نەزیھە محیەدین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەزیھە محیەدین
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٩
Kandilli، تورکیا
مردن١٠ی شوباتی ١٩٥٨(١٩٥٨-٠٢-١٠) (٦٩ ساڵ ژیاوە)
ئەستەمبوڵ، تورکیا
ناوی کاتی لەدایکبوونNezihe Muhiddin
Married nameNezihe Tepedelenligil
شوێنی ناشتنZincirlikuyu Cemetery
پۆستەکانeditor-in-chief

نەزیھە محیەدین (بە زمانی تورکی: Nezihe Muhiddin؛ لە دایکبووی ١٨٨٩ - مردووی ١٠ی شووباتی ١٩٥٨[١]) ژنە چالاکوانی مافەکانی ژنان و داکۆکیکار لە مافی دەنگدانی ژن، نووسەر، ڕۆژنامەنووس و کەسایەتی سیاسیی تورک بوو.[٢][٣]

ئەو لە سەدەی بیستەم، لەکاتی حوکمڕانی دەوڵەتی عوسمانی بەیەکێک لە ژنە چالاکوانە دیارەکانی ئەو سەردەمە دادەنرێت کە هەوڵ و تێکۆشانی زۆری کرد بۆ چەسپاندنی مافەکانی ژنان. ناوی ئەو لە سەرەتای هەڵگیرساندنی بزووتنەوەی فێمێنیستی دەهێنرێت لە تورکیا.[٤][٥] ئەو لە ساڵی ١٩٢٧، پارتی ژنی گەل (KHF)ی دامەزراند، بەمەش ئەو بووە یەکەم دامەزرێنەری پارتێکی سیاسیی لە تورکیا. ئەو لە ساڵانی ١٩٢٤ بۆ ١٩٢٧، بووە سەرۆکی یەکێتیی ژنان، هەروەها هاوکاربوو لە بڵاوکردنەوەی گۆڤارێک بەناوی ڕێگای ژنانی تورک (Turk Kadin Yolu).

نەزیهە لە ژیانیدا ٢٠ ڕۆمان، ٣٠٠ چیڕۆک، شانۆ و سیناریۆی نووسی.

نەزیھە محیەدین لە ڕۆژی ١٠ی شووباتی ١٩٥٨ کۆچی دواییی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Tarihçe/Tüzük in website of Türk Kadınlar Birliği.
  2. ^ Arslanbenzer, Hakan (2018-01-06). "Nezihe Muhiddin: A Turkish suffragette". Daily Sabah (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-07.
  3. ^ "Kitap Yayınevi". www.kitapyayinevi.com (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2020-12-28.
  4. ^ "The Sin of Being a Woman: In Conversation with Director Ümran Safter". The Bosphorus Review Of Books (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-07.
  5. ^ Erkmen Güngördü, Sedef (2019). "NEZİHE MUHİDDİN AND HER IDEAL". Third Sector Social Economic Review. 54: 1496–1510. doi:10.15659/3.sektor-sosyal-ekonomi.19.09.1169.