وتووێژ:فرەگۆشە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو ھاوڕێیان، لە کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردە چەندلایان بۆ داناوە، لە چەندلاکاندا تەنیا سێگۆشە و چوارگۆشە بە پێی گۆشەکانیان ناو نراون. ئەوانەی دیکە بوونەتە پێنجلا و شەشلا و حەوتلا و... لەبەر ئەوەی یەکگرتووییەک دە وتارەکاندا ھەبێت و لە ھەر شوێنەی جورێک نەنووسرێن پێم باشە ڕوون بکرێتەوە چ ناوێک بەکار بێنین؟ şûşe وتووێژ ‏١٧:١٤، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش @Shushe.yu: من لەسەر کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردە شتێک ناڵێم چوونکە بەڕاستی زۆرێک کێشەی بۆمان دروستکردووە. لێرەدا کە لە خودی وتارەکەشدا ڕوونکراوەتەوە. ئێتیمۆلۆجییەکەی دەڵێت: وشەی "polygon" لە ھاوەڵناوی یۆنانی (πολύς (polús سەرچاوە دەگرێت بە مانای "much"،"many" کە ئاشکرایە بە کوردی دەبێتە "زۆر"، "فرە" و...، و (γωνία (gōnía بە مانای "corner" یان "angle" بە کوردییش دەبنە سوچ و گۆشە. (γόνυ (gónu ـیش بە "knee" کە بە مانای ئەژنۆ دێت پێشنیازکراوە کە دەشێ سەرچاوەی “gon” بێت. ئیدی لە کۆی ئەمانەش من خۆم ھەر فکرم بۆ فرەگۆشە دەچێت. و بۆ ئەوانی تریش پێم باشە بیانکەین بە پێنجگۆشە، شەشگۆشە، حەوتگۆشە و... وە با پێنجلا و شەشلا و حەوتلا و ئەوانی تریش ببنە ڕەوانەکەر. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤٣، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ڕاستیدا بەکاڕھێنانی وشەی چوارگۆشە بۆ Square ھەڵەیەکی گەورەیە چون ھەموومان دەزانین ھەر شتێک چوارگۆشە بێ خۆ نابێتە Square و Rectangle و Trapezoid و Parallelogram و Rhombus ھەمووی چوارگۆشەن. دەبوا وشەیەکی ترمان بۆ دانابا.
بۆ ئەوانی تر لەگەڵ وشەی گۆشەم لە ئینگلیزیشدا لە ھەموویاندا gon ھاتووە بە مانای گۆشە. Quadrilateral نەبێ کە چوارلا دانراوە ئەگەرچی tetragonیشی پێ دەڵێن. بۆ ئەمە ئێمەش دەتوانین بڵێین چوارلا چون چوارگۆشەمان بۆ Square داناوە (ئەگەر بە دست من بوایە ئەمەشم دەکرد چوارگۆشە و بۆ Square شتێکی ترم دادەنا). سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٥، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوکتێبانە وشە جێگیر ئەکەن. لەگەڵ کتێبەکانم، بۆ خوێنەر باشترە. هیوا (لێدوان) ‏٠٦:١٧، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]