بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەریناز ئیزەدیار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەریناز ئیزەدیار
لەدایکبوون٣٠ی ئابی ١٩٨٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٣٩ ساڵ)
بابۆل لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Islamic Azad University لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەئەکتەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پەریناز لە ٢٠١٩

پەریناز ئیزەدیار (لەدایکبووی ٣٠ی ئابی ١٩٨٥) ئەکتەر و دۆبلێری خەڵکی ئێرانە. دوای ڕۆڵبینینی لە زنجیرەی زەمانەی بەرھەمی حەسەن فەتحیدا ناوبانگی پەیدا کرد. یەکەمین کاری ئەکتەری ئەو لە فیلمی یەک پیاو، یەک شاردایە. ئیزەدیار لە ساڵی ٢٠١٥دا بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی ھەتاھەتا و یەک ڕۆژدا توانیویەتی سیمورغی بلووری باشترین ئەکتەری ڕۆڵگێڕی یەکەمی ژن لە سی و چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجردا وەربگرێت. بە ڕۆڵگێڕان لە فیلمی مانگ لە سێبەردا لە دەرھێنانی سەعید ئیبراھیمی فەر پێی نایە ناو مەیدانی تەلەڤیزیۆنەوە. ئیزەدیار لە زۆر فیلمدا بەشداریی کردووە و لەگەڵ کۆمەڵێک دەرھێنەری. وەک فەرزاد موئتەمن، مەسعوود ئابپەروەر، عەلیڕەزا ئەمینیدا کاری کردووە. ھەروەھا خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە گرافیک دا. دوایین فلیم کە ڕۆڵی تێدا بینی درامای جیرانە لە دەرھێنانی حەسەن فەتحییە.

بەرھەمەکان

[دەستکاری]

فیلمە سینەمایییەکان

[دەستکاری]
  • سە کام حبس ٢٠١٩
  • مغز استخوان ٢٠١٩
  • تفریق ٢٠١٨
  • لتیان ٢٠١٨
  • متری شیش و نیم ٢٠١٨
  • سرخ پوست ٢٠١٨
  • خوک ٢٠١٧
  • مقیمان ناکجا ٢٠١٧
  • ھت تریک ٢٠١٦
  • تابستان داغ ٢٠١٦
  • ویلایی ھا ٢٠١٦
  • یک ڕوز بە خصوص ٢٠١٥
  • ابد و یک ڕوز ٢٠١٥
  • ٣٦٠ درجە ٢٠١٤
  • این سیب ھم برای تو ٢٠١٤
  • استخر ٢٠١٤
  • خط ویژە ٢٠١٣
  • ورود آقایان ممنوع ٢٠١١
  • فال قھوە ٢٠١٠
  • در امتداد شھر ٢٠١٠
  • یک مرد، یک شھر ٢٠٠٧

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]