ویکیپیدیای زازاکی
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | زازاکی |
بارەگا | فلۆریدا |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
وێبگە | diq.wikipedia.org |
بازرگانی | نەخێر |
ویکیپیدیای زازاکی (بە زازاکی: Wikipediyay Zazaki) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە کوردیی زازاکی دەنووسرێت، ویکیپیدیای زازاکی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ئەم ویکیپیدیایە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٣، بە زیاتر بە ٤٬٢٤٠ وتار لە جێگەی ١٥١مین ویکیپیدیاکاندا جێی گرتبوو. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦، بە زیار لە ٦٬٥٠٠ وتار لە ڕێزبەندیی ویکیپیدیاکاندا ١٤٦مین وتار بوو و لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧، بە زیاتر لە ٩٬٨٠٠ وتار، لە ڕێزبەندییەکان بە ١٣٧مین ویکیپیدیا گێشت. ویکیپیدیای کوردیی زازاکی سێیەم ویکیپیدیای کوردییە کە زۆرترین وتاری لەخۆگرتووە لە دوای ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی و ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی.[١]
ویکیپیدیای زازکی ھەتا ئێستا ٢٩٬٨٨٥ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٣ بەڕێوەبەر و ٤٢٬٢٠٨ وتاری ھەن.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکیپیدیای زازاکی تێدایە. |