بێکۆتایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیشانەی ناکۆتا بە چەندین شێوە

ناکۆتایبوون (بەم هێمایە ∞ نیشاندەدرێت) ئاماژە دەکات بە چەندین چەمکی جیاواز - زۆرتر گرێدراو بە بیری "بێ سنووری" - کە لە فەلسەفە و بیرکاری و تیۆلۆجیدا دێنە کایەوە.[١]

لە بیرکاریدا، "ناکۆتا یان بێپایان" زۆرتر لەو پێکھاتانە بەکاردەھێنرێت کە وا بۆی دەچن گوایە ژمارەیەکە (بۆ نموونە: لە ژماردن یان پێواندنی شتەکاندا: "ژمارەیەکی ناکۆتا لە تێرمەکان (ڕستەکان)") بەڵام ژمارە نییە و جیاوازە لەگەڵ ژمارە ڕاستیه‌کان. چەمکی ناکۆتایبوون گرێدراوە بە زۆر چەمکی دیکەی بیرکارییەوە: ڕادە، ژمارە ئەلفەکان، کلاسەکان لە بیرۆکەی کۆمەڵدا، کۆمەڵە ناکۆتاییه‌کانی دەیدەکیند، ... .

چەمکی ناکۆتا لە مێژووی کۆندا[دەستکاری]

ھیندستانی کۆن[دەستکاری]

لە ئیشا ئوپانیشادی یاجورڤێدادا (سەدەی چوارەم تا سێھەمی پێش زایین) ھاتووە: "ئەگەر ئێوە بەشێک لە ناکۆتا بسڕنەوە یان بەشێک بە بێکۆتایی زیاد بکەن، ئەوەی دەمێنێتەوە دیسان ھەر ناکۆتایه‌.

Pūrṇam adaḥ pūrṇam idam

Pūrṇāt pūrṇam udacyate

Pūrṇasya pūrṇam ādāya

Pūrṇam evāvasiṣyate.

ئەوە گشتە، ئەمە گشتە

لە گشت، گشت بەرزدەبێتەوە

کاتێ کە گشت لە گشت دەگیردرێت

ھێشتا گشت دەمێنێتەوە — ئیشا ئوپانیشاد.

یۆنانی کۆن[دەستکاری]

بەپێی ڕوانگەی نەریتیی ئەرەستوو، یۆنانییە ھیللینیستیکەکان بەگشتی ئەوەیان بەباشتر دەزانی کە لە نێوان ناکۆتایبوونی شیاوی وەدیھاتن و ناکۆتایبوونی وەدیھاتوو جیاوازی دابنێن؛ بۆ نموونە، بە جێگەی ئەوە کە بڵێن "ناکۆتایی ژمارەی یەکەمی بوونیان ھەیە"، ئوقلیدوس بە باشتری دەزانی بڵێت "زۆرتر لەوەی کە لە ھەر کۆمەڵێکی دراوە لە ژمارە یەکەمییەکاندا ھەبێت، ژمارەی یەکەمی بوونی ھەیە".

بە ھەر حاڵ، دوایین ڕاڤەکانی ئەرەشمیدوس ئاماژە بەوە دەکەن کە لانیکەم ئەرەشمیدوس ئاگایییەکی ڕاستەوخۆی لە چەندێتییەکانی خاوەنی ناکۆتایبوونی وەدیھاتوو بووە.

نیشانەی بێکوتاییبوون: ∞[دەستکاری]

دەستپێکی بەکارھێنانی نیشانەی ناکۆتایبوون، ، ناڕوونە. بەڵام زیاتر جان واڵس وەکوو یەکەم کەس ناوی لێ دەبرێت کە ساڵی ١٦٥٥ نیشای بۆ چەمکی ناکۆتایبوون داناوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سەبارەت بە ناکۆتا, نووسینی ویلیام کاھان (بە زمانی ئینگلیزی).