان نییە چونکە بەھۆی ئەوەی تەنھا لەلایەن تەلەڤیزیۆنی سەدەی ٢٠ەم و پاراماونتەوە بەرھەم ھێنراوە. ھەروەھا نیکلۆدیۆن ھیچ پەیوەندی بە فیلمەکەوە نییە. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کۆمپانیای ڕۆکو ڕای گەیاند کە زنجیرەکەی ھەڵگرتووە و لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤ بە تەواوی لە کەناڵی ڕۆکو بڵاوی دەکاتەوە، کە لە ھەشت ئەڵقە پێکھاتووە.[٨]

کایەی ڤیدیۆیی[دەستکاری]

ڤیڤێندی گەیمز، لەژێر ناوی سیێرا ئینتەرتەینمەنت، ستۆدیۆکانی ستۆرمفڕۆنتی وەرگرت بۆ پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی وەرگێڕانێکی یاری ڤیدیۆیی بۆ فیلمی ڕووداونامەکانی سپایدەرویک, بەپێی ھێڵی چیرۆکی گشتی کتێبەکان و فیلمەکان.[٩] یارییەکە بڵاوکرایەوە، کەمێک پێش کردنەوەی فیلمەکە، لە ٥ی شوباتی ٢٠٠٨، بۆ نینتێندۆ دی ئێس، وی، پی سی، ئێکس بۆکس ٣٦٠، و پلەیستەیشن ٢، و لەلایەن ئی ئێس ئاڕ بی ڕیزبەندی ١٠ی پێدرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Sarah Bolger Interview, The Spiderwick Chronicles - MoviesOnline
  2. ^ "7th Annual VES Awards". visual effects society. Retrieved December 21, 2017.
  3. ^ "Nominations for the 35th Annual Saturn Awards". Academy of Science Fiction, Fantasy & Horror Films. Archived from the original on February 21, 2012. Retrieved March 17, 2009. ٢١ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "The Spiderwick Chronicles (2008)". Box Office Mojo. Retrieved February 17, 2008.
  5. ^ "The Spiderwick Chronicles (2008) - Weekend Box Office Results". Box Office Mojo. Retrieved February 17, 2008.
  6. ^ "The Spiderwick Chronicles (2008) - Weekend Box Office Results". Box Office Mojo. Retrieved May 5, 2008.
  7. ^ "Breaking: Paramount Unveils Blu-ray Launch Plans | High-Def Digest". www.highdefdigest.com."Breaking: Paramount Unveils Blu-ray Launch Plans | High-Def Digest".
  8. ^ Thompson, Jaden (February 21, 2024). "The Spiderwick Chronicles: Roku Debuts Trailer for Fantasy Series With Christian Slater After Disney+ Scrapped It". Variety. Retrieved February 26, 2024.
  9. ^ Brendan Sinclair (August 9, 2007). "Sierra snares Spiderwick Chronicles". GameSpot. Retrieved March 4, 2008.