بواری فانکشن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بواری نەخشەەوە ڕەوانە کراوە)
پێناسە کراوە لە بواری X بۆ بواری بەرامبەری Y

لە زانستی بیرکاریدا بواری نەخشە [١] (بە ئینگلیزی: Domain of a function) بریتییە لەو کۆمەلە بەھایانەی دەتوانین بە نەخشەیەکی بدەین تا ئامانجی مەودا بەدەست بێت. بە دەستەواژەیەکی تر، ئەگەر نەخشەیەک بە شێوەی جووتەڕێکخراو دیاری بکرێت، مەدخەلی یەکەمی جووتەڕێکخراوەکان بواری نەخشەکەیە و بە شێوەی Df دیاری دەکرێت. بواری نەخشە بە ڕێگای ئاشکرا و ڕێگای نائاشکرا دیاری دەکرێت، بە بەکار ھێنانی ئەو ھاوکێشە کە نەخشەکە پێناسە دەکات.

دۆزینەوەی بواری فانکشنە ڕادەدارەکان لە ڕووی ڕێسا[دەستکاری]

بواری فانکشنە ڕادەدارەکان بریتییە لە (کۆمەڵەی ژمارە ڕاستەقینەکان).

جووتەڕێکخراوەکان[دەستکاری]

ئەگەر فانکشنێک بە شێوەی جووتەڕێکخراو پێناسە بکرێت بوارەکەی دەکاتە کۆمەڵەی ھەموو مەدخەلە یەکەمەکانی جووتەڕێکخراوەکە بۆ نموونە

بوارەکەی بریتییە لە:

دۆزینەوەی بوار بە بەکارھێنانی وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنەکەی[دەستکاری]

ئەگەر وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنێک درابێت، بۆ دۆزینەوەی بواری فانکشنەکە، سەرەتا و کۆتای وێنەی فانکشنەکە بە ڕاستەھێڵێکی ستوونی دەلکێنین بە تەوەری xـەکان، ئەو ماوەیەی نێوان دوو ڕاستەھێڵەکە، دەکاتە بواری فانکشنەکە.

تێبینی ئەوە دەکەین، خاڵی سەرەتا و کۆتایی ماوەکە پڕە یان بۆشە.

  1. ئەگەر بۆش بێت، ماوەی بوارەکە ماوەیەکی کراوەیە.
  2. ئەگەر پڕ بێت، ماوەی بوارەکە، ماوەیەکی داخراوە.
دۆزینەوەی بوار بە بەکارھێنانی وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنەکەی

دۆزینەوەی بواری فانکشنە ڕێژەیییەکان[دەستکاری]

بۆ دۆزینەوەی بواری فانکشنێک لە شێوەی:

ڕەگەکانی ژێرە لە ھەموو ژمارە ڕاستەقینەکان دەر دەکرێت.

نموونە[دەستکاری]

  • بواری فانکشنی بریتییە لە کۆمەڵەی ژمارە ڕاستەقینەکانی پاسادانی دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس