بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویڵ چەیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویڵ چەیس

ویڵ چەیس لە ٢٠٠٦ دا
لەدایکبوون (١٩٧٠-٠٩-١٢) ١٢ی ئەیلوولی ١٩٧٠ (تەمەن ٥٥ ساڵ)
فڕانکفۆرت، کێنتەکی، ویلایەتە یەکگرتووەکان
پەروەردەکۆلێژی ئۆبەرلین (بڕوانامی مۆسیقا)
پیشە
  • ئەکتەر
  • گۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٩٨–ئێستا
ھاوسەر
  • لۆری چەیس (ھاوسەرگیری ١٩٩٨؛ ٢٠٠٨)
  • ستێفەنی گیپسن (ھاوسەرگیری ٢٠٠٩؛ ٢٠١٢)
یارئینگرید مایکڵسن (٢٠١٥–ئێستا)
مناڵ(ەکان)٢

فڕانک ویلیام چەیس (لەدایکبووی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٧٠)، زیاتر ناسراو بە ناوی ھونەری ویڵ چەیس، ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی ئەمریکییە، ناسراو بە موزیکاڵەکانی لە بڕۆدوەی و لە ڕۆڵی ئەستێرەی شاریی لوک ویڵەر لە زنجیرەی ئەی بی سیی Nashville.

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە

[دەستکاری]

چەیس لە فرانکفۆرت، کێنتەکی لەدایکبووە، و گەنجترینە لە سێ کوڕ. ئەو دوا ناوەندی وێسترن ھیڵز و پەیمانگای مۆسیقای ئۆبەرلینی تەواوکردووە، کە لەژێر ڕابەری ڕۆبێرت سپانۆ فێربووە و لێدانی تەواوکردووە.[١][٢]

چەیس پەیمانگای مۆسیقای ئۆبەرلینی خوێند،[٣] کە ڕاھێنانی ئەکرد وەک لێدەرێک و ڕابەرێک.[٤]

چەیس دەستی بەکاری نواندن کرد لە شیکاگۆ، کە لە بەرھەمە شانۆ نەتەوەیییەکان نواندنی ئەکرد و بۆ سێ خەڵاتی جۆسێف جێفرسن پاڵێواراوە.[ژێدەر پێویستە] ئەو دواتر ڕۆڵی کریسی گێڕا لە دووەم گەشتی جیھانی Miss Saigon دا. ئەو یەکەم جار لە بڕۆدوەی نواندنی کردووە لە ١٩٩٨ بەڕۆڵی سکوج مان جێگرەوەی ڕۆجەر لە Rent لە ڕۆڵەکەدا بەڕەسەن ئەگەڕێتەوە بۆ ئادەم پاسکاڵ؛ ئەو ڕۆڵی سەرەکیشی گێڕاوە بەڕۆڵی کۆتا ڕۆجەر لە شانۆی بڕۆدوەی Rent، کە تۆمار کرابوو بۆ بڵاوکردنەوەی سینەمایی بەناوی Rent: Filmed Live on Broadway.[٥][٦] ئاماژەکانی دیکەی بڕۆدوەی پێکدێن لە Miss Saigon (لەگەڵ ئەستێرەی ڕەسەن لیا سالۆنگا کە ۆڵی کیمی گێاوە بۆ داخستنی بەرھەمھێنانەکەی بڕۆدوەی)؛ The Full Monty، بەڕۆڵی جێگرەوەی جێری لوکۆوسکی (٢٠٠١)؛ Lennon (٢٠٠٥)؛ Aida (جێگرەوەی ڕادەمێس، ٢٠٠٣–٠٤)، ڕۆڵێکی دیکە کە بەڕەەەن لە پاسکالەوە وەرگیراوە؛ و تۆنی لە Billy Elliot the Musical.[٧] ئەو لە A Little Princess the Musicalیشدا بووە بەڕۆڵی کاپتن کریوی. لە ٢٠٠٥ دا، ڕۆڵی نێڤیڵ کراڤنگ گێڕا لە کۆنسێرتی ڕۆژی جیھانی ئایدزی The Secret Garden.[٨]

لە ٢٠٠٦ دا، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە High Fidelity لە بڕۆدوەی، و ڕۆڵی سەرەکی ڤالێنتینی گێڕا لە Kiss of the Spider Woman لە شانۆی سیگنیچەر لە ئارلینگتن، ڤیرجینیا، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتی ھێلن ھایسی ٢٠٠٩ بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی.[٩]

ئەو دەرکەوت لە The Pajama Game لەگەڵ کەیت باڵدوین لە ذە مونی (ست. لویس) لە تەممووزی ٢٠٠٧.[١٠] ئەو ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە Oklahoma لە ٢٠٠٧ لە شانۆی لیریک لەگەڵ کێڵی ئۆ'ھارا، و لە بڕۆدوەی لە موزیکاڵی The Story of My Life لە٢٠٠٩.[١١]

ئەو پاڵێوراوێک بوو لە خەڵاتەکانی تۆنی ٢٠١٣، پاڵێوراو بۆ خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین ئەکتەر کە لە موزیکاڵێکدا بێت بۆ ڕۆڵی جۆن جاسپەر / بەڕێز کڵایڤ پاجێت لە دروستکراوەی بڕۆدوەی The Mystery of Edwin Drood.[١٢]

چەیس ڕۆڵی سەرەکی میوانی ھەبوو بەڕۆڵی مایکڵ سویفت لە زنجیرەی ئێن بی سی Smash.[١٣] ئەو دواتر ڕۆیشت بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی ئەستێرەی شاری لوک ویڵەر لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی Nashville. دەرکەوتنەکانی دیکەی لە تەلەڤیزیۆندا بریتین لە Quantico، The Deuceی ئێچ بی ئۆ، ڕۆڵی کەمی پات ماھۆنی لە Rescue Me، Cupid، Canterbury's Law، Law & Order، Third Watch، Conviction، و Queens Supreme، The Lost Valentineی ھاڵماڕک، لەگەڵ جێنیفەر لەڤ ھێویت و بێتی وایت؛ کۆتا وەرزی ٢٠١١ی Royal Pains (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)؛ Blue Bloods (سی بی ئێس)؛ و درامای ئەی بی سی Pan Am. لە ٢٠١٢ دا، دەرکەوت لە زنجیرەی White Collar، لە ئەڵقەی "Neighborhood Watch"، و دەرکەوت لە زنجیرەی Unforgettable، لە ئەڵقەی "The Comeback". [ژێدەر پێویستە]

ئەو ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە لە فیلمی ٢٠١٣ی Butterflies of Bill Baker.[١٤] چەیس دەنگی ئانگی دەکات لە A Warrior's Tail (٢٠١٦).[١٥]

چەیس ڕۆڵی ویلیام شێکسپیری لە کریستن بۆڕڵەوە وەرگرتووە لە بڕۆدوەی لە موزیکاڵی Something Rotten! لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦.[١٦]

چەیس ڕۆڵی کارەکتەر بایرۆن ماڕکسی گێڕاوە لە دەستپێکی وەرزی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ی Law and Order: SVU بەناوی “Gone Fishin”.

ئەو ڕۆڵی نیڵ ھارگرۆڤی گێڕاوە لە وەرزی دووەمی زنجیرەی ئەمریکی سەرو سروشتیی ترسناکی خەیاڵی زانستیی وێبیی، شتە نامۆکان، کە لە نێتفلیکس پەخشکرا لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، و لە زنجیرەی درامی ئێچ بی ئۆی Sharp Objects دەرکەوت بەڕۆڵی بۆب ناش.[١٧]

ئەو ڕۆڵی فرێد گراھام/پێتروچیۆ بەرجەستەکردووە لەگەڵ کێڵی ئۆ'ھارا لە دروستکراوەی ٢٠١٩ی بڕۆدوەی Kiss Me, Kate.[١٨]

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

چەیس دوو کچی ھەیە لەگەڵ لۆری چەیس، کە ھاوسەری بووە لە ١٩٩٨ەوە بۆ ٢٠٠٨[١٩] و ھاوسەرگیری لەگەڵ خانمەئەکتەر ستێفەنی گیبسن کردووە لە ٢٠٠٩[٣] ھەتا لێکجیابوونەوەکەیان لە ٢٠١٢.

ئەو و دێبرا مێسینگ پەیوەندییەکی دووبارەبووەوەیان ھەبوو لە نێوان ٢٠١١وە بۆ ٢٠١٤.[٢٠][٢١]

ئەو لە پەیوەندیدایە لەگەڵ مۆسیقاژەن ئینگرید مایکڵسن.[٢٢]

فیلمۆگرافی

[دەستکاری]
ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠٠٠Shaftھاوڕێی واڵتەرفیلم
٢٠٠١Fling (تۆڕی فۆکس، دروستکراو لەلایەن گڵێن گۆردن کارۆن)دان فیڵدزئەڵقەی: #1.2 “In Genes We Trust”
٢٠٠٢Guiding Lightبەڕێوبەری فرۆشگائەڵقەکە لە ڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢٠٠٢ دا بووە
Third Watchڕیاڵیئەڵقەی: #4.8 “Ladies’ Day”
٢٠٠٣Queens Supremeئەی دی ئەی فیفەرئەڵقەی: #1.1 “One Angry Man”
Law & Orderدەیڤدئەڵقەی: #13.11 “Chosen”
٢٠٠٤Everyday Peopleباوک (ئاماژەپێنەکراو)فیلمی ئێچ بی ئۆ
Law & Orderھاوپیشەی مێلۆرزئەڵقەی: #14.18 “Evil Breeds”
٢٠٠٦Convictionلێکۆڵەر دەیڤ لامانسکیئەڵقەی: #1.4 “Indebted”
As the World Turnsدکتۆر لینئەڵقەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٠٦ دا بووە
ئەڵقەکە لە ٣ی ئایاری ٢٠٠٦ دا بووە
All My Childrenئەی دی ئەی فیلیپسئەڵقەی #1.9395
٢٠٠٨Law & Orderدێرێک کاھیڵئەڵقەی: #18.4 “Bottomless”
Canterbury's Lawئاڕتی فلۆمئەڵقەی: #1.3 “What Goes Around”
Rent: Filmed Live on Broadwayڕۆجەر دەیڤسفیلمی تەلەڤیزیۆن
٢٠٠٩Four Single Fathersلانسفیلم
Cupidپیتەرئەڵقەی: #1.6 “Left of the Dial”
Law & Order: Criminal Intentجەیکەب گارێتیئەڵقەی: #8.15 “Passion”
One Life to Liveدکتۆر جەیسن نانسئەڵقەی: #1.10564 “Sing Along with Mitch”
ئەڵقەی: #1.10565 “The Greenhouse Effect”
ئەڵقەی: #1.10566 “Angel of Death”
ئەڵقەی: #1.10567 “Dads Gone Wild”
٢٠٠٩–٢٠١٠Rescue Meپات ماھۆنیئەڵقەی: #5.5 “Sheila”
ئەڵقەی: #6.4 “Breakout”
ئەڵقەی: #6.6 “Sanctuary”
ئەڵقەی: #6.8 “Cowboy”
٢٠١١The Lost Valentineئاندرو ھاوثۆڕنفیلمی تەلەڤیزیۆنی
Royal Painsبێنجەمین ڕیچاردسئەڵقەی: #2.18 “Listen to the Music”
Pan Amجۆن ستانتنئەڵقەی: #1.1 “Pilot”
Blue Bloodsویڵیام فڵودئەڵقەی: #2.3 “Critical Condition”
٢٠١٢White Collarکۆنۆر بەیڵیئەڵقەی: #3.13 “Neighborhood Watch”
Unforgettableڕید بێنێدیکتئەڵقەی: #1.18 “The Comeback”
٢٠١٢–٢٠١٣Smashمایکڵ سویفت١٠ ئەڵقە؛
ڕۆڵێکی کەم (وەرزی یەکەم)
٢٠١٣Necessary Roughnessدەیڤد بلەیزئەڵقەی: #2.13 “Hits and Myths”
It Could Be Worseپێرڤیئەڵقەی: #1.6 “Him, I want Him”
Butterflies of Bill Bakerبیڵ بەیکەرفیلم
The Ordainedگاڤینفیلمی تەلەڤیزیۆنی
٢٠١٣–٢٠١٤The Good Wifeلێکۆڵەر دەگ یەنگئەڵقەی: #4.18 “Death of a Client”
ئەڵقەی: #5.16 “The Last Call”
٢٠١٣–٢٠١٧Nashvilleلوک ویڵەر٥٧ ئەڵقە؛
ڕۆڵێکی کەم وەرزی دووەم)
ڕۆڵی سەرەکی (وەرزی سێیەم-چوارەم)
ڕۆڵی میوان (وەرزی پێنجەم-شەشەم)
٢٠١٥For Realبلەینفیلمی تەلەڤیزیۆنی
A Warrior's Tailئانگا (وەشانی ئینگلیزی، دەنگ)فیلم
٢٠١٧Time After Timeگریفین مۆنرۆ١٢ ئەڵقە؛
ڕۆڵی سەرەکی (وەرزی یەکەم)
Law & Order: Special Victims Unitبایرۆن ماڕکسئەڵقەی: #19.1 “Gone Fishin’”
The Deuceجاکئەڵقەی: #1.4 “I See Money”
ئەڵقەی: #1.5 “What Kind of Bad?”
٢٠١٧
٢٠١٩
شتە نامۆکاننیڵ ھارگرۆڤئەڵقەی: #٢.٨ "بەشی ھەشتەم: مێشک داگیرکەرەکە"
ئەڵقەی: #٣.٦ "بەشی شەشەم: تاک لە زۆرێک، یەک"
٢٠١٨American Crime Storyلێکۆڵەر پۆڵ سکریمشۆئەڵقەی: #2.1 “The Man Who Would Be Vogue”
ئەڵقەی: #2.2 “Manhunt”
ئەڵقەی: #2.9 “Alone”
E-Bowlaبیگ ثەمپەرکورت
Quanticoفڕانک مارلۆوئەڵقەی: #3.6 “Heaven’s Fall”
ئەڵقەی: #3.9 “Fear Feargach”
Sharp Objectsبۆب ناش٥ ئەڵقە؛
ڕۆڵی سەرەکی (کورتە زنجیرە)
٢٠١٨–٢٠١٩Madam Secretaryئۆوێن کاڵیستەرئەڵقەی: #5.4 “Requiem”
ئەڵقەی: #5.18 “Ready”
ئەڵقەی: #5.19 “The Great Experience”
ئەڵقەی: #5.20 “Better Angels”
٢٠١٨–ئێستاImpulseسایمنڕۆڵێکی کەم
٢٠١٩The Villageجۆنئەڵقەی: #1.1 “Pilot”
ئەڵقەی: #1.3 “In Your Bones”

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Feldman، Ed. «Spotlight on Will Chase». Talkin' Broadway. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  2. BWW News Desk (٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩). «The Story of My Life». broadwayworld.com.
  3. 1 2 "Weddings. Stephanie Gibson, Will Chase" The New York Times, November 14, 2009
  4. Kennedy, Mark. "Will Chase back on Broadway in a role he helped create" The Seattle Times, August 12, 2016
  5. «Rent». Internet Broadway Database. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  6. Jones، Kenneth (٣ی شوباتی ٢٠٠٩). «"Rent: Filmed Live on Broadway" Appears on DVD and Blu-Ray Feb. 3». Playbill.
  7. «Will Chase». Internet Broadway Database. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  8. Gans، Andrew؛ Jones، Kenneth (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥). «Chase, Pasquale, Cavenaugh and More Join All-Star Secret Garden Benefit Concert». Playbill.
  9. «Will Chase is Valentin in Signature's 'Spider Woman' with Di». BroadwayWorld.com. ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨.
  10. Gans، Andrew (٢٣ی تەممووزی ٢٠٠٧). «Chase and Baldwin Play The Pajama Game at the Muny Beginning July 23». Playbill.
  11. «The Story of My Life». Internet Broadway Database. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  12. Drood Playbill (vault). Retrieved July 24, 2019
  13. «Will Chase Joins the Cast of SMASH on NBC». Broadway World. ٢٩ی ئابی ٢٠١١.
  14. «Butterflies of Bill Baker». IMDb. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  15. «Savva. Heart of the Warrior». IMDb. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  16. Hetrick, Adam. "Christian Borle Sets 'Something Rotten!' Departure" Playbill, June 23, 2016
  17. " Sharp Objects Cast and Crew" ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. hbo.com. Retrieved July 24, 2019
  18. Clement, Olivia. "Kelli O’Hara to Return to Broadway in Kiss Me, Kate", Playbill, November 6, 2017. Retrieved July 8, 2018
  19. Miller، Lynn (١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤). «Stars of Broadway Align for Theatrical Benefit at South». West Windsor & Plainsboro News.
  20. Lee, Esther; Brown, Brody. "Debra Messing and Will Chase Split After Nearly Two-and-a-Half Years of Dating" US Magazine, October 27, 2014
  21. Saad, Nadine. "Debra Messing and Will Chase split up after sparking during 'Smash'" Los Angeles Times, October 27, 2014
  22. «Ingrid Michaelson Dating Will Chase Following Split: Photo». Us Weekly. ٧ی تەممووزی ٢٠١٥. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]