بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ئێمیلی دیکینسۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

کورتەی وتار: ئێمیلی ئێلیزابێت دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Emily Elizabeth Dickinson) ناسراو بە ئێمیلی دیکینسۆن یان ئێمیلی دیکینسن (١٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٠–١٥ی ئایاری ١٨٨٦) شاعیرێکی ئەمریکی بوو. ئێمیلی لە ساڵی ١٨٣٠دا لە ئەمھێرستی ماساچووسیتسدا لەدایک بووە و ھەر لەوێش ماوەتەوە و کۆچی دوایی کردووە. ھیچ کات ژیانی ھاوبەشی پێک نەھێناوە و ھەتا کۆتایی ژیانی ھەر لە ماڵی باوکیدا ژیاوە. ھۆنراوەکانی جگە لە باری وێژەیی، نوێخوازانە و لە پێش سەردەمی خۆیەوە بوون، بۆیە لە ئاستی کەسانێک وەک واڵت ویتمەن و بە یەکێ لە پێشەنگانی نوێخوازیی ھۆنراوەی ئەمریکی دادەنرێت. ھەروەھا ھۆنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر نووسەرانی دوای خۆی داناوە، بۆیە ئێمیلی دیکینسۆن بە یەکێ لە گرنگترین ھەڵبەستوانانی ئەمریکا و زمانی ئینگلیزی دادەنرێت. جگە لە ھۆنراوەکانی، شێوازی ژیانی، تەنیامانەوەی و دووری لە خەڵک لە کۆتایی ژیانیدا ناوبانگێکی زۆریان بۆ دروست کردووە. لە ماوەی ژیانیدا، جگە لە چەند تاکە ھۆنراوەیەک، ھیچ کارێکی بڵاو نەکردەوە و ھۆنراوەکانی لە دوای مەرگی لە چاپ دران.

سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٢٦، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

[دەستکاری]
@Tessla:، سپاس. ڕەنگە قسەکەت ڕاست بێت، بەڵام چون دەنگی /ڵ/ و /ل/ ئالۆفۆنن و فۆنیمی سەربەخۆ نین (یەکێکیان فۆنیمە)، من لام ئاساییە (یانی بە ئەمریکییەک بڵێی کوول یان کووڵ -یان کاڕ و کار- تێدەگا و مەعنی وشەکە ناگۆڕێ لای). ئینجا نامەوێ خۆم بگیرێنمە ئەو کێشەیە چون ناوی وتاری کۆنی زۆرمان بە /ل/ی ناسک هەیە وەک ئێمیلی برۆنتی، ئەمیلیا ئێرھارت، ئەلبەرت ئاینشتاین، ئێلیزابێت شوو و... بۆیە وەک چۆن سەرچاوەکان نووسیبوویان (ئەمیلی و ئێمیلی) دامنا و دەستم تێنەبرد. لە یەک نموونەدا دژی بەکارهێنانی لامی ناسکم. ئەویش ئەو لامانەیە کە لە ئاخری ئەو وشانەن کە بە ال دوایی دێن (بنواڕە وتووێژ:پورتوگال). سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٣٣، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan:خۆی ڕاستە، هەڵەکە لەتۆ دا نییە، هەرخۆی زۆر وشە لەسەرەتاوە بەهەڵە هاتووە لێرە. Tessla (وتووێژ)٠٨:٥٦، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی

[دەستکاری]

لێدوان

[دەستکاری]

زۆربەی وتارەکە من و بەکارھێنەر ئێپین نووسیومانە و پیاچوونەوەی ترمان بۆ کردووە. حەز دەکەم بەکارھێنەرانی تریش پیاچوونەوەی بۆ بکەن ئەگەر کاتیان بوو و پێشنیار بدەن. دەتوانین بۆکسی زانیارییەکەیشی بگۆڕین بە داتابۆکس. وتارە پەیوەندیدارەکانی تا ڕادەیەکی زۆر نووسراون و بەستەری سووری نیە و نزیکەی ٢٠ وتار بەستەریان بە ئەم وتارەوە داوە، بۆیە وتارێکی گرنگیشە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٣١، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک Pirehelokan: چەند تێبینییەکم هەیە، سەرەتا بۆ وێنەکانی ناو وتارەکە، پێم باشە هەموویان لەلای چەپەوە دابندرێن باشترە، هەم سەر لەخوێنەر تێک نادات و هەم جوانترە. هەروەها سەبارەت بە ناوی وتارەکە؛ گەر بکرێت بە ئێمیڵی دیکینسن باشترە (لەبەرئەوەی ئەمریکییەکان ناڵێن ئێمیل-ی دەڵێن ئێمیڵ-ی، هەروەها ئەمریکییەکان son زیاتر یان هەمووکان کورت دەکەنەوە بۆ سن نەک سۆن). هەروەها سەبارەت بە سندووقی زانیاریدان، هیچ کێشەی نییە گەر وابێت، وە باش نییە گەر بکرێت بە داتابۆکس، چون داتابۆکس زانیاری زیاد لەپێویست دەدات بە دەستەوە کە ئێمە پێویستمان پێی نییە، سپاس. Tessla (وتووێژ)١٦:٥٧، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: ئاسایییە وێنە و پەڕگەکان لای ڕاستیش دانرێت ھەر وەک چۆن لە ویکیی ئینگلیزی جاروبار لە وتارە درێژەکان پەڕگە دەخەنە لای چەپ. داتابۆکس بۆ کاتێک باشە کە خۆمان کاتی نوێکردنەوەمان نەبێ و بۆ وتارە ھەڵبژێردراوەکان پشتگیریی لێ ناکەم. @Pirehelokan: سپاس بۆ تۆ و ئێپینیش. ڕاستییەکەی ناوەڕۆکی کەمە بۆ ھەڵبژاردن. سەرچاوەکانی کێشەیان ھەیە و ئەگەر پاکیان بکەینەوە، ٢٥ سەرچاوە دەمێننەوە. بۆ ئێستا وتارەکە باجی وتاری باشی ھەیە و بە ڕای من ئەوەندەی بەسە. ⇐ئارام وتووێژ١٧:٣٦، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: بۆ وێنەکان با بڵێین کێشە نییە، بەڵام سەبارەت بە داتابۆکس، بێگوومان بۆ وتاری هەڵبژێردراو و هەروەها بۆ باش-یش باش نییە دابندرێت. هەروەها سەبارەت بە ناوەرۆکی وتارەکە، وەک خۆت وتووتە؛ لەم ئاستەی خۆیدا باشە. Tessla (وتووێژ)١٧:٤٥، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: بۆ ناوی وتارەکە لە وتووێژ:ئێمیلی دیکینسۆندا پێشتر ئاماژەم بەوە کردبوو کە کێشەم لەگەڵ ئەوە نیە، بەڵام چون سەرچاوە بەردەستەکان بە سۆن نووسیویانە هەر سۆنم پێ باشترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٠١، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: دەست خۆش بۆ سەرنجەکەت. سەرچاوە شکاو و کۆنەکانم لابرد و بڕێک پەرەم بە وتارەکە دا. ئەگەر کات بوو لەم حەفتەیەدا بڕێک ناوەرۆکەکەی زیادتر دەکەم. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٥٠، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، بڕێک وتارەکەم قڵەوتر کرد و سەرچاوەی زیاترم بۆ دانا (بەبڕوام ئەو ژمارەیەی سەرچاوەیەی لێ سەروزیادە). نازانم سیاسەتێک هەیە دەربارەی ژمارەی وشە بۆ وتاری هەڵبژێردراو؟ بڕوا ناکەم شتێکمان ببێ یان ویکیی ئینگلیزیش شتێکی ببێت. ئاگادارم لە ویکیی ئینگلیزیدا وتاری کورتیش دەکرا بە هەڵبژێردراو. لە Very Short Featured Article چەند نموونەیەکی دانراوە. لەسەر کەسایەتیی ئێمیلی دیکینسۆن دەیان کتێب نووسراوە و دەکرێت وتارەکە گەورەتریش بکەین، بەڵام بەبڕوام ئەوەی لەسەر ژیاننامە و شێعرەکان و میراتەکەی نووسراوە بەسە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٠٨، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جیاوازیی لەگەڵ ساڵی ٢٠١٧ کە بووە بە وتاری باش بڕوانە ئێرە پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢٩، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan ماندوو نەبی. ھەموو پێوەرەکان لە وپ:سوھ نووسراون. سپاس بۆ دانانی ئەو پەڕەی ویکیی ئینگلیزی. خۆی ترسەکەی من ئەوەیە دوای ھەڵبژاردن کەس بە لای ئەو وتارانەدا ناچێتەوە و بۆیە دەڵێم با بایی ئەوەندە ھەبن نەشچینەوە سەری ئاسایی بێ. بۆ ئێستا بەبێ سەرچاوە و ئەم شتانە ٢٬٣٢٣ وشەیە. وتاری لیزا دێل ژوکۆندۆ ١٬٣٦٤ وشەیە و لای ئێمە و زۆر ویکیی تریش ھەڵبژێردراوە. ⇐ئارام وتووێژ٢١:٠٣، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ)٠٩:٢٣، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.