ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠١٢/٣٥

سلێمانی (بە عەرەبی: السلیمانیة) دووەم گەورەترین شاری ھەرێمی کوردستان و ناوەندی پارێزگای سلێمانییە، کە ئیبراھیم پاشای بابان لە ١٤ی تشرینی دووەمی ١٧٨٤ دای مەزراند.
لەپاش ڕاپەرینی ئازاری ١٩٩١ەوە فراوانبوون و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی. لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێکردووە و بووە بە پەناگەی ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە خوارووی عێراق و ئێرانەوە و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوو دەکەنە ئەم شارە.[ژێدەر پێویستە]
سلێمانی زانکۆیەکی ھەیە کە بە زانکۆی سلێمانی ناسراوە. بە مەودای ٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە، بەنداوی دووکان ھەیە کە یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی عێراق. سلێمانی بە ھاوینەھەوارەکانی وەکوو ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا، سەرچنار، بەنداوی دووکان، سەرتەکی بەمۆ، کونەماسی، ئەزمڕ و قەرەداغ و چەندین ھاوینەھەواری دڵڕفێنی دیکەش بەناوبانگە. (تەواوی وتار...)