ھۆشە
Jump to navigation
Jump to search
ھۆشە یا ھشەک لێھاتوویییەکی فیزیۆلۆژیایییە لە ئۆرگانیزمەکاندا کە دراوەگەلی پێویست ئەخاتە بەردەستیان بۆ ئەوەی بە دەوروبەری خۆیان بزانن.
پێنج ھشەک[دەستکاری]
پێنچ ھشەک بەمانەی خوارەوە ئەوترێ کە لە کۆنەوە ناسراون:
- "بینایی" یا "ھۆشەی بینین" ھەستکردنە بە ڕووناکی و وێنەی شتەکان لە ڕێی چاوەوە (ophthalmoception = بەوێنەزانی)،
- "ژنەوایی" یا "ھۆشەی بیستن" ھەستکردنە بە دەنگ لە ڕێی گوێچکەوە (audioception = بەدەنگزانی)،
- "چێژایی" یا "ھۆشەی چەشتن" ھەستکردنە بە تام لە ڕێی زمانەوە (gustaoception = بەتامزانی)،
- "بۆنایی" یا "ھۆشەی بۆنکردن" ھەستکردنە بە بۆن لە ڕێی لووتەوە (olfacoception = بەبۆنزانی)،
- "ساوایی" یا "ھۆشەی ساویان" ھەستکردنە بە تەنی شتەکان لە ڕێی پێستەوە (tactioception = بەتەنزانی).