چاڤی ھێرناندێز
چاڤی لەکاتی چوونی بۆ یانەی سەددی قەتەری | |||
زانیاری کەسایەتی | |||
---|---|---|---|
ناوی تەواو | چاڤی هێرناندێز کروز | ||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ۲۵ی کانوونی دووەم ۱۹۸٠ | ||
شوێنی لەدایکبوون | تیراسا ، هەرێمی کەتەلۆنیا | ||
باڵا | ۱۷٤ سم | ||
جێگای یاریکردن | ناوەڕاستی (چەپ) | ||
زانیاریی یانە | |||
یانەی ئێستا | یانەی سەدد | ||
ژمارەی یانە | ٦ |
چاڤی هێرناندێز کروز لەدایک بووی ساڵی ٢٥ی کانوونی دووەمیی ساڵی ١٩٨٠ز لە ناوچەی تیراسا لە هەرێمی کەتەلۆنیا، چاڤی یاریکەری تۆپی پێیە لەئێستادا یاری بۆیانەی سەدی قەتەڕی دەکات. چاڤی زیاتر لە ١٠٠ یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە ۱۲ گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی کردووە وێڕای زۆرتر لە ٥٠٠ یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ بەرشەلۆنەش توانیویەتی ۵۵ گۆڵ تۆمار بکات،،بەرلەوەی پەیوەندی بە سەد بکات یاری بۆیانەی بەرشەلۆنە دەکرد.
پێرست
سەرەتای ژیان[دەستکاری]
لە سەرەتادا باوکی ویستوویەتی ناوی بنێت یواکیم بەڵام دواجار لەلایەن دایکیەوە بە چاڤیەوە ناوی لێنرا وە یەک جار کە یاری تۆپی پێکردبێت لەتەمەنی سێ ساڵی بووە وە باوە گەورەشی بەردەوام چاڤی بردۆتە ناو یاریگاکان بۆئەوەی وەرزشوانێکی کارامەی لێوە دەرچێت دواتر لەلایەن بەهرە دۆزەرەوەیەکی قوتابخانەی لاماسیا بەناوی ئۆریۆڵ تۆرتی بانگێشتی لاماسیا کرا چاڤی لە مناڵە پەروەردکراوەکانی قوتابخانەی لاماسیایە بەوەی لەتەمەنی ١١ ساڵی پەیوەندی بەم قوتابخانەیەوە کردووە دواتر پەیوەندی بە تیمی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنةکردوو ئێستا یەکێکە لە سێ باشترین یاریزانی جیهان بەهاوبەشی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.
یۆڕۆی ٢٠٠٨[دەستکاری]
بەدەستهێنانی جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا لەگەڵ ئیسپانیا لەلایەن چاڤیەوە زۆر لەخەونەکانی نەبوو چوونکە ئەو وەک نیشتیمان پەروەرێک پەروەردەکراوە هەمیشە خەون بەوە دەبینێ ڕۆژێ درێسی هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا بپۆشێت و گەر نازناوێکیشی لەگەڵ بەدەست نەهێنێت!
چاڤی لە ٢٠٠٩[دەستکاری]
لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە توانی شەش نازناوەکە بەدەستبهێنێت واتە هەریەکە لەپاڵەوانییەتییەکانی خولی ئیسپانیا، جامی شای ئیسپانیا، سووپەری ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگ و سووپەری ئەورووپا و جامی جیهانیی یانەکان.
مۆندیالی ٢٠١٠[دەستکاری]
لەساڵی ٢٠١٠ لەمۆندیالی ئەفریقای باشوور توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و هەڵبژاردەکەی بگەیەنێت کۆتایی کە لەکۆتا یاریدا بە گۆلێکی هاوڕێکەی ئەندرێس ئەنێستا توانیان مۆندیالی ئەفریقای باشوور بەرزکەنەوە.
دەستکەوتەکان[دەستکاری]
لەگەڵ یانەی بەرشلۆنا[دەستکاری]
- خوولی یانەکانی ئیسپانیا ٦ وەرز
- جامی شای ئیسپانیا (کۆپا دێلی ڕێی) ٢ جار
- جامی سوپەری ئیسپانیا٥ جار
- خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ٣ جار
- جامی سووپەری ئەوڕووپا ٢ جار
- جامی جیهانی یانەکان ٢ جار
لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا[دەستکاری]
- جامی جیهانی باشووری ئەفریقیای ساڵی ٢٠١٠
- جامی کیشوەرەکانی ساڵی ٢٠٠٩
- جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا ساڵی ٢٠٠٨
- مەدالیای سلڤەر لە ئۆڵەمپیادی ٢٠٠٠
- جامی جیهانی لاوان ساڵی ١٩٩٩
گۆلەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانی[دەستکاری]
هەڵبژاردە | وەرز | یاری | گۆل |
---|---|---|---|
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا | 2000–01 | 1 | 0 |
2001–02 | 5 | 0 | |
2002–03 | 8 | 0 | |
2003–04 | 5 | 0 | |
2004–05 | 8 | 1 | |
2005–06 | 13 | 1 | |
2006–07 | 7 | 1 | |
2007–08 | 16 | 4 | |
2008–09 | 14 | 1 | |
2009–10 | 17 | 0 | |
2010–11 | 7 | 1 | |
2011–12 | 7 | 1 | |
کۆی گشتی | 108 | 10 |
سەرچاوە[دەستکاری]
ویکپیدیای عەرەبی
- No local image but image on Wikidata
- Pages using infobox football biography with unknown parameters
- یایزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤
- کڵابی سەدەی فیفا
- زیندووان
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦
- یاریزانانی جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٩
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
- یاریزانانی جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣
- یاریزانانی تۆپی پێ ئۆڵمپیکی ھاوینەی ٢٠٠٠
- مێدالیاوەرگرانی زێوی ئۆڵمپیکی ئیسپانی
- یاریزانانی تۆپی پێێ ئیسپانی
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ٢٠٠٤
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ٢٠٠٨
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ٢٠١٢
- لەدایکبووانی ١٩٨٠
- یاریزانانی لا لیگا
- یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنا
- یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا