بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پرسەی قاسم سولەیمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پرسەی قاسم سولەیمانی
بەشێکە لەکاردانەوەکان بەرامبەر بە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی
بابەتی لاوەکیقاسم سلێمانی
وڵاتئێران
جێڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
کاتی ڕوودان٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩
ھۆکارھێرشی ئاسمانیی ٢٠٢٠ی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدا
بابەتی ڕووداوەکەقاسم سلێمانی

پرسەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و سەرکردەیەکی دیاری سوپای پاسداران، لە ماوەی چوارەم تا حەوتەمی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بەڕێوەچوو، و بەشێک لە شارەکانی عێراق و ژمارەیەک شاری ئێرانی لەخۆگرتبوو، لەوانە بەغدا و کەربەلا و نەجەف و ئەھواز و مەشھەد و تارانی پایتەخت و ھەروەھا لە قوم و دواجاریش لە زێدی خۆی لە کرمان. ئەو پرسە لە ناوخۆی ئێران بە گەورەترین پرسە لە دوای پرسەی ڕووحوڵڵا خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٩٨٩ وەسف کرا.[١] [٢] [٣]

عێراق

[دەستکاری]

لە ٤ی کانوونی دووەم؛ لە شاری بەغدای پایتەخت کاروانێکی پرسە بۆ سولەیمانی ڕێکخرا، بە ئامادەبوونی ھەزاران کەسی ماتەمینی کە ئاڵای عێراق و ئاڵای میلیشیا شیعەکانی ئەو وڵاتەیان ھەڵکرد. ھەروەھا درووشمی دو‌وژمنکارانەی ھەندێک وڵاتیان بەرزکردەوە، دیارترینیان «مەرگ بۆ ئەمریکا» بوو. و «مەرگ بۆ ئیسرائیل». کاروانەکە لە مزگەوتی ئەلکازیمیە لە بەغدا دەستی پێکرد. بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق - کە لە دوای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان دەستی لەکارکێشایەوە - عادل عەبدولمەھدی و سەرکردەکانی میلیشیاکان کە تاران پاڵپشتییان دەکرد، پێش ئەوەی ڕووفاتی سولەیمانی بگوازرێتەوە بۆ شاری کەربەلا و دواتر نەجەف.[٤][٥][٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Rogers، James. «Satellite images show Soleimani funeral crowds thronging streets of Tehran». foxnews. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. Fassihi، Farnaz؛ Kirkpatrick، David D. «Khamenei Wants to Put Iran's Stamp on Reprisal for U.S. Killing of Top General (Published 2020)». nytimes. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. Birnbaum، Michael؛ Cunningham، Erin؛ Dadouch، Sarah. «Soleimani's funeral procession in Iran sees massive crowds and calls for revenge». washington post. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. https://web.archive.org/web/20200106224502/https://www.bbc.com/news/world-middle-east-50991810
  5. https://web.archive.org/web/20200106211227/https://www.theguardian.com/world/video/2020/jan/04/thousands-of-mourners-march-in-suleimani-funeral-procession-video
  6. https://web.archive.org/web/20200106154919/https://www.theguardian.com/world/2020/jan/04/huge-crowds-expected-in-baghdad-for-funeral-of-iranian-general-killed-by-us
  7. https://web.archive.org/web/20200106084745/https://www.aljazeera.com/news/2020/01/thousands-mourners-join-soleimani-funeral-baghdad-200104074845279.html