ویندۆز ١٠ مۆبایل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویندۆز ١٠ مۆبایل
لقیویندۆز فۆن
دامەزران١٢ی شوباتی ٢٠١٥
بەشێک لە زنجیرەیویندۆز فۆن
پاشکۆWindows Phone 8.1، Windows RT
لەدوای ئەوMicrosoft Launcher، ویندۆز ١١
Edition or translation ofویندۆز ١٠
بڵاوکەرەوەمایکرۆسۆفت
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥
دروستکەرمایکرۆسۆفت
پەرەپێدەرمایکرۆسۆفت
سەکۆARM architecture
وەشانی نەرمامێر10.0.14393.2430، 10.0.15063.1868، 10.0.15254.603
Discontinued date١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
وێبگەhttps://microsoft.com/mobile/windows10
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/windows-10-mobile
Windows 10 Mobile


ویندۆز ١٠ مۆبایل (بە ئینگلیزی: Windows 10 Mobile) سیستەمی کارپێکەریە درووستکراوە بۆ ئامێری تەلەفۆنی زیرەک (Smartphone)، لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفت.

ئەو سیستەمە دووبارە درووستکردنە بۆ هێڵی بەرهەمی ویندۆز فۆندا و پاش ویندۆز فۆن ٨.١ بڵاوکرا، بەڵام رێکلامی بۆی کرا کە بەشێکە لە سیستەمی ویندۆز ١٠ وەک هەنگاوێک بۆ درووستکردنی یەک سیستەمی کارپێکەر بۆ گشت ئەو ئامێرانە کە مایکرۆسۆفت ویندۆز بەکار ئەهێنی.

ویندۆز ١٠ مۆبایل هەوڵدانێکە بۆ ڕێکخستنی سیستەمی مۆبایل لەگەڵ سیستەمی کۆمپیوتەری تایبەت لە ڕێگای هاوکاتکردنی داتای بەکارهێنەر، یەک بەرنامە بەکاربێت بۆ گشت ئامێرەکان(وەک کۆمپیوتەری تایبەت و تەلەفۆنی زیرەک جووڵێنراو و ئێکس بۆکس)، و توانای بەستنەوەی ئەم ئامێرانە لەگەڵ پیشانگەرێکی دەرەکی تا توانای نێوانەڕوویەکی وەکو کۆمپیوتەری تایبەت بەکاربێنریت و توانای بەستنی مشکێک و تەختەکلیلی ئەلیکترۆنیشی هەبێت، و بە هۆی کەمبوونی بەرنامە و گەمەی ئەم سیستەمە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت چەند کەرەستەی درووستکرد بۆ گەشەپێدەران تا چەند بەرنامەی ئای ئۆ ئێس (بە ئینگلیزی iOS) بهێنن بۆ ئەو سیستەمە بە دەستکارێیکی بچووک، ئەو ئامێرانە کە ویندۆز فۆن ٨.١ بەکار ئەهێنن شایان بوون بۆ نوێکردنەوە بۆ ویندۆز ١٠ مۆبایل پاش ڕێگەپێدان لەلایان درووستکەر وە کۆمپانیای گەیاندن.[١] چەند تایبەتمەندی ئەگۆڕێت بەپێ گونجاوی کەلوپەلی ئامێرەکە.[٢]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ Bright, Peter (January 24, 2015). "Every Windows Phone 8 phone will get Windows 10, except the ones that won't". Ars Technica. Condé Nast.
  2. ^ "Yes, Windows 10 is Coming to Low-End Windows Phones". thurrot.com. Self-published. February 9, 2015. Retrieved February 11, 2015.