پلاکی پریشکدار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پلاکی[بەستەری مردوو] پریشکدار لەگەڵ ئەلیکترۆدی یەک لا

پلاکی پریشکدار(بە ئینگلیزی:spark plug) پلاکی پریشکەدار بریتییە لە بەشێکی سەرەکی لە بزوێنەی سوتەمەنی و شێوێنەکەی دەکەوێتە بەشی سەرەوەی بزوێنەر و لەسەر سەری سیلیندەر جێگیر دەکرێت و ھەر سیلیندەرە و پلاکێکی ھەیە، ئیشی پلاک لە بزوێنەردا دروست کردنی تەقینەوەیە لە ژووری سووتان بەھۆی پریشکدانی کارەبا بە ڤۆڵتییەکی زۆر بەرز لە ناو ژووری سووتان دا، کارپێکردنی پلاک لە ڕێگەی بەشی کارەبای بزوێنەرەوەیە و سیستەمی تایبەت بەخۆی ھەیە بۆ دیاریکردنی کاتی پریشکدانەکە و ھەموو پلاکەکانی بزوێنەرێک پەیوەندیان بەیەکەوە ھەیە، پلاک بەشێکە کە بەھۆی بوونی کێشە تێیدا بزوێنەرەکەمان باش کارناکات و کاریگەری تەواوەتی ھەیە لەسەر زەبری ئۆتۆمۆبێلەکە.

لە ساڵی ١٨٦٠ (ئیتێنی لینیۆر) پلاکی کارەبای دروست کرد و بۆ بزوێنەری گاز بەکاری ھێنا، دوای ئەوە بۆ یەکەم جار لە بزوێنەری سووتانی ناوەکی لەڕێگەی پستنەوە بەکاریھێنا. (لینێۆر) بەگشتی بڕوای بە داھێنانەکەی خۆی ھەبوو کە پلاکی کارەبای بوو ھەندێک سەرچاوە داھێنانەکەی (ئێدمۆند بەرگەر)یان پێباشبوو کە کۆچبەر بوو لە (تۆگۆ) کە پلاکی پریشک دانی ئاگری دروست کردبوو لە ساڵی ١٨٣٩، ھەرچەندە لە پێشانگا پیشانی دا بەڵام نەیتوانی داھێنان نامە لەم پلاکەدا بە دەست بھێنێت.

ھەر بە زوویی دوو داھێنان نامە لەسەر پلاکی پریشکدانی ئاگر درا بە سێ زانا لە ساڵی ١٩٨٩ یەکەم زانا نیکۆلا تێسلا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە داھێنان نامەی ٦٠٩ و ٢٥٠ بۆ(دانانی سیستەمی کات بۆ درە\وستبوونی سووتان لە ژووری سووتان) لە ساڵی ١٨٩٨، دووەم زانا (فرێدریک ڕیچارد)ە کە داھێنان نامەی (GB 24859)ی وەرگرت لە ھەمان ساڵدا، زانای سێیەم (ڕۆبێرت بۆسچ) ە کە داھێنان نامەی (GB 26907)ی وەرگرت لە ھەمان ساڵدا. تەنھا داھێنان کە بوو بە بازرگانییەکی درێژ خایەن ھی ئەندازیار(ڕۆبێرت بۆسچ) بوو کە داھینانەکەی دروست کردنی پلاکێک بوو کە بەرزترین ڤۆڵتییەی ھەبوو ئەمەش وای دەکرد کە سووتانێکی ڕێک و پێک لە بزوێنەرەکەدا دروست بکات و لە بزوێنەری (گۆتڵۆب ھۆنۆڵد) بەکاری ھێنا و ئەمەش بە پێشکەوتنێکی باش لە مێژووی (پلاکی سووتان لە بزوێنەردا) دانرا، لە پاشکۆی چاکبوونی پیشەسازی بایەخ درا بە (ئەلبێرت کامپیۆن) کە لەگەڵ براکانی لە یەک شوێن نیشتەجێ بوون کوڕەکانی و (ئۆلیڤەر)ی برایشی لەگەڵی بوون، ئەم کوڕانە لەگەڵ مامیان برەویان بە پیشە سازییەکەی باوکیان دا و (کانێڵم لی گوینێس) ھاتە پاڵیان و برەویان بە براندی (K L G) دا، و (ھێلین بلەیر بارتلێت) کە ھاورێییان بوو کارێکی باش و زۆر گرنگی کرد لەگەڵیان بۆ دروست کردن و بەرەو پێشبردنی ئەم براندە لە ساڵی ١٩٣٠.

پلاک پەیوەست کراوە بە ڤۆڵتییەیەکی بەرزەوە لە ڕێگەی کارەبادان بە کۆیلەکە یاخود ئامێری بەرھەم ھێنی کارەباوە(magneto)، تەزوو بەکۆیلەکەدا دەڕوات و ڤۆڵتییە بەرز دەبێتەوە لە نێوان ناوەڕاست و جەمسەری پلاکەکەدا، لە سەرەتادا تەزوو ناتوانێت بڕوات بەھۆی تێکەڵ بوونی ھەوا و سوتەمەنییەوە لە ناوچەی سووتانی بزوێنەردا، بەڵام دواتر چۆن ڤۆڵتیە بەز دەبێتەوە لە ھەمان کات دا پێک ھاتەکان دەگۆڕێن و لە جەمسەرەکاندا ڤۆڵتییە سەردەکەوێ بەسەر نەگەیەنەری کارەباییدا لەناو گازدا، گازەکە بارگاوی دەبێت و و گازی بارگاوی ڕێگە بە تێپەڕبوونی کارەبا دەدات بەناو کونەکە (gap)دا و پلاک لە کاتی ئاسایدا بۆ بەخشینی پریشکەی ئاگر بە ژووری سووتان پێویستی بە ١٢٠٠٠–٢٥٠٠٠ ڤۆڵت ھەیە یاخود زیاتر بۆ کردنەوەی ئاگرێکی گونجاو لە ژووری سووتانی بزوێنەرەکەدا ھەرچەندە دەتوانێت بگات بە ٤٥٠٠٠ ڤۆڵت و لەکاتی تەواو بوونی کردارەکەدا ڤۆڵتییە زیادەکە کۆدەکرێتەوە و ئەمەش ھاوکارمان دەبێت بۆ بەدەست ھێنانی پریشکدانێکی گەرمتر و ماوە درێژتر.

کاتێک کە تەزوو دەردەپەڕێت لە کونەکەوە(gap) ەکەوە پلەی گەرمی ئەو شوێنەی کە سووتانەکەی تێدا ڕوودەدات نزیک دەبێتەوە لە 6000k و ئەم گەرمبوونی شوێنی پریشکدان ھاوکارە بۆ بارگاوی کردنی کونەکە و ئەمەش وا دەکات کە وەک تەقینەوەیەکی بچووک سەتانەکە ڕووبدات و پەستانێکی زۆر لەسەر پستنەکە دروست بکات و جوڵە لە ئۆتۆمۆبێلەکە دروست بێت

، گەرمی و ھێزی پەستانی سوتەمەنییەکە کارلێک دەکەن پێکەوە لە کۆتای پریشک دانەکەدا تۆپەڵێکی بچووک لە ئاگر لە ناو کونەکەدا لەلایەن سوتەمەنییەکەوە دەسوتێنرێت و قەبارەی ئەو تۆپەڵە ئاگرە یاخود ناوکەکەی پەیوەستە بە پێکھاتەی تەواوەتی تێکەڵی ھەواو سوتەمەنییەکەوە لە نێوان جەمسەرە کارەبایییەکاندا و ھەنگاوی سووتانی ھەڕەمەکی لە کاتی پریشکداندا کە ناوکێکی بچووک بزوێنەر کار پێدەکات ماوەی سووتانی دوا دەکەوێت بەڵام ناوکێکی گەورە کاتەکەی پێش دەخات و دوا ناکەوێت.

پارچەکانی پلاک[دەستکاری]

خاڵی کۆتای (terminal)[دەستکاری]

بریتییە لە سەری پلاکەکە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی ھەیە بە سیستەمی سووتانەوە لە ناو بزوێنەردا، دوای چەندین ساڵ گۆڕانکاری لە خاڵی تێرمیناڵ ی پلاک گەیشت بەو شێوەیەی کە ئیستا ھەیە و لە پیشەسازیدا بەکاردەھێنرێت؛ و لە ئێستادا تێرمیناڵی جیاواز و ھەمەچەشن دروست دەکرێت کە ھەر جۆرەو بۆ جۆرێکی بزوێنەر بەکاردێت، ئەو پریشکەی لە پلاکەوە دەنێردرێتە ژووری ستان لەڕێگەی تێرمیناڵەوە دەبێت، بەڵام ھەندێ وایەر ئامرازی پەیوەندین و کونی بچووکییان ھەیە و بەھۆی ئەوەوە دەچەسپێن لەسەر پلاکەکە و ئەم وایەرە بە زۆری لە پلاکی بزوێنەری ئۆتۆمۆبێلی بارھەڵگردا ھەیەو باوە پلاک بەکاردێت بۆ ئەم مەبەستانە دروستبوونی سووتان لەناو ژووری سووتان لەڕێگەی برژاندنی ئاگر لەلایەن تێرمیناڵی پلاکەکەوە بە ڤۆڵتییەیەکی زۆر بەرز، جۆرێکی تری پلاک ھەیە کە سەمولە((nutی جوڵاوی ھەیە یانknurl))، ئەم بەشە بەکاردێت بۆ بەیەکەوە نوساندنی دوو پارچەی پلاک بەیەکەوە، ھەندێ لە پلاکەکان کەمێک داو یان ھەیە، و جۆرێکی باوە بۆ ماتۆرسکیل و ATV یەکان، لەکۆتایدا و لەم ساڵە تازانەی دوایدا تێرمیناڵ بەشێوازی کوپ دروست دەکرا، کە پێکھاتبوو لە سیرامیکێکی درێژ جیادەکرایەوە بەھەمان شێوەی بۆشای سنووردار

بەرگ[دەستکاری]

بەشێکی سەرەکی پلاکەو ئاساییانە دروست دەکرێت لە ئەلۆمینە(AL2O3)، و لە سیرامیکێکی ڕەق لەگەڵ توانای نەگەیەنەری بەرزدا، لەکاتی دروست کردندا ناوی کۆمپانیا و نیشانی لەسەر دەنوسرێت، بەشوشە دادەپۆشرێت بۆ ئەوەی کە دوور بێت لە سووتان بەھۆی پرژاندنی گەرمییەوە؛ و ھاوکێشەی سەرەکی ھەیە بۆ سەلماندنی پشتگیری میکانیکی وجیاکردنەوەی کارەبای دەستەبەر بکەن بۆ ئەلیکترۆدی ناوەندی، لەو کاتەی کە جۆڵی میکانیکی و کارەبای بۆ دەستەبەر دەکەی ئەوا پێوەری توانای پرژاندنی ئاگرەکەی دەکەین. ئەم بەشە فراوانە، بەتایبەتی ئەوە کاتانەی بزوێنەر پلاکەکانی لە پشوو دان، یارمەتی تێرمیناڵ دەدات لە کاتی ناردنی ئاگر بۆ ژووری سووتان و بە درێژ کردنەوەی ئاگرەکە بۆ ئەوەی کە سوتەمەنییەکە بەتەواوەتی بسوتێت و کارەکە سەرکەوتوو بێت؛ و تایبەتمەندی مادەی ئەم بەشە ئەوەیە کە توانای گەیاندنی گەرمییەکی باشی ھەیە بەجۆرێکە کە لە کاتی گەرمبوونی دا دەدرەوشێتەوە ئەم ئەلۆمینایە دەورێکی باشی ھەیە بۆ کارکردنی بزوێنەر بە باشی.

پەراسووەکان[دەستکاری]

درێژ بوونەوەی ڕووی مادەکەیە لە نێوان ڤۆڵتییەی بەرز و بەرگی بنچینەی مادەکە بۆ پلاکی پرژاندنی ئاگر، سێوەی فیزیایی پەراسوەکان بەکادێن بۆ چالاک کردنی کارەبایی و ڕێگری کردن لە بە فیڕۆ چوونی وزە کارەبایەکان و یارمەتیدانی تێرمیناڵ لە ڕێگەی مادەکەیەوە، و دەبێتە ڕێگرێکی باش بە فیڕۆچوونی کارەبا و ڕێگری دروست دەکات لە کۆبوونەوەی پیسی و نەنیشتنی ئاو لەسەر پلاکەکە ئەمەش وادەکات کە لە ھەموو بارێک و کەشێکدا پلاکەکە بە ئاسانی کاری خۆی ئەنجام بدات، ھەندێ لە کۆمپانیاکانی بەرھەم ھێنانی پلاک پەراسوو بۆ پلاکەکە دانانێن ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمبونەوەی توانای گەیاندنی گەرمی و دواکەوتنی گەرمی بۆ ژووری سووتان.

لووتکەی دروست بوونی گەرمی[دەستکاری]

لە پلاکی مۆدێلی ساڵی ١٩٣٠ دا لوتکەی دابڕانی گەرمی بۆ دروست کرابوو کە ئەم لووتکەیە ڕاستەو خۆ دەکەوێتە ناو ژوری سووتان و تیشکی کارەبای لە تێرمیناڵەوە دەردەچێت و بەر ئەم لەتکەیە دەکەوێت و بلاو دەبێتەوە بە ناو ژووری سووتاندا لە شێوەی گەرمی کە سووتان دروست دەکات، ئەم لووتکەیە لە مادەی ئەلۆمینا دروست دەکرێت کە سیرامیکێکی ڕەقە و بەشی سەرەوەی پلاک پێک دێنێت و لە ھەندێ جۆری پلاکدا لە دانەیەک زیاتری ھەیە جۆری وا ھەیە کە سێ لووتکەی ھەیە و ئەمانەش زیاتر لە بزوێنەری ئۆتۆمۆبێلی پێشبڕکێدا بەکاردێت، و دیزاین کردنی ستاندارد بەم شێوەیەیە ٦٥٠سیلیزی، ١٢٠٠فھرەنایت، ١٢٠٠٠ڤۆڵت.

پلاکە کۆنەکان، بەتایبەت ئەوانەی فڕۆکە کۆمەڵە چینێکی مایکا (ماددەیەکی نیمچە شووشەیە) لە لوتکەی ئاگر بڕەکەیدا ھەبوو کە پریشکی ئاگر لە ئەلیکترۆیدی ناوەندییەوە دەھات و لەم ماددەیەی دەدا و بڵاودەبووەوە بە ژووری سووتاندا

لەگەڵ پێشکەوتندا، لە ساڵی ١٩٣٠ یەکاندا لەجیاتی ماددەی مایکا (قوڕقوشم)یان بەکارھێنا لەبەر ئەوەی کە ماددەی مایکا ھەندێک کێشەی بۆ پلاکەکە درووست دەکرد لەوانە کەمکردنەوەی ماوەی پێویست بۆ پاک کردنەوەی پلاکەکە. ئەڵمانییەکان ھەستان بە چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە لە ڕێگەی گەشەسەندن و زیاد کردنی خەڵتەی ماددەی ئەلۆمینا، زیادکردنی خەڵتەی ئەلۆمینا بۆ ماددەی مایکا وا دەکات کە سیفەتە میمکانیکییە کانی ماددەکە بگۆرێت و ئەم تێکەڵکردنە دەبێتە ھۆی بەرز بوونەوەی ڕێژەی گەیاندنی گەرمی کە ئەمەش وادەکات کە ژووری سووتان لە کاتی خۆیدا ئاگری پێ بگات و دواکەوتن لە سووتان ڕوونەدات ھەر ئەمەش ھاوکار دەبێت کە بزوێنەرەکەمان بە باشی کار بکات و پچڕانی تێنەکەوێت و توانای پلاکەکە بەرز دەکاتەوە و ڕێگردەبێت لە بەفیڕۆچوونی گەرمی لە پلاکەکەدا، ئەم خەڵتەیە وا دەکات کە پلەی گەرمی پلاکەکە زۆر بەرز بێتەوە و بەم بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییە پلاکەکە لە پیسی و کلسی پاشماوەی ئاگر پاک دەبێتەوە، زۆر بەی پلاکەکان یەک لووتکەیان ھەیە بەڵام بە کوالێتییەکی بەزر و سیفەتی میکانیکی بەرز و دیزاینێکی ئەندازەی کە بە جۆرێکە زۆرترین تیشک لە ژووری سووتان بڵاو بکاتەوە، دووری لوتکە لە ئەلیکترۆدی ناوەندییەوە گاریگەری ھەیە لەسەر ڕێژەی پلەی گەرمی پلاک بەشێوەیەک ئەگەر دوورییەکی کورت بێت ئەوا بە بەردەوامی پلاکەکە ساردە و ئەگەر دوورییەکە زۆرتربێت لە ئاستی ستاندارد ئەا زۆر گەرم دەبێت، و پشت دەبەستێت بە ڕێژەی گەیاندنی گەرمی مادەکەشەوە

سەر[دەستکاری]

کاتێک پەستاوتن لەناو ژووری ستان دا ڕوودەدات ئەو کات دەبێت پلاکەکە بە تەواوی جێگیر بووبێ لەسەر سەری بزوێنەرەکە بۆ ئەوەی کەوا ھەوا لەوێوە نەچێتە دەرەوەو کار لە بزوێنەرەکە نەکات، بۆ جێگیر کردنی پلاکیش پێویستمان بە دایس ھەیە بۆ ئەوەی کە پلاکەکە جوڵە نەکات و ھەوا نەدات، لە پلاکە کۆنەکاندا ئەو بەشەی لە چینێکی مادەی مس دروست دەکرا، بەڵام لە سەردەمی ئێستا دا لە شوشەی پەستێوراو و مادەی ھاڕاو دروست دەکرێت، ھەندێ پلاکەکان واشەریان ھەیە، بەڵام ھەندێ لە کۆمپانیاکان شێوازی ئاسان و ھەرزان بەکاردەھێنن بۆ ئەوەی بۆ فرۆشتن ئاسان بێت و کاتێکی کەمی بوێت.

لاشەی پلاک[دەستکاری]

ھەیکەلی کانزایی بۆ پلاک ڕێگە دەگرێت لە ھاتنەوەیەکی پلاک، و کاری گواستنەوەی گەرمییە لە ئینسولەیتەرەوە بۆ سەری سلیندەر، و کاری وەرگرتنی کارەبایە لە سەرچاوەوە و گواستنەوەی لە ئەلیکترۆیدی ناوەندی بۆ ئەلیکترۆدی تەنیشت. دەزووی خولاوە پلاکی پریشکدار کاریگەری ھەیە لەسەر ماندوێتی پلاک و گەرمبوونی و ڕێگر دەبێت، و زۆر گرنگە کە درێژی دەزووەکە ستاندارد بێت و کەم و زیادی نەبێت چوونکە کێشە بۆ بزوێنەر دروست دەکات، ڕێژەی پلاکی پریشکەدار دەگۆڕێت لە نێوان ٠٫٠٩٥ بۆ ٢٫٦٤٩سانتیمەتر (٠٫٠٣٧٥ بۆ ١٫٠٤٣ ئینج)، ئەمەش لە ئۆتۆمۆتیڤ و بزوێنەری بچووک بەکاردێت، پلاکی پریشکداری دەریایی دوو چین بەرگی ھەیە و نوقوم بووە لە ماددەی زینک و کڕۆم و پۆشاکێکی کانزایی ھەیە.

ئەلیکترۆدی ناوەندی[دەستکاری]

ئەلیکترۆدی[بەستەری مردوو] ناوەندی

ئەلیکترۆیدی ناوەکی دەبەسترێت بە جەمسەرێکەوە لە ڕێگەی وایەرێکەوە، و بەشێوەیەکی گشتی زنجیرە بەرگرییەکی سیرامیکییە بەکاردێت بۆ ڕیگریکردن لە زۆربڵاو بوونەوەی دەنگی (RF) لە بڵێسە داندا

پلاکی بڵێسەدەری بێبەرگری بە گشتی ڕەقە بەھۆی نەبوونی ھیچ بەرگرییەک تێیدا، و ئەو بەرگرییە بۆ کەمکردنەوەی شێواوییە لەنێوان کارۆموگناتیس لەگەڵ ڕادیۆ و بەشە ھەستیارەکان

لکێنەرەکان دەتوانرێت دروستبکرێن لە تێکەڵکردنی مس و نیکڵ و ئاسن و کڕۆم یان کانزا خانەدانەکان

پێویستە گەرمی پلاک لە ئاستێکی مامناوەند بێت ئەو پلە گەرمییەش بەپێی جۆری بزوێنەرەکە دیاریدەکرێت ئەگەر پلاکەکە ساردبێت لە کاتی ڕۆیشتنی خێرادا ئەوا ناتوانێت پێترۆلەکە بە تەواوەتی بسوتێنێ چونکە کاربۆن لەسەر پلاکەکە دەنیشێت و ئەمەش دەبێتە ھۆی لەکارکەوتنی بزوێنەرەکە و ئەگەر پلاکەکە زۆر گەرمبێت دووبارە دەبێتە کێشە بۆ بزوێنەرەکە چونکە پلاکەکە بە پلەی گەرمی زۆر توشی توانەوە دەبێت و بەمەش بزۆێنەرەکە لە کارکردن دەکەوێت

ئەلیکترۆنی ناوەند بەگشتی دیزاین کراوە بۆ دەرھێنانی ئەلیکترۆنەکانی تر چونگە گەرمترین بەشی پلاکە و لە ئاوێتەی نیکڵی ڕەق و مس دروست دەکرێت و ئەلیکترۆنەکان لە ئەلیکترۆیدی ناوەندەوە دەردەپەڕن کاتیک کە ھێزی بواری کارەبای بەرزە و بەکارھێنانی ساردکەرەوە پێویستە لە لای پلانتەری ئەلیکترۆدەکەوە بە ڕێژەی %٤٥ زیاتر و زۆربەی بەرھەمھێنەرانی پلاک ئەم ڕێگایە بە باش دەزانن و بەم شێوەیە دیزاینی دەکەن

بەڵام گڵپە بەفیڕۆ چووەکان جێفشارێکی زیاتر دروست دەکەن بۆیە سیستەمەکە پێویستە کانزای وردی ھەبێت لەسەر ھەردوو ئەلیکترۆدەکە نەک تەنھا لەسەر ئەلیکترۆدی ناوەند و بۆ زیاد کردنی تەمەنی پلاک پێویسە چەند خاڵێک جێبەجێ بکەین دوای ماوەیەکی زۆری ئیشکردنی پلاک توشی چونەوەیەکی ئەلیکترۆدەکان دەبێت ئەمەش وا دەکات کە بڕی گڵپەی ئاگرەگە زۆر کەم دەبێتەوە و زۆر جار دەبێتە ھۆی لەکار کەوتنی بزوێنەر یاخود کەمکردنەوەی توانای بزوێنەر بۆیە لەم کاتەدا پێویستە پلاکەکە دەربکرێت و نیشتوەکانی سەری پاکبکرێتەوە بە دەست بێت یاخود سمپارە یان بڕبەن، بەڵام ئەم ھەنگاوانە کەم دووبارە دەبنەوە بەھۆی ئەم ٣ ھۆکارە:

  • پاککردنەوە بە ئامێر دەبێتە ھۆی ئەوە کە کانزاکان ببڕێت و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی بڵێسەیەکی لاوازت ھەبێت.
  • پلاکەکان نرخیان ھەرزانەو بەشێوەیەکی کرداری و سیستەمە پێشکەوتووەکانی ئێستا تەمەنێکی درێژیان ھەیە.
  • پلاکی ئیردیۆم و پلاتین تەمەنێکی زۆر درێژیان ھەیە لە چاو مس بۆیە ئێستا زۆر باوەو خواستیشی زۆرە

گەشەسەندنی ئەلیکترۆنی کانزا خانەدارەکان کە پلەی گەرمی بەرزیان ھەیە ڕێگەدەدەن کە وایەری بچووکتر بەکار بھێندرێت کە لێوارێکی تیژتری ھەیە بەڵام ناتوێتەوە و داناخورێت.

ئەم مادانە بەکاردێن چونکە پلەی توانەوەیان بەرزە و تەمەنیان درێژە بەھۆی توانای گەیاندنی کارەبایییەوە ئەلیکترۆدە بچووکەکان گەرمی کەمتر ھەڵدەمژن لەکاتی سپارککردن و بەخشینی وزەی گەرمی بە پتڕۆڵەکە

پلاکی پۆلۆنیۆم بە بازاڕ کرا لەلایەن (فایرستۆن) لە ساڵ ١٩٤٠ بۆ ١٩٥٣ لەکاتێکدا کەوا ڕێژەی تیشکدانەوە لە پلاکەکەوە کەمە و مەترسی بۆ سەر بەکارھێنەرەکە زۆر کەمە بەڵام سود و بەکارھێنانی ئەم جۆرە پلاکە کەم بوو چونکە پۆلۆنیۆم ژیانێکی کورتی ھەیە و لەسەر گەیەنەرەکانی پلاکەکە دروست کرابوو کە ئەمەش دەبووە ھۆی ئەوەی ڕێگری لەو تیشکانە بکات کە کار بۆ باشتر کردنی بزوێنەرەکە دەکات. دوای ماوەیەک زانا (ماسیۆ ھۆبەرت) پلاکی ڕادیۆمی ئەلفریدی دروست کرد پێش زانا (فایرستۆن) کەوت بە چاککردنەوەی تیشکدانەوەکان بەھۆی بە ئایۆن کردنی سوتەمەنی لەناو ژووری سووتاندا و ھەر ئەمەش وای کرد کە پلاکەکە بۆ ئاگر خێراتر بێت و توانای بەرزتربێت

ئەلیکترۆدی زەوی[دەستکاری]

ئەم جۆرە پلاکە جەمسەری ساردی دروست کراوە لە نیکڵی بەرز کە لکێنراوە یان توێنراوەتەوە بۆ ئەوەی بیبەستێت بە ڕاگرەکەیەوە، جەمسەری سارد پلەی زۆر بەرز دەبێتەوە بە تایبەتی لەکاتی ئیشکردندا. ھەندێک دیزاینەر ناوکی مسیان خستووەتە بەردەست بۆ ئەم ئەلیکترۆدە بۆ ئەوەی کە گەرمی بە باشی بگەیەنێت، ڕەنگە ئەلیکترۆدیکی چەند جەمسەری بە کاربھێنرێت بۆیە ئەوان نەیان ھێشت تێکەڵ بوون ڕووبدات لە ئیلیکترۆدە ناوەندییەکەدا لەبەر ئەم ھۆکارە جەمسەری سارد ڕووپۆشێکی بچووک لە پلاتینیۆم یان ئیریدیۆمی ھەیە بۆ ئەوەی تەمەنی پلاکەکە زۆر زیاتر درێژ بێت

کەلێنی پلاکی بپریشکدار[دەستکاری]

مەودای دووری نێوان دووجەمسەری سارد و گەرمی ئەلیکترۆد، پلاک وا دیزاین کراوە کە کەلێنێکی ھەیە کە دەتوانێت کۆنتڕڵ بکرێت لەلایەن ئەو کەسەی کە سپارک پلاک دادەنێت بە لارکردنەوەی جەمسەری سارد بە کەمی ھەمان پلاک ئەتوانرێت بەکاربھێنرێت بۆ چەند جۆرێکی بزوێنەر کە پێویستیان بە کلێنی جیاواز ھەیە

پلاک بە گشتی لە ئۆتۆمبێلدا کەلێنێکی ھەیە کە لە نێوان ٠٫٦ تا ١٫٨ملم (in0.024(0.071in- کەلێنەکە پێویستە دەستکاری بکرێت پێش ئەوەی لە شوێنی خۆی دابنرێت. گێچی کەلێنی پلاک بریتییە لە دیسکێک لەگەڵ لێوارێکی لار یان وایەری بازنەیی کە نیوەتیرەیەکی وردی ھەیە و بەکاردێت بۆ پێوانی کەلێنەکە و بەکارھێنانی گێچی فیلەر لەگەڵ باڵی تەخت لەبری وایەرە بازنەیەکان، ئۆتۆمبێلە گەورەکان بەگشی گازی پەستێوراو بەکاردەھێنن و پێویستیان بە کەلێنێکی تەسکترە لەو ئۆتۆمبێلانەی کەبەنزین بەکار دەھێنن.

ڕێکخستنی کەلێن کارێکی گرنگە بۆ ئەوەی بزوێنەرەکە بە باشی کاربکات، کەلێنە تەسکەکان ئاگرێکی بچووک و لاواز دەدەن بۆیە دەبێت تێکەڵەی ھەواو سوتەمەنی بەکاربھێندرێت، بەڵام پلاکەکە ئاگر دەدات لەسوڕەکەی خۆیدا، ئەو کەلێنانەی کە فراوانە ڕەنگە لە سەرەتادا نەھێڵت کە ئاگر دروست بێت یان لە خێرای بەرزدا ئاگرەکە پچڕانی تێدەکەوێت، بەڵام ئەگەر بەردەوام ئاگر دروست بێت و ھیچ پچڕاندنێکی تێنەکەوێت ئەوا ئاگرەکە خاوێن بەھێز دەبێت و بزوێنەر دەتوانێت بە تەواوی کار بکات، ئەو پلاکەی کەوا ھەندێک جار لە ئاگردان دەوەستێت ئەوا ڕاستەوخۆ تێکەڵەی سوتەمەنی و ھەواکە لە بەرچاو ناگیرێت بەڵام گاریگەری دەبێت لەسەر توانا(power)ی بزوێنەرەکەو دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی چوستی سوتەمەنییەکە

پلاکی[بەستەری مردوو] پریشکدار لەگەڵ ئەلیکترۆدی دوو لا

بەتاڵکردنی پلاکی پریشکدار[دەستکاری]

پستنی بزوێنەر بەشکی ھەیە ھەیە لە ژووری سووتان کە ھەمیشە دەگاتەوە بە پستنەکە ئەم ناوچەیە بریتییە لە و شوێنەی کە سپارک ی پلاکەکەی تێدا ڕوودەدات، بزوێنەری وانکێڵ بە ھەمیشەیی ناوچەی سووتانی گۆرانکاری بەسەردادێت، سپارک پلاگ بەشێوەیەکی حەتمی خاوێن دەکرێتەوە لەلایەن نوکی سیڵەوە، کاتێک کە وا سپارکێکی تەواو روونەدات لە بزوێنەری وانکێڵ لە ژووری سووتاندا ئەوا دەبێت بزانین کە پلاکەکە پیس بووە و پیسیەکە بەردەم کونی دەرپەڕینی پریشکەکەی گرتووە و ناتوانێت سپارکێکی تەواو ئەنجامدا، لەو کاتەدا بۆ ئەوەی کە بزوێنەرەکە بە تەواوی لەکارنەکەوێت ئەوا بۆ ماوەیەکی کەم پشوو بە بزوێنەرەکە دەدەین بۆ ئەوەی کە پلاکەکە ساردبێتەوە، و پلاکی بێھێز سووتانێکی ھەژار دروست دەکات بەو واتایەی کە ئەو زەبرەی دروست دەبێت زۆر کەمترە لەو زەبرەی کە لە کاتی ئاسایی دەستمان دەکەوێت، ئێستا جۆری تازەو پێشکەوتوو دروست دەکرێت بۆ بزوێنەری وانکێڵ بە جۆرێکە کە ھەموو ئەو کێشانەی تێدا چارەسەر کراوە و کوالێتی پلاکەکە لە ئێستا زۆر بەرزترە لە چاو پێشوو و ئەم پلاکە نوێیانەی بزوێنەری وانکێڵ بە جۆرێکە کە نوکەکەی تەختە و ڕاستەوخۆ و لە ژووری سووتان دایە، و ماوەی ئەلیکترۆیدی ناوەندی زۆر کەمە لە شوێنی سووتان، تەواوی لاشەی پلاکەکە توشی داخوران دەبێت لە لای ئەلیکترۆدەکەوە، و سودی نوکی سیڵ ئەوەیە کە شوێنی دەرچوونی پریشک لە پلاکەکەوە پاک دەکاتەوە، و چاودێرییەکی ئاسانی تێکەڵی ھەوا و سوتەمەنییەکە دەکات لە ڕێژەدا، کونی پلاک بە تەواوی ژیانی بە نەگۆری دەمێنێتەوە، بەڵام ڕێچکەی دەرچوونی پریشک بەردەام دەگۆڕێت (لە پلاکی ئاسایدا لە بنکەوە دەردەپەڕێت بۆ ئەلیکترۆدی لا)، کەچی ئەلکترۆدی لا بە دەگمەن وزە وەردەگرێت تەنھا دەیبەخشێت، ئەمە کارێکی مەحاڵە لەگەڵ بەتاڵکردنی پلاکی پریشکەدار، ھیچ نییە بەبێ پشوو، ئەم بەتاڵکردنی پلاکە بەرھەم ھێنراوە لەلایەن (ئینتی ئایلا، دێنسۆ، ئێن جی کەی، چامپیۆن، بۆش).

قەپاتکردنی پلاک لە سەری سیلیندەر[دەستکاری]

جیاوازی[بەستەری مردوو] لە نێوان بلاکی کۆن و تازە

پلاک جێگیر دەکرێت لەسەر سەری سیلیندەر بە بەکارھێنانی واشەرێکی کانزایی، کە واشەرەکە ناو بۆشە یاخود ناوپڕە، بەڵام بەشێکی پلاک ھەن کە پێویستیان بە واشەر نییە چونکە سەری پلاکەکە قوچەکییەو بە ئاسانی لەسەر سەری سیلیندەرەکە جێگیر دەبێت بەبێ ئەوەی ھیچ ھەوایەک لە ژووری سووتان لەو بۆشایییەوە بێتە دەرەوە، ئەو ھێزەی کە پێویستە بۆ دانانی پلاکەکان لەسەر سەری سیلیندەر پێویستە کەمتربێت لەو ھێزەی کە پێویستە بۆ قەپات کردنی واشەرەکە، ئەو پلاکانەی کە بە شێوەی قوچەکین و بێواشەر دادەنرێن لەسەر سەری سیلیندەر نابێت لە و جۆرە بزوێنەرانە ببەسترێت کە پلاکەکانیان پێویستیان بە واشەر ھەیە و بە پێچەوانەشەوە ھەر نابێت چونکە بۆشاییەک بە جێدێڵن کە ئەمەش وادەکات کە پەستانی ژووری سووتان بە تەواوەتی کەم بێتەوە و نەتوانین زەبری پێویست بە دەست بھێنین و بەم ھۆیەشەوە ناتوانین کار بە بزوێنەرەکە بکەین چوونکە ناتوانێت ئۆتۆمۆبێلەکەمان بۆ بەڕێ بخات

دەرپەڕینی لوتکە[دەستکاری]

درێژی سەری دایسداری پلاکەکە دەبێن نزیکبێت لە ئەستووری شوێنی پلاک لە سەری سیلیندەرەکەوە، ئەگەر ھاتوو سەری پلاکەکە زیاد چووە ناو ژووری سووتان ئەوا لە کاتی چونە سەرەوەی پستن بۆ دروست بوونی پەستان ئەوا بەر سەری پلاکەکە دەکەوێت و مەترسی دروست دەکات لەسەر بەشی ناوەوەی پستنەکە بۆیە نابێت لە ئاستی ستاندارد زیاتر پلاکەکە توند بکەین، بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر سەری پلاک دەچێتە ژوورەوە بۆ ژووری سووتان چونکە وەک باسمان کرد دەبێتە مەترسی بۆ سەر بزوێنەرەکەمان، ئەگەر لێوارە تیژەکانی دایسی پلاکەکە درێژبێتەوە بۆ ناو ژووری سووتان ئەوا وەکو سەرچاوەیەکی وزە بەکاردێن بۆ گەرمگردن پێش ڕوودانی تەقینەوە لە ژووری سووتان، ئەگەر سەری پلاک زۆر بچێتە ناو سیلیندەرەوە ئەوا بە تێپەربوونی کات پلاکەکە کەپس دەبێت بە سیلیندەرەکەوە بەھۆی زۆر گەرمبوونی کە ئەمەش دەبێتە کێشە بۆ کاتی گۆڕینی پلاک، یاخود ھەندێک لە بەرھەم ھێنەرانی پلاک بۆ دایسی پلاک ماددەی ئەلەمنێۆم بە کاردەھێنن کە ئەمەش ھەڵەیە چونکە ماددەکە نەرمە لە کاتی بەستن و کردنەوە دایسەکان زوو تێکدەچن و ئەمەش وادەکات کە بە جوانی لەسەر سیلیندەرەکە نەنیشێت، ڕێژەی چوونە ژوورەوەی پلاکەکە بۆناو ژووری سووتان کاریگەری ھەیە لەسەر توانای پلاکەکە و ھەتا شوێنی سەری پلاکەکە لە ناوەڕاستی سیلیندرەکە بێت باشترە چونکە پریشکی گەرمییەکە بە یەکسانی بە ناو سیلیندەرەکەدا بڵاو دەبێتەوە و ئەمەش وا دەکات کە سووتانێکی باش و ئاسای ڕووبدات، بەڵام ھەندێ لە شارەزایان پێیان وایە کە شتەکە زۆر لەوە ئاڵۆزترە و پەیوەندی بەشێوە و قەبارەی ژووری سووتانەوە ھەیە، ئەگەر بزوێنەر گازی زیادەی سووتان ئەوا ئەو گازە زیادەیە دەچێتە ژووری سووتان و وا دەکات کە پلاکەکە پیس بێت و لە کارکردنی بخات، لەم کاتانەدا وا باشترە کە پلاکەکەمان کورت بێت چونکە توانای کارکردنی بەرزتر و باشترە وەک لە پلاکی درێژ، ھەندێ پلاکمان ھەیە کە دژە ھەڵەیان ھەیە واتا لە بزوێنەرەکەدا ھەر ھەڵەیەک ھەبێت ئەوا خۆیان لە گەڵی دەگونجێنن و چارەسەری دەکەن بە شێوەیەک کە ئەو ھەڵەیە وا نەکات زیان بە بزوێنەرەکە و سلیندەرەکە بگەیەنێت و ئەم دژە ھەڵەیە دەکەوێتە نێوان پلاکەکەو سەری سیلیندەرەکەوە بۆ ئەوەی درێژی پلاکەکە کەم بکاتەوە، لەبەر ئەم ھۆکارە لەو بزوێنەرانەدا بەکاردێن کە کون بوونە و تووشی سووتانی زۆری ڕۆن بوونە چونکە تێکەڵ بوونی ڕۆن لەگەڵ سووتەمەنی وادەکات کە پێکھاتەی کیمیایی تێکەڵەکەمان بگۆرێت و پڕۆسەی سووتان زۆر خاوتر دەکاتەوە

مەودای گەرمی[دەستکاری]

پلەی گەرمی کارپێکردنی پلاک بریتییە لە پلەیەکی فیزیایی کە پەیوەستە بە پلاکەکەوە لەکاتێکدا کە بزوێنەرەکە کار دەکات بە شێوەیەکی ئاسایی لە نێوان ٥٠٠ لبۆ ٨٠٠ پلەی سیلیزیدایە ئەمە گرینگە چونکە دۆزینەوەی چوستی خۆ پاک کردنەوەی پلاکەکە پەیوەستە بەمەوە و دەتوانین لە ڕێگەی ئەمەوە بیدۆزینەوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پلەی گەرمی سەرەتای کار پێکردنی بزوێنەرەکە لە ژووری سووتان پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ نییە لە نێوان پلەی گەرمی کارپێکردنی ڕاستەقینە لەگەڵ ڤۆڵتییەی سپارکەکەدا ھەرچەندە ئاستی ئەو زەبرەی کە بەرھەم دەھێنرێت لەلایەن بزوێنەرەکەوە کاریگەری بەھێزی دەبێت لەسەر پلەی گەرمی کارپێکردنی پلاکەکە لەبەر ئەوەی زۆرترین پلەی گەرمی و پەستان دروست دەبێت کاتێک کە بزوێنەرەکە کار دەکات واتا لەو کاتەی کە بەرزترین زەبر بەرھەم دێت ئەوا پلاکەکە بەرزترین پلەی گەرمی ھەیە، وەڵامدانەوەی پلەی گەرمی ماددە نەگەیەنەرەکە بۆ باری گەرمییەکەی پەیوەستە بە پلەی گەرمی ژووری سووتان،

ھەندێک جار پێش سپارک کرن تەقینەوە لە ژووری سووتان ڕوودەدات کە ئەمەش کێشەیە بۆ بزوێنەر، دوو ھۆکار ھەیە بۆ ڕوودانی ئەم کارە یەکەم خراپی کوالێتی سوتەمەنی یان دووەم تاخیر بوونی سپاک کە بەھۆی دروست بوونی پەستانی زۆر لە ژووری سووتان ڕوودەدەن، ئەگەر پلاکەکە سارد بێت توانای گەیاندنی کارەبای کەم دەبێت و نیشتن ڕوودەدات لەسەر نەگەیەنەرەکە ئەمەش دەبێتە ھۆی لە دەستدانی وزەی پلاکەکە یان ڕوودانی شۆرتی کارەبای لە پلاکەکەدا، پێویستە ھەموو پلاکێک نەگەیەنەرێکی باشی گەرمی ھەبێت بۆ ئەوەی گەرمییەکی زۆر بھێڵێتەوە و نەھێڵێت پلاکەکە سارد بێتەوە

مەودای گەرمی لە پلاکدا جۆریکی تایبەتمەندە و کۆمپانیاکان بە ژمارە و کۆد دیار دەکەن، ھەندێ ژمارە ھەیە بەکاردەھێنرێت بۆ پلاکی گەرم و پێچەوانەی ھەمان ژمارە بە کاردێت بۆ پلاکی سارد، مەودای گەرمی پلاکەکە کاریگەر دەبێت بە بنیاتنانی پلاکەکە و جۆری ئەو ماددەیەی بە کارھێنراوە و درێژی نەگەیەنەرەکە و ڕووبەری ڕووی کرانەوەی پلاکەکە لەگەڵ ژووری سووتان بۆ بەکارھێنانێکی ئاسایی دیاریکردنی مەودای گەرمی پلاک، پلاکە ساردەکان نەگەیەنەری سیرامیکی گەورەیان ھە یە و کونی نێوان ئەلیکترۆدی ناوەندی و ڕووە داپۆشراوەکەی پڕ دەکاتەوە، بەڵام پلاکی گەرم ماددەی سیرامیکی کەمە و تیپەکە زیاتر دابڕێنراوە لە لاشەی پلاکەکە و گەڕانەوەی گەرمی باشتر. گەرمی لە ژووری سووتان دەردەچێت لە ڕێگەی ئێگزۆستەوە، مەودای گەرمی پلاک تەنھا یەک خولەک کاریگەری ھەیە لەسەر پلەی گەرمی ژووری سووتان و تەواوی پلە گەرمییەکانی بزوێنەرەکە، پلاکی سارد ماددەکە سارد ناکاتەوە تەنھا پلەی گەرمی بزوێنەرەکە کەم دەکاتەوە، کاریگەری لە پلاکی سارد یان گەرم بریتییە لە کارپێکردن لە پلەی گەرمی تیپی پلاکەکە. ئەوە زۆر باو بوو پێش سەردەمی نوێی کۆمپییەتەری کە سوتەمەنی و ھەوا تێکەڵ بکرێت پاشان بکرێتە ژووری سووتانەوە بەڵام لە ئێستادا لە ژووری سووتان تیکەڵ دەکرێن و لە ھەمان کاتدا دەپەستێورێنەوە

، پلاکی گەرم واباشە بە خاوی لێبخوڕی واتا لە چواردەوری شار بەڵام پلاکی سارد بۆ خێرای بەرز و ڕێگای دوور بە کاردەھێنرێت. ئەم کردارە لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەیەکی بڵاو ڕەت کراوەتەوە ئێستا ئەوە ئۆتۆمۆبێلانەی ھەواو سوتەمەنی تێکەڵ دەکەن لەگەڵ پلەی گەرمی سلیندەر لە مەودایەکی تەسکدا دادەنرێت، بۆ مەبەستی سنووردارکردنی بڵاوبوونەوە، بزوێنەری پێشبڕێکی ھەرچەندە تا ئێستا سوود لە ھەڵبژاردنی پلاکی مەودا گەرمی گونجاو وەردەگرێت

بزوێنەرە ھەرە کۆنەکانی پێشبرکێ ھەندێ جار دوو سێت پلاکیان ھەبووە دانەیەکیان تەنھا بۆ سەرەتا و دانەکەی تریان بۆ ئەوە داناوە کە لە کاتی ڕۆشتن کاربکات ئەو کاتەی کە گەرم دەبێت، پیشەساز و بەرھەمھێنەرانی پلاک ژمارەی جیاواز بەکاردەھێنن بۆ نیشانکردنی مەودای گەرمی پلاکەکان، ھەندێک پیشەسازی وەکو دینسۆ لەگەڵ ئینجی کەی ژمارەیان ھەیە کەتا بەرزتربێت ئەوا ساردتر دەبێت

بەڵام پیشەسازی وەکو چامپیۆن و بۆش و بریسک و بیرو لەگەڵ ئەی سی دیلکۆ ئەمانە ھەتا ژمارەیان بەرزتر بێت پلاکەکە گەرمتر دەبێت، بۆ نموونە پلاکی 19LM کە پلاکێکی باوەو زیاتر لە ئامێری چیمەن بڕین بەکاردێت و پیشەسازانی بەرھەم ھێنانی پلاک ژمارەی جیاواز بە کاردەھێن بە دەگمەنی کۆمپانیاکان ژمارەکانیان یەکە

ناوەڕۆکی پلاکی پریشکەدار[دەستکاری]

ناوەڕۆککردنی پلاکەکان دەوەسێتەوە سەر دامەزراندنیان کە دامەزراندنی پلاکی پریشکەدار لە خۆدەگرێت کە دەوەستێە سەر ڕووبەری کراوەی درزەکەی یان کونەکەی نابێت پەردە پۆش بکرێت بە ئەلیکترۆدی ئەرزی. ڕووی چەقی ژووری سووتان زیاترە لە چەند دیوارێک، بیردۆزەکەی ئەوە ھەڵدەگرێت کە دەرخستەی سوتەمەنی و ھەوا تێکەڵ زیاد دەکات بۆ پریشک دانەکە، ھەرووەھا ئەوە دەستەبەر دەکات کە ھەموو ژوورێکی سووتان جووتە لە ڕێکخستنەکاندا و لێرەشەوە لە ئەنجامدا داگیرساندنی باشتر دەبێت، ناوەرۆک کردن دەھێندرێتە دی بە دیاری کردنی شوێنی کون (درز)ەکان لە ڕووی دەرەوە لە پلاکەکە، دایدەمەزرێنین و تێبینی ئاڕاستەی ھەریەک لە ڕووە دیاریکراوەکانی دەکەین، پاشان دەیجوڵێنین و واشەرەکانی بۆ زیاد دەکەین بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی تووند کردنی پلاکەکە، ئەمە پێویستە تەواو بکرێت بۆ دانە دانەی ھەر پلاکێک، وەک ئاڕاستەی کونەکان و ڕەچاو کردنی دەزووی قەباغەکەی کە ھەڕەمەکییە. ھەندێک لە پلاکەکان دروست دەکرێن بە ئاڕاستەی نا ھەڕەمەکی کون و زۆر جار نیشان کراون وەک پاشگرێک ژمارەی مۆدێلەکە بە زۆری ئەمانە دیاریکراون بۆ بزوێنەرە زۆر بچووکەکان دروست کراون کاتێک پلاکی پریشکەدارەکە لووتکەو سێوەی ئەلیکترۆدەکان بە گرنگییەوە بە شێکی گەورەی شێوەی ژووری سووتانەکەیە، ناوەوەی ھۆندا پلاکی پریشکەدارەکەی لە کارگەدا، لەگەڵ ژمارەیەک پارچەی جیاوازی بەر دەست بە گونجاندنی بۆ پلە جیاوازەکانی ناوەڕۆک کردن بۆ بەدەست ھێنانی زۆر ترین چووستی سووتان و زۆرترین چووستی سووتەمەنی.