ڕاپونزێل (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاپونزێل
دەرھێنەرناسان گرینۆ
بەرھەمھێنەرڕۆی کۆنلی
مۆسیقائالان مێنکن
دەستکاریتییم مارتینس
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەواڵت دیزنی
ڕێکەوتی دەرچوون١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٦٠ ملیۆن دۆلەر
داھات٥٩٢ ملیۆن دۆلار

ڕاپونزێل یان تێکەڵپێکەڵ (بە ئینگلیزی: Tangled) فیلمێکی ئەنیمەیشنی-سەرکێشیی و مۆسیقیی ئەمریکیی ٢٠١٠ە. لە ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی بەرھەم ھێنراوە، فیلمەکە پەنجایەمین زنجیرەی کلاسیکی واڵت دیزنییە، لە فیلمەکە ھەریەکە لە ماندی مور، زاکاری لیفای، دونا مەرفی، بەشدارن وەک ئەکتەری دەنگ. زۆرینەی چیرۆکی فیلمەکە لەسەر بنەمای چیرۆکی ئەڵمانی ڕاپۆنزڵە، سیناریۆی ئەنیمەیشنەکە لەلایەن براکانی گریم نوسراوە،[١] فیلمەکە بە 3D ئاسایی لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە سینەما نیشاندرا.[٢] ڕاپونزێل ماوەی شەش ساڵی ویست تاکوو بەرھەم ھێنرا، بە یەکێک لە گرانبەھاترین فیلمەکانی مێژوو دادەنرێت، کە تێچوەکەی ٢٦٠ میلۆن دۆلار بوو.

چیرۆک[دەستکاری]

ڕووناکییەکی سەرسووڕھێنەر لە ئاسمانەوە بۆ سەر زەوی دەکەوێت، لەو شوێنەی ڕووناکییەکە کەوت، گوڵێک دەڕوێت، ئەو گوڵە دەتوانێت ھەرچی نەخۆشییەک ھەبێت چارەسەر بکات، شوێنی ئەو گوڵە تەنھا ژنێکی بەتەمەن دەیزانێت، ئەو ژنە بە گوڵەکە خۆی گەنج دەکردەوە، ڕۆژێک لە نزیک ئەو شوێنەدا شانشینێک پەیدا دەبێت، پاشا و شاژنێک فەرمانڕەوایی دەکەن، پاشا و شاژنەکە منداڵێکیان دەبێت، بەڵام منداڵەکە نەخۆشە، پاشاکە فەرمان دەکات کە ئەو گوڵە بدۆزنەوە، بۆ چارەسەری منداڵەکە، بەڵام ژنە بەتەمەنەکە نیویست گوڵەکە ببەن، چونکە ئەو بۆ گەنجییەتی خۆی بەکاریدەھێنا، دواتر بەگوڵەکەوە ویستی بروات منداڵەکە بکوژێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو شاژنەکە فەرمووی لێکرد و گوڵەکەی لێسەند، بۆ منداڵەکە بەکاریان ھێنا، دواتر سوپاسی ژنەکەیان کرد بۆ ھێنانی گوڵەکە، پاشا و شاژنەکە لەگەڵ منداڵەکەیان بوون بەناوی (ڕاپۆنزڵ). دواتر ژنە بەتەمەنەکە ھەستی کرد کە کچەکە قژی دەدرەوشێتەوە، و بەکاردێت بۆ گەنجبونەوە و چاکبونەوەی نەخۆشی، کەمێکی لە قژی کچەکە بڕی بەڵام قژی بووە قاوەی و بەکارنایات ئەگەر ببڕێت، دواتر کچەکەی ڕفاند، پاش ماوەیەک کچەکە بەشێوەیەکی ئاسای گەورەبوو، بەڵام ھەمیشە لە ڕۆژی لەدایکبوونی وێنەی ئەو ڕووناکیانەی دەکێشا کە لە شانشینەکە بەرزیان دەکردوە لە ڕۆژی لەدایک بوونەکەی؛ و ھەمیشە پاشا و شاژنەکە بەدوای منداڵەکەدا دەگەڕان، ژنەکە کچەکەی لە بورجێک دەشارێتەوە و لەگەڵ خۆی دەژێت، بەڵام کچەکە ھەر ساڵێک کە ڕۆژی لەدایکبوونی بێت لە پەنجەرەی بورجەکەوە ئەو ڕووناکیانە دەبینێت کەلە شانشینەکەوە دەردەچن و بۆ ئاسمان دەڕۆن. کچەکە ئارەزووی ئەوەی دەکرد کەبچێت بۆ لای ئەو ڕووناکیانە بۆ ئەوەی لەنزیکەوە بیانبینێت. دوای ١٨ ساڵ، ڕاپۆنزڵ لەناو بورجەکە لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکەی حەربا بەناوی پاسکاڵ دەژێت، بەڵام لەناو بورجەکە دڵخۆش بوون، ھەرچەنە ڕاپۆنزڵ پێی سەیر بوو کەبۆچی لە ڕۆژی لەدایکبوونی ئەو، ئەم ڕووناکیانە بەرز دەکەنەوە، داوای لە ژنەکە کرد کە برواتە دەرەوەی ئەم بورجە، بۆ ئەوەی ئازاد بێت و ئەو ڕووناکیانە ببینێت، بەڵام ژنەکە ڕەتی کردەوە، پێی وت: کە خەڵکی دەرەوە خەراپن.

دەنگ[دەستکاری]

  • ماندی موور – دەنگی ڕاپۆنزڵ[٣][٤]
  • زاکاری لیڤی – دەنگی فڵاین ڕایدەر[٣][٤]

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

″براکانی گریم″ فیلمی «تێکەڵاو» لەسەر بنەمایەکی چیرۆکی ئەڵمانی زیندوکردەوە، لە کۆمپانیای واڵت دیزنی فیلمەکە دەستی پێکرد، کە ″گلێن کەین″ لە ساڵی ١٩٩٦ سەرپەرشتی دەکرد.[٥] گلێین کەین لە ساڵی ٢٠٠١ بیرۆکەی دروستکردنی ئەو ئەنیمەیشنەی بۆھات، پاشان بە بەڕێوبەری دیزنی وت، ئەوانیش ڕازی بوون. بەڵام بڕیاریان دا کە بە ئەنیمەیشن دروستی بکەن،[٦] گلێن کەین دوو دڵ بوو، لەبەر ئەوەی دروستکردنی ئەنیمەیشن بە کۆمپیوتەر شتێکی باش دەرناچێت وەک ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکە.[٧]

تراکی دەنگ[دەستکاری]

مۆسیقا ڕەسەنەکە لەلایەن ″ئالان مێنکن″ ئامادەکرا، ھەروەھا ″گلێن سلێتەر″ ھونراوەکەی نووسی.[٨] مێنکن سەرەتا ھەوڵیدا، مۆسیقای ساڵی ١٩٦٠ تێکەڵ بەم مۆسیقا نوێیانە بکات،[٩] چەندین گۆرانی نوسران، بەڵام لەکۆتایدا لەبەرگیراوەی (کەی ژیانی من دەست پێدەکات؟) ھەڵبژێردرا.[١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Walt Disney Studios Rolls Out Slate of 10 New Animated Motion Pictures Through 2012. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 8 تشرینی یەکەمی 2012. سەردان لە ڕێکەوتی 2010-11-23.
  2. ^ Disney Pictures Home Page. دیزنی. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 27 ئازاری 2013. سەردان لە ڕێکەوتی 2009-12-24.
  3. ^ ئ ا Connelly, Brendon (September 10, 2009). "Disney Pixar Add Cast to Rapunzel, Bear & the Bow and Toy Story 3, Reveal Plot of Cars 2 and Winnie the Pooh". SlashFilm. /Film. Retrieved July 7, 2014.
  4. ^ ئ ا Fletcher, Alex (September 10, 2009). "Mandy Moore to voice 'Rapunzel' musical". Digital Spy. Hearst Magazines UK. Retrieved July 7, 2014. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Paluso, Marianne (March 29, 2011). "Once Upon a Time". Christian Today. Christianity Today. Retrieved June 23, 2013.
  6. ^ Graham, Bill (July 23, 2010). "SDCC 2010: Disney Animators Panel on TANGLED". Collider.com. Retrieved November 22, 2018.
  7. ^ Graham, Bill (July 23, 2010). "SDCC 2010: Disney Animators Panel on TANGLED". Collider.com. Retrieved November 22, 2018.
  8. ^ Graham, Bill (September 27, 2010). "Alan Menken Exclusive Interview Tangled". Collider.com. Retrieved November 26, 2010. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Hammond, Pete (September 9, 2010). "Oscar's Animation Race Just Got 'Tangled'". Deadline Hollywood. Retrieved November 26, 2010.
  10. ^ "Alan Menken Talks 'Tangled', 'Sister Act', 'Leap of Faith', 'The Hunchback of Notre Dame', 'Aladdin' & More". BroadwayWorld.com. November 15, 2010. Retrieved November 23, 2010.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]