پاپا ئەفتیمی یەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاپا ئەفتیمی یەکەم
لەدایکبوون1883
ئاکداغمەدەنی، ئیمپیراتۆریا عوسمانی
مەرگ14 ئازاری 1968
نەتەوەتورکی ئەنادۆڵی
پاشپاپا ئەفتیمی دووەم
ئایینمەسیحییەت

پاپا ئەفتیمی یەکەم (١٨٨٣ – ١٤ی ئازاری ١٩٦٨)، پاپایەکی مەسیحی تورکی بووە، کە دامەزرێنەر و یەکەمین سەرکردەی کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی تورکی بووە. دیدگای ناسیۆنالیستی تورکی و بەھێزی ھەبوو و بە تێکەڵکردنی ئایینی مەسیحییەت لەگەڵ ناسیۆنالیزم ناسرابوو و ھەروەھا ڕقی لە کورد و عەرەب و یۆنانی و ئەرمەن بوو. لە ساڵی ١٩٢٣ تا ١٩٦٢ وەک پاپا فەرمانڕەوایەتیی کردووە، ئەو کاتە سەرکردایەتییەکەی بە کوڕەکەی بەخشی، چونکە زۆر نەخۆش بوو بۆ ئەوەی ببێتە سەرکردە.[١]

ژیان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٨٣ لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە شاری ئاکداغمادەنی سەر بە پارێزگای یۆزگات لەدایکبووە. لە کارگەیەکدا کاری دەکرد. لە ساڵی ١٩١٥ وەک قەشە دەستنیشانکرا و ناوی ئەفتیمی پێدرا. ئاتاتورک ناسی و بوو بە یەکێک لە باشترین ھاوڕێکانی. ئەفتیم بانگھێشت کرا بۆ دروستکردنی پەرلەمانی تورکیا لەلایەن جەھەپە لە ٢٣ی نیسانی ١٩٢٠، وەک نوێنەری کۆمەڵگەی مەسیحییەکانی تورکیا.[٢]

لە وتارەکەدا وتی ''من دۆستی تورکم، تورکم کوڕی تورکم. من ھەمیشە ناسنامەی تورکی خۆمم ڕوون کردووەتەوە. ھەرگیز لەو کەسانە خۆش نابم کە دەڵێن من تورک نیم''[٣]

لە ١٤ی ئازاری ١٩٦٨ کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانێکی مەسیحییەکان لە شاری شیشلی لە ئەستەمبوڵ بەخاک سپێردراوە. نەتەوەپەروەرەکان و مەسیحییەکانی تورکیا ساڵانە یادی گۆڕەکەی دەکەنەوە.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hurriyet: Türkçe dua eden bir papa (in Turkish)
  2. ^ Hurriyet: Türkçe dua eden bir papa (in Turkish)
  3. ^ Çetintaş, Cengiz (2019-11-18). Cumhuriyet'in Kuruluş Yılı 1923: TBMM Tutanakları Yıllığı (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Cengiz Çetintaş. ISBN 978-605-81170-6-8.
  4. ^ Dr. Racho Donef — Sydney, Australia. January, 2003. (2004-01-23). "The Political Role of the Turkish Orthodox Patriarchate (so-called)". Atour.com. Retrieved 2013-12-24.{{cite web}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)