پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان‒ڕووسیا
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
ڕووسیا |
ھەرێمی کوردستان |
|---|---|
پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ڕووسیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ڕووسیایە. لەکاتێکدا ھەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی لە مۆسکۆ ھەیە، و ڕووسیا کونسوڵخانەی گشتیی لە ھەولێر ھەیە کە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ کرایەوە.[١][٢] پەیوەندیی نێوان کورد و ڕووسەکان دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی دووەمی ساڵانی ١٨٠٠ کە ڕووسیا بۆ فراوانبوونی ئیمپڕاتۆرییەتییەکەی، گرنگی بە کوردەکان دا.[٣] لە سەردەمی جەنگی سارددا، یەکێتیی سۆڤیەت پشتگیری لە یاخیبووانی کورد لە دژی عێراق و ئێران دەکرد.[٤][٥]
پەیوەندییەکانی ڕووسیا و کوردستان (٢٠٠٣ ‒ ئێستا)
[دەستکاری]لەشکرکێشیی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ وای کرد کورد و ڕووسەکان لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیاندا ھەڵبدەنەوە. ڕووسیا بووە یەکێک لە یەکەم وڵاتەکان کە نوێنەرایەتی لە ھەرێمی کوردستان کردەوە لە ساڵی ٢٠٠٧،[٦] پەیوەندییەکان زیاتر لەسەر کەرتی وزەیە، چونکە کۆمپانیا ڕووسییەکان لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٠دا ملیارەھا دۆلاریان لە ناوچەکەدا وەبەرھێناوە. لە ساڵی ٢٠١٢ کۆمپانیای گازپرۆم و ھەرێمی کوردستان گرێبەستێکیان بۆ گەڕان و بەرھەمھێنانی نەوتی دوو بلۆکی نەوت واژوو کرد کە دواتر بۆ سێ بلۆکی نەوت بەرزبووەوە.[٧][٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Consulate General of the Russian Federation». Department of Foreign Relations – Kurdistan Regional Government. لە ڕەسەنەکە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «History of the Consulate – Consulate General of the Russian Federation in Erbil, Iraq». rusgencons-erbil.mid.ru. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Pietro A. Shakarian (١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «Top Ten Origins: Russia's Relations with the Kurds». origins.osu.edu. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «THE SOVIET UNION AND THE KURDS: A STUDY OF NATIONAL MINORITY PROBLEMS IN SOVIET POLICY – ProQuest». www.proquest.com (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ kurdistanchronicle. «Soviet Union's Politics Toward the Iranian Kurds». kurdistanchronicle.com. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Delanoë، Igor (٢٠١٥). The Kurds: a Channel of Russian Influence in the Middle-East?. بەرگی ١٤. ژپنک ٩٧٨-٢-٣٦٥٦٧-٤٠٨-٩. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite book}}:|ئیش=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑ Petkova، Mariya (١٥ی نیسانی ٢٠١٩). «What did Russia get from its KRG gamble?». Al Jazeera. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «Gazprom Neft Sees Good Prospects in Kurdistan — Gazprom Neft PJSC». Gazprom-neft.com. ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.