پاشیەکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
یەک پاشیەکی بێکۆتایی لە ژمارە ڕاستییەکان

لە بیرکاریدا، پاشیەکی (بە ئینگلیزی: Sequence) لیستێکی ڕیـزدارە لە شتەکان یان ڕووداوەکان. وەکوو کۆمەڵەکان، پاشیەکییەکانیش ئەندامیان ھەیە (ڕستەشی پێدەگوترێت) و ژمارەی ڕستەکانی یەک پاشیەکی (دەکرێت بێکۆتایی بێت) پێدەگوترێت درێـژاییی ئەو پاشیەکییە. بەپێچەوانەی کۆمەڵەکانەوە، لێرەدا ئەندامەکانی ڕێـک وەکوو یەک بۆیان ھەیە چەندجار لە شوێنەکانی جیاوز لە پاشیەکییەکاندا دەربکەون.

پێناسە[دەستکاری]

پاشیەکی (Sequence )، نەخشەیەکە کە بوارەکەی کۆمەڵەی ژمارە سروشتییەکان یا لەتکێک لە کۆمەڵەی ژمارە سروشتییەکان بێت.

ئەگەر بواری پاشیەکی لەتکێک لە کۆمەڵەی ژمارە سروشتییەکان بێت، پاشیەکی بەرسوور یا بەکۆتایییە و ئەگەر بواری پاشیەکی تەواوی ژمارە سروشتییەکان بێت یا ژێرکۆمەڵی بێکۆتایی لە ژمارە سروشتییەکان بێت، پاشیەکی بێکۆتایییە. بۆ نموونە پاشیەکی ژمارەی سروشتی جووتی چووکەتر لە ۱۰ یەک پاشیەکی بەکۆتایییە و بوارەکەی لەتێکە لە ژمارە سروشتییەکان واتە

و پاشیەکی ژمارە جووتەکان پاشیەکی بێکۆتایییە لەبەر ئەوەی بوارەکەی کۆمەڵەی تەواوی ژمارە سروشتییەکانە.

پاشیەکی ڕاستی[دەستکاری]

پاشیەکی {fn} پاشیەکی ڕاستییە هەرکات بوارەکەی کۆمەڵەی ژمارە سروشتییەکان و مەوداکەی کۆمەڵەی ژمارە ڕاستییەکان بێت. پاشیەکی خوارەوە

نموونەیەک لە پاشیەکی ڕاستییە.

چەمکی پاشیەکی[دەستکاری]

کۆمەڵەی ژمارەکانی جووتی سروشتی بە شێوەی خوارەوەیە

یەکەمین ئەندام ژمارەی ۲ یە و n-ومین ئەندام ۲n. کۆمەڵەی ژمارە سروشتییەکان بە شێوەی خوارەوەیە

دەتوانین نەخشەیەک لە کۆمەڵەی ژمارە سروشتییەکان بۆ کۆمەڵەی ژمارە سروشتییە جووتەکان پێناسە بکەین، ئەو نەخشەیە ئەندامێکی ژمارە سروشتییەکان وەکوو پێدراوێک وەردەگرێت و ژمارەیەکی سروشتی جووتمان دەداتێ. بە واتایەکی تر دەتوانین نەخشەی

بە ڕێسای پێناسە بکەین. ئەگەر ئەندامەکانی نەخشە بە شێوەی کۆمەڵێک لە جووتەڕێکخراو بنووسین بە شێوەی خوارەوە دیاری دەکرێن

نموونەیەکی تر نەخشەی بە جێی ژمارەی ڕاستی، ژمارەی سروشتی دەدەینه بە بواری نەخشەکە کەواتە

هەر وەک دیارە نەخشەی g هەر ژمارەی سروشتی وەکوو پێدراوێک وەردەگرێت و ژمارەیەکی ترمان دەداتێ. f(n)=n۲ یا ، دوو نموونەی ترن لە پاشیەکی، لێرەشدا n ژمارەی سروشتییە. بەو چەشنە نەخشە کە بوارەکەیان ژمارەی سروشتییە دەڵێین پاشیەکی.