دۆناڵد توسک
دۆنالد توسک | |
---|---|
بە پۆڵەندی: Donald Tusk | |
لەدایکبوون | گدانسک، پۆڵەندا | ٢٢ی نیسانی ١٩٥٧
ناوی کاتی لەدایکبوون | Donald Franciszek Tusk |
باوک | Donald Tusk |
دایک | Ewa Tusk |
ھاوسەر | Małgorzata Tusk |
منداڵ | Michał Tusk، Katarzyna Tusk |
خزمەکان | Józef Tusk، Bronisław Tusk |
زمانەکانی ئاخاوتن | پۆڵەندی، ئینگلیزی، ئەڵمانی |
پیشە | سیاسەتوان، مێژووناس، سەرۆکی حکوومەت |
پەروەردە | Faculty of History, University of Gdańsk، I Liceum Ogólnokształcące im. Mikołaja Kopernika w Gdańsku |
دانیشتووی | Sopot |
شوێنی کار | وارسا، شاری بروکسێل، گدانسک |
ئەندامی حیزبی | Civic Platform، European People's Party، Freedom Union، Liberal Democratic Congress |
نەژاد | Kashubians، Poles |
ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
بەشداربووە لە | World Economic Forum Annual Meeting 2013 |
ئەندامی | Kashubian-Pomeranian Association، Solidarity |
بەستەری وەسفکراو | https://katalog.bip.ipn.gov.pl/informacje/13703 |
دۆناڵد توسک (/ˈtʊsk/ TUUSK ,پۆڵەندی: [ˈdɔnalt fraɲˈt͡ɕiʂɛk ˈtusk] ( گوێگرتن); لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٥٧ شاری گدانسک لە باکووری پۆڵەندا)[١][٢] سیاسەتوانێکی پۆڵەندییە و لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە وەک سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا ھەڵبژێردرا، پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٤ لەو پۆستەدا بووە. لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٩ وەک سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا کاری کردووە[٣] ھەروەھا توسک لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٢ سەرۆکی «پارتی گەلی ئەوروپا» کە پارتێکی میانڕەوی پۆڵاندە بووە[٤] لە ساڵی ٢٠٠١ ھاوبەشی دامەزراندنی پارتی پلاتفۆرمی مەدەنی (PO) بووە[٥]
توسک لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بەشداری لە سیاسەتی پۆڵەندا کردووە، چەندین پارتی سیاسی دامەزراندووە و یەکێک بوو لە ھاودامەزرێنەرانی پارتی کۆنگرەی لیبراڵ دیموکرات (KLD) کە ئاڕاستەی بازاڕی ئازاد بوو. ساڵی ١٩٩١ ھاتە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی پۆڵەندا، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٣ کورسییەکەی لەدەستدا. لە ساڵی ١٩٩٧، توسک بۆ ئەنجومەنی پیران ھەڵبژێردرا، و بوو بە جێگری مارشاڵی ئەنجومەنی پیران. لە ساڵی ٢٠٠١دا ھاوبەشی دامەزراندنی پارتێکی دیکەی کۆنەپەرستی لیبڕاڵی ڕاستی ناوەڕاست بوو بە ناوی PO و دیسانەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی پۆڵەندا ھەڵبژێردرا و بوو بە جێگری مارشالەکەی.[٦]
لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٣ دا ھاوپەیمانی مەدەنییەکەی ١٥٧ کورسی لە سێجم بەدەستھێنا و بووە دووەم گەورەترین ھاوپەیمانی ئەنجومەنەکە. پارتەکانی تری ئۆپۆزسیۆن کورسییەکی ئەوتۆیان لە نێوانیاندا بەدەستھێنا بۆ ئەوەی زۆرینەی ھاوپەیمانی لەگەڵ ھاوپەیمانی مەدەنی پێکبھێنن، ئەمەش کۆتایی بە ھەشت ساڵ دەسەڵاتی پارتی یاسا و دادپەروەری ھێنا. لە ١١ی کانوونی دووەمدا، دۆناڵد تاسک بە فەرمی بۆ جاری سێیەم کاندیدکرا بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک وەزیران، و لە ١٣ی کانوونی دووەم دەستبەکاربوو.[٧]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Donald Tusk". BBC News. 22 October 2007. Archived from the original on 20 April 2010. Retrieved 14 March 2010.
- ^ "Donald Tusk". The Guardian. 22 October 2007. Archived from the original on 12 March 2017. Retrieved 10 March 2017.
- ^ "Donald Tusk – Consilium". Archived from the original on 10 April 2017. Retrieved 19 April 2017.
- ^ "Donald Tusk elected President of European People's Party". Politico. 20 November 2019. Archived from the original on 21 November 2019. Retrieved 20 November 2019.
- ^ "Italy's Mogherini and Poland's Tusk get top EU jobs". 30 August 2014. Archived from the original on 31 August 2014. Retrieved 30 August 2014.
- ^ "Donald Tusk". Archived from the original on 29 October 2017. Retrieved 29 October 2017.
- ^ Higgins, Andrew (2023-12-11). "Donald Tusk Chosen as Poland's Prime Minister After Rival Is Rejected". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Archived from the original on 11 December 2023. Retrieved 2023-12-11.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دۆناڵد توسک تێدایە. |